بۆچی گرنگە پابەندی رێنماییەكان بین ؟

بۆچی گرنگە پابەندی رێنماییەكان بین ؟

دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان بوویتە مەترسیێكی گەورە كە بەخێرایی بلاودەبێتەوە و رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی تووشبوانی لە زۆر بوون دایە. بە جۆرێك مەترسیدارە كە ھەموو جولەیێكی پەكخستووە و زیانی گەورەی ئابووری لە چەندین سێكتەر داوە.
لەم چوارچێوەیەدا ھاوشێوەی وولاتان و تەنانەت بەر لە حكوومەتی فیدرال حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەستی بە مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە كردو چەندین رێوشوێنی گرنگی گرتەبەر كە ھەنگاوەكان مایەی ستایش و بەرز نرخاندنن چونكە سەركەوتوو بووینە بۆیەش گرنگە كوردستانیان بەھەست كردن بە بەرپرسیارەتیەوە پابەندی رێنمایی و رێكارەكان بن لە ھەموو بوارێكدا كە ئەمەش ئەركی سەرشانمانە تاھەموومان پێیانەوە پابەندبین.
گرنگە لەژێر رۆشنایی رێوشوێنەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ولامی ئەو پرسیارە بدەینەوە
بۆچی گرنگە پابەندی رێنماییەكان بین مەبەست لەم رێكارانە چیە؟
بۆیەش لەمیانەی ھەلوەستەكردن لەسەر ئەم چەند خالانەی خوارە دەگەینە ولامی پێویست.
یەكەم :بەو پێیەی كوردستان سەرچاوەی سەرەكی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە نیە بەلكو ھۆكاری سەرەكی بۆ بلابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گواستنەوەیە لە چەند رێگایێكەوەیە كە دیارترنیان بەریەككەوتن و تێكەلاوبوونە بۆیەش تەنھا بە خۆپارێزی و بەریەكنەكەوتن دەتواندرێت رێگری لە تەشەنە نەكردنی ڤایرۆسەكە بگیرێت .
دووەم:بەبریاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەرجەم مەراسیمە ئایینیەكان بە ووتاری ھەینیشەوە تاكاتێكی نادیار راگیراون لێرە و لەوێ خوێندنەوەی جۆراوجۆر بۆ ئەم بابەتەیە كرا كە گرنگە ھەموو مرۆڤێكی موسلمان ئەوراستیە بزانێ كەھەموو ئایینە ئاسمانیەكان و لەسەرووی ھەموویانەوەش ئایینی ئیسلام ئامانجی سەرەكی پاراستنی گیان وروحی مرۆڤە بۆیەش ڤایرۆسەكە مەترسیدارەو پەیوەندی بەلایەنی ئایینیەوە نیەو ھیچ جیاوازی لەنێوان مرۆڤەكان ناكات و دوژمنی مرۆڤایەتیە
بۆیەش بریاری راگرتنی مەراسیمە ئایینیەكان شەرعیەو پێویستە پەیرەوكارانی ھەموو ئایینەكان پێیەوە پابەندبن چونكە زانایانی ئایینی ئیسلام كۆكن لەسەرئەوەی كەسێك ھەلگری ئەو ڤایرۆسەیە بێت وبچێتە شوێنێكی قەرەبالغ ببێتە ھۆكاری بلاوبوونەوەی نەخۆشیەكە ئەوا گوناح بارە بە دلنیایەوە لەمزگەوتەكانیش قەرەبالغی وبەرێككەوتن روودەدا كە خودی ئیسلام لەسەر بنەمای ئاسانكاری و میھرەبانی ھاتووە بۆیە بەرێوەچوونی رێورەسمەكان لەسەر شەقام و بازار و پاركەكان مایەی سەرەنج ودروست كردنی دووبەرەكیە لە نێوان موسلمانان .
سێ یەم : جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی ئەم سال ھاوكاتە لەگەل بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە حکومەتی ھەرێمی كوردستانیش بەھۆی ئەم پەتایەوە بۆماوەی چەند رۆژێك پشووی راگەیاندووە، ئەمەش بۆ ئەوە نیە تا ھەركەسە و بەئارەزووی خۆی دەست بە گەڕان و سەیران بکات، بەلكو پشووە بۆ ئەوەیە خۆمان بپارێزین ولە ماڵەکاندا بمێنین نەک گەشت و سەیران بكەین. چونكە كاتی ترمان لەبەردەم ماوە تاچێژ لە وەرزی بەھار و سروشتی كوردستان وەربگرین گرنگ نەمانی ڤایرۆسەكەیە.
لێرەشەوە بەپێویستی دەزانم داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەم رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ داگیرساندنی ئاگری نەورۆز چونكە نابێت پەتای كۆرۆنا ببێتە مایەی دانەگیرساندنی مەشخەلی ئاگری نەورۆز كە ئەمە ھێمای سەركەوتنی گەلی كوردستانە بەسەر ستەمكاراندا و نیشانەی ھێزو ورەبەخشی و ئیلھامی سەركەوتنەكانی گەلی كوردە.
چوارەم : گرنگە بەپیل پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بچین بۆھاوكاریی كردنی دام ودەزگاكانی حكوومەت بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسەكە ھەریەكەوبەپێ توانا و مەوقعیەتی خۆمان گەر ھەر ھیچ نەبێت با بە سووككردنی باری گرانی كرێچی وخەلكی ھەژار بێت یان بەدابین كردنی سەبەتەێكی خۆراك دلی خانەوادەێكی كەم دەرامەت خۆش بكەی .
پێنجەم : بەرزنرخاندنی رۆلی دام ودەزگاكانی ناوخۆ و تەندروستی لەبەجێ گەیاندنی ئەركی فەرمانبەریی وپێشەیی ومرۆڤ دۆستانەیان بەبێ بوونی كێشە و گرفتێكی گەورە كە بەدلنیایەوە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی راست ودروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگرتنەبەری چەندین رێوشوێنی گرنگ كەرێكخراوی تەندروستی جیھانی پێ یانەوەسەرسامە.
بەھیوای سەلامەتی بۆھەموولایەك
Top