بەبۆنەی سالیادی ئازادكردنی شاری کەرکووکی دلی كوردستان
March 19, 2020
وتار و بیروڕا
لەرێكەوتی ٥ی ئاداری سالی١٩٩١راپەرینی سەرتاسەری خەلكی كوردستان لەرانیەی دەروازەی راپەرین دەستی پێ كردتادواجارلەرێكەوتی ٢٠ی ئاداری ھەمان سال كەركوكی دلی كوڕدستانیش ئازاد كرا. ئەمەش وەچەرخانێكی گەورەی مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بووكەبۆیەكەم جارھەمووكوردستان ئازادبكرێت .
سالیادی ئازادكرنی شاری كەركوك بە دەرفەتم زانی تا زۆربە کورتی ئاماژەیەکی خێرا بۆ بایەخ وپێگەی ئەم شارەكوردستانییەبکەم لە تێڕوانینی بارزانی نەمروشۆرشی ئەیلوولی مەزن چونکە گرنگەنەوەی ئێستاوداھاتووئاشنای راستیەكان بن كەبەداخەوەبۆچەندسالێك دەچێت بەھۆی خیانەتە رەشەکەی (١٦ ئۆکتۆبەر) ی سالی ٢٠١٧شاری كەركوك وچەندناوچەێكی تری كوردستان دوو چاری داگیركردنەوەبوون کە ئەمەش ناخی ھەموو کوردیکی خاوەن ھەڵوێستی ھەژاندووە کە چۆن وا بە خێرایی تەنھا لەبەر بەرژەوەندی گیرفانی چەند کەسێک وا ھەرزان فرۆش کراوە و بەرژەوەندی خۆیان خستە پێش بەرژەوەندی خەڵک و خاکی کوردستان چونکە لەگەڵ ئەمەشدا کەوا زۆر بە ئاسانی دەست بەرداری شارەکە بوون و ھەرزان فرۆشیان کرد کەچی لێرە و لەوێش دەیان ویست راستیەکان بشێوێنن و بە دروشمی گەورەو بریقەدار خیانەتەکەیان پەردە پۆش بکەن بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دڵنیام خەڵکی کوردستان بە گشتی و دانیشتوانی شاری کەرکووک بە تایبەتی چاک ڕاستیەکان دەزانن كەكێ پەرۆشی كەركوكەوكێش شارەكەی ھەرزانفرۆش كردچۆنكەمێژووتۆماری كردوەچۆن بارزانی نەمر لە دەست پێکی ڕابەڕایەتی کردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان داکۆکی لەسەر کوردستان بوونی (کەرکووک ) کردووە بەجۆرێک کە ھیچ کات ئامادە نەبووە سازشی لەسەر بکابەلكوجەختی لەسەرئەوەكردۆتەوەگەریەك كوردیش لەكەركوك نەمێنێت ئەواھەربەكوردستان دەمێنێتەوەكەئەم ووتەییەی سەرەوە تەنھا ووتەییەکی ئاسایی نییە بۆ ھیچ موزایەدەیەکی سیاسی و پڕوپاگندەی ھەڵبژاردن نەبووە بەڵکو ئەمە ھەست وناخی بارزانی نەمرە کە ئامادە نەبووەھیچ كات دەست بەرداری کوردستانی بوونی شاری کەرکووک ببێت
بۆیەش کەرکووکی بوویتەڕەمزێک کە لە یادەوەری تاکی کوردا دا وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی سەیر دەکرێت تەنانەت خاڵی بەیەک نەگەیشتنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول و ڕژێمی ئەو سای عێراق بە ڕێکەوتنێک مەسەلەی کوردستانی بوونی کەرکووک بووە کە بارزانی نەمر ڕێگای نەدا بەھیچ شێوەیەک گفت و گۆی لەسەر بکرێت تەنانەت سەرۆک مسعودبارزانی لەپەرتووکە مێژووییەکی دا(بارزانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد)لەبەرگی سێ یەم بەشی دووەم لە لاپەرە٣٩دا باس لەرووداوێک دەکات لەسەرووبەندی مۆرکردنی ڕێکەوتن نامە مێژووییەکەی 11ئادار کە وەفدی حکومەتی عیراق لە کاتی گفت وگۆکانیاندا پرسیاریان له مەر پرسی شاری کەرکوک کرد کە ئایە سەربەچ لایەکە چونکە کەرکوک کوردستان نیە لەم دانیشتنەدا بارزانی نەمر زۆر بەتوندیەوە بەرپەرچی وەفدکەی دایەوە پێ گوتن من دەلێم (کەرکوک کوردستانە خۆ لەوە بپارێزن بلێن کوردستان نی یە بەڵکو بڵێن ئێمە کەرکوکمان داگیرکردوە تاکە کوردێکش لە کەرکوک بمێنت کەرکوک کوردستانە وە زۆرباش بزانە کە هیچ کات دەستبەرداری نابین)تەنانەت سەرۆک بارزانی باس لەوە دەکات کە زۆر نەمابوو بە هۆی ئەم هەڵوێستەیە توندەییەی بارزانی نەمر دانیشتنەکە بەیەکجاری تێک بچێت کە لە دوایشدا ڕژێم لەسەرهەڵویستی خۆی بەردەوام بوو تەنانەت ویستی لە رێگای دەستکەوتی جۆراوجۆر بارزانی نەمر رازی بکات تادەستبەرداری کوردستانیەتی کەرکوک ببێت بەلام نەک تەنها ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت بەڵکو سەرئەنجام شۆرشی ئەیلوولی لەم پێناوەیە دانا چونکە لە تێروانینی بارزانی نەمر چۆن مرۆڤ ناتوانێت بەبێ دڵ بژیت ئەواش گەلی کورد ناتوانن بەبێ کەرکوک بژین وێرای ئەوی فەرمووی نامەوێت لەئاییندەدا كاتێك مردم ھیچ كوردێك بێتەسەرگۆرم گلەیم لێ بكات وپێم بلێ چۆن سازشت لەسەربەشێكی خاكی كوردستان كردوەکە مایەیی شانازیەتابەئەمرۆش دەگات ئەم کاریگەریە لەسەرهەستی تاکی کورد هەر ماوە هەرچەندەلەئێستادا بەهۆی خیانەتەرەشەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە کەرکوک وچەندشارێكی ترداگیرکراون بەلام بۆ هەتاهەتایە گەر یەک کوردیش تێدا نەبێ هەربه کوردستان دەمێنێتەوە و هیچ هێزو لایەنێک ناتوانن بەزەبری چەک وتعریب کردن بیکەن بەهی خۆیان و سازشی لەسەر ناکرێت.
بەدلنیایەوەهەموو ئەوانەی دەستیان لە خیانەتە رەشەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەبوو مێژوویەکی ڕەشیان بۆ خۆیان تۆمار کرد وە دەبێ باجی خیانەتەکەیان بدەن چونکە ھیچ کات مێژوو رەحمی بە ھیچ کەس و لایەنێک نەکردووە کە خیانەتیان لەگەڵ خاکەکەی کردووە ئۆ باڵی ھەموو نەھامەتییەکانیش کە بەسەر کەرکووک دا ھاتووە لە ئەستۆی ئەوان دایە
سڵاو لە کەرکووکی دڵی کوردستان