سالانە نزیکەی (سي) ھەزار ھێزی کار پێدەگات لە کوردستان .

سالانە نزیکەی (سي) ھەزار ھێزی کار پێدەگات لە کوردستان .

ژمارەی دەرچوانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان ساڵانە لە زیادبووندایە لە گشت پارێزگاکان،ھەر قوتابیەک ھیواو ئاواتی ھەیە کە دوای تەواوکردنی خوێندنی ھەوڵی بەدیھێنانیان بدات و خەوناکانیان بێنەدی و لەو بەشەی کە دەیخوێنن دوای دەرچوونیان دابمەزرێن و شارەزایی و کارامەیی زیاتر بەدەستبێنن . گشت تاکێک حەز دەکات دوای تەواو کردنی خوێندنی دابمەزرێت و حکومەت لە سوچە و گۆشەیەک لە دامو دەزگاگانی خۆی جێگەی بکاتەوە و برە موچەیەک بەدەست بێنێت ، ھەروەھا چاوەروانی ئەوە دەکەن دوای تەواو کردنی خوێندن رەنج و ماندووبونی چەندان ساڵەی خوێندنیان ببینن، بەڵام وەکو دەیزاننین نزیکەی حەوت دانە ساڵە دامەزراندن نیە لە کەرتی حکومەت بەھۆی تێکچونی بارودۆخی سیاسی و دارایی و بگرە سەربازیش ، ئەگەرچی ڕێژەیەکی زۆر لە قوتابیان پەنا دەبەنە بەر (وانەبێژی) لە پێناو ئەوەی دەرفەتی دامەزراندنیان زۆر بێت، ھەندێکیتریان بۆ ئەوەی لە پسپۆری خۆیان دانەبڕێن و بەرەوپێشتری ببەن بەتایبەتی بەشی زمانەکان، ئەم دیاردەیە زۆر لەبەرچاوە لە گشت شار و شارۆچکەکان قوتابیان کۆدەبنەوە و مان دەگرن بۆ ئەوەی حکومەت وەڵامیان بداتەوە و بەدەم داواکاریەکانیان بچێت، بەڵام بێ ھیوا دەبن و ھیچ کەس و لایەنێک بەدەم داواکاریەکانیان نایەت و فەرامۆش دەکرێن . نەبوونی دامەزراندن قوتابیان بێ ئومێد دەکات و دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە قوتابیان واز لە قوتابخانە بێنن و وڵات جێبھێڵن و کۆچ بکەن بۆ دەرەوە، ئەگەرچی قوتابی ھەیە زیرەک و لێھاتووە دوای تەواو کردنی خوێندنی بە یارمەتی خێزانی و کەسوکاری دەورووبەری دەست دەکات بە داھێنان و دروستکردنی پڕۆژەی تایبەتی خۆی، من یەکێکم لەو کەسانە دوای تەواو کردنی خوێندنم پەنام بردە بەر کەرتی تایبەت چونکە لە حکومەت بێ ھیوا ببوم و دەمویست کارامەیی لە کەرتی تایبەت پەرە پێ بدەم ، بەشێکی زۆری قوتابیان بەھۆی نەبونی کار و دامەزراندن ئەو زانیاری و پسپۆریەی کە فێربوونە لاوازی دەکەن بگرە لە دەستی دەدەن بەتایبەتی بەشی زمانەکان چونکە کە تۆ کارت بەو زانست و زانیاریە نەکرد بەرەو نەمان دەچێت ئەگەرچي حکومەت بەوەش نەوەستاوە ھەڵساوە بە دروستکردني زانکۆ و پەيمانگاي تایبەت شانبەشاني زانکۆ حکومیەکان بەڵام ئەمەش ھۆکارێکیترە کە قوتابی بێ ئومێد دەکات کە گرنگی بە توانا و زانستی خۆی نەدات بە پارە ھەر بەشێک بیەوێت بیخوێنێت . پێویستە ھەر تاکێک پێش ئەوەی ھەنگاو بنێتە زانکۆ دەبێت ئامانجەکانی خۆی دیاری بکات و ئاستی زانست و توانستی خۆی دیاری بکات کە کام بەش شایەنی ئەوە نەوەک ھەر بۆ ناو و ناوبانگ بچێتە بەشێک و لە ئاستی خۆی نەبێت لە زانکۆ ئەھلی و حکومیەکان زۆربەی بەشەکان فەراھەم کراون ئەوانەی کە پەنا دەبەنە زانکۆ ئەھلیەکان بەگشتی ئەوانەن کە خۆیان ماندوو نەکردووە لە سەرەتا و دەیانەوێت بێ ھەوڵ و ماندووون لە بەشێکی گرنگ و باش بخوێنن ڕەنگە پێش ئەو قوتابیانەش دابمەزرێن کە بە ھەوڵ و ماندووبونی خۆیان دەرچوونە ئەمە یەکێکە لە ھۆکارە ھەرە باوەکان کە نائومێدی و بەکارنەھێنانی توانا شاراوەییەکان لە قوتابی بەرجەستە دەکەن چەندان قوتابی زیرەک و لێھاتوو ھەیە کە فەرامۆش کراون و تواناکانیان گرنگی پێنەدراوە پێویستە لەسەر حکومەت گرنگی بەو قوتابیانە بدات کە بیرمەند و خاوەن بیرۆکەی جوانن بە مەبەستی سوود وەرگرتن لێیان بۆ باشتر کردنی باروودۆخ و ڕەخساندنی ھەلی کار و گرنگیدان بە چین و توێژی قوتابیان ئەگەرچی ژمارەی دەرچوان ساڵانە تاکو ڕادەیەک زۆرە بەڵام نەبونی ھەلی کار و گرنگی پێنەدانیان بە زانست و زانیاریان ھۆکارێکە کە کۆمەڵگا بەرەو پێش نەچێت و گەشەسەندن تیایدا بەرھەم نێت، ھەموو کەسێک ئامانج و خەونی خۆی ھەیە و دەشیەوێت کار بکات بۆ ئەوەی خەونەکان ببن بەراستی پێویستە ئەوەی لە دڵمان دایە و کردوومانەتە شتێکی مەحاڵ بە زووترین کات ھەوڵ و کۆششی بۆ بدەین و بیکەین بە ڕاستی چونکە ھیچ شتێک مەحاڵ نیە ئەگەر کاری بۆ بکەیت بە باشی دەزانم قوتابیان دوای تەواوکردنی زانکۆ یان پەیمانگا ئەگەر ھیچ دەرفەت و ھەلی کاری بۆ نەرەخسا پەنا بباتە بەر ئەو ھیوایەی کە خەونی پێوە دەبینێت و دەیەوێت رۆژێک لە ڕۆژان کاری بۆ بکات نمونەیەکی باو دوای تەواو بوون پەنا بباتە بەر کتێب خوێندنەوە ڕەنگە لە داھاتوو ببێتە خوێنەرێکی باش و بتوانێت ڕەخنە بگرێت لە دەورووبەری و کۆمەڵگە ھەڵبسەنگێنێت،نابێت بیر لەوە بکاتەوە کە بڵێت من تازە خوێندنم تەواو کردووە و ئەم کارە بۆ من سەختە و توانای ئەوەم نیە مەرج نیە دەرچوانی یەکەم ساڵ خاوەن زۆری زانست و زانیاری بن کارکردن و بەگەڕخستنی بیر و ھۆشیان گشت شتێک ئاسان دەکات و گیڕوتین دەدات بۆ حەزکردن بە بەدیھێنانی ئامانجەکانیان ...


Top