شرۆڤه‌یه‌كی تازه بۆ... یادی 50 ساڵه‌ی رێككه‌وتنی 11ی ئازار و 45 ساڵه‌ی رێككه‌وتنی 6 ی ئازار
March 17, 2020
وتار و بیروڕا
رۆژی 11ی ئاداری 2020 په‌نجا ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی و یاسایی و دیكۆمێنتی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مرو حكومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می حزبی به‌عس تێپه‌ڕی.
یۆبیلی زێرینی 11ی ئازار، بۆمێژووی سیاسیی وبزاڤی رزگاریخوازی
كورد و بۆوڵاتانی ناوچه‌كه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، بایه‌خ وگرنگی مه‌زنی هه‌یه ، گه‌ر ووردتر خوێندنه‌وه‌ی هه‌مووقووڵایی و ره‌هه‌نده‌كانی ناوخۆوده‌ره‌كی بۆ بكرێت و له‌وفاكته‌رانه بكۆڵدرێته‌وه كه حكومه‌تێكی شۆفینی عه‌ره‌بی عێراقی وه‌ك حكومه‌تی به‌عس ناچاربه‌ورێككه‌وتنه یاساییه كرد و له‌و هۆكارانه‌ش بكۆڵدرێته‌وه كه ئامانج ومه‌به‌سته‌كانی بارزانی نه‌مر چۆن وچی بوون له رازیبوونیدا بۆ ماوه‌ی چوارساڵ تا به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بێنه جێبه‌جێی كردن .
له كاتێكدا خودی بارزانی نه‌مر ئه‌قڵیه‌تی حزبی به‌عس و سه‌دام حوسێنی خوێندبۆوه وله مه‌به‌ست ومه‌رام وپیلان وتاكتیكه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ش تێگه‌یشت بوو. لای بارزانی نه‌مر ستراتیژی شۆڕش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندیی و مافه‌كانی خه‌ڵكی گوند‌و ئاوایی و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌گشتی گرنگتر بوون له هه‌موو پیلان و مانۆرو تاكتیكه‌كانی سه‌دام حوسێن كه‌له‌په‌نایی ئه‌و چوارساڵه‌یه‌دا مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌بوو.
باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌مان ده‌ستبه‌ردار نه‌بوونی بارزانی نه‌مر بوو له‌سه‌رپرسی ناكۆكی له‌سه‌ری خاكی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكیه‌كانی ئه‌وسای ته‌عریبكراوكه هه‌رله‌ساڵی 1963 وه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پاشان له‌ساڵی 1968 وه وه‌ك قۆناغی دووه‌می ته‌عریبكردن و راگواستنی گوند‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌سه‌رده‌می حوكمرانی به‌عسدا ده‌ستی پێكردبوو هه‌رواتێگه‌یشتنی ته‌ندروستی بارزانی نه‌مر بوو له بارودۆخه هه‌مه‌لایه‌نه ناهه‌مواره‌كانی كوردستاندا كه تا ئاستی هیلاكبوون ، هیلاكی به‌چه‌ندین ئه‌و شار‌و شارۆچكه و گوند‌و ئاواییانه‌ی كوردستانه‌وه ده‌بینرا كه‌گۆره‌پانی چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و شۆرش بوون ، باری ناهه‌مواره‌كه‌ش له‌كه‌موونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كوشتوكاڵی وپێشه‌یی و كاروكاسبی رۆژانه‌وبازرگانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی وته‌نانه‌ت بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه خۆی ده‌بینییه‌وه ، ئه‌وسیاسه‌ته‌ش سیاسه‌تی برسیكردن و پشتگوێخستنی كوردستان له سۆنگه‌ی ئه‌و گه‌مارۆئابوورییه توونده‌ی حكومه‌تی به‌غداوه بووكه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست خستبوویه سه‌رشارو شارۆچكه‌كانی كوردستانه‌وه و ناوی نابوون ( مناطق المحضوره و مناطق المخربین و...تد ) . ئاخر ماوه‌ی هه‌شت نۆساڵ له‌نێوان ساڵانی (1961 – 1969 ) بۆ ئه‌و گه‌مارۆیه ساڵانێكی دوورودرێژی به‌رگه‌گرتنی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه به‌ده‌ست ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه رژێمی حكومرانی به‌غدا سه‌پاندبوویه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و پێشمه‌رگه ، بێ جیاوازی و له‌ژێره‌وه‌ش پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن و راگواستن ده‌شتاییه‌كانی كوردستانی ته‌نیبۆوه و به‌ره‌وه شاره‌گه‌وره‌كان و ناوچه‌شاخاوییه‌كان هه‌نگاوی ده‌نا .
ئه‌ی حیكمه‌ت له‌وه‌دا چی بوو، كاتێ هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كه‌ی رژێمی به‌عسی به‌غدا له رۆژی 29ی ئه‌یلولی 1971 دژی خودی بارزانی ئه‌نجامدرا، بارزانی نه‌مر دوای ئه‌و پیلانه‌ی به‌عس ، نه‌چووه ژێر كاریگه‌رێتی حه‌ماس و سۆزی كوردانه و شۆرشگێڕانه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلول و قبوڵی نه‌بوو شه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌و هه‌ڵبگیرسێته‌وه و ئه‌وه‌بوو گوتی : -
:- قبوڵم نییه له پێناو مندا شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێته‌وه ،كه‌شه‌ڕده‌كه‌ین وده‌جه‌نگین ،ده‌بێ له پێناو كه‌ركووك وخاكی كوردستاندا شه‌ڕ بكه‌ین وبجه‌نگین .
باسكردن له رێككه‌وتننامه‌ی مێژووی 11ی ئازاری 1970 چه‌ندین ره‌هه‌ندی هه‌یه ، ناكرێ ته‌نیا له قاڵبی وتاروبابه‌تی سیاسیی و به‌یاننامه‌ی حزبییه‌وه تیشكی بخرێته سه‌روساڵانه له بۆنه‌ویادییدا به‌چه‌ند وتارێكی رۆژنامه‌وانی باسی لێوه‌بكرێ وئیدی هه‌روا لێیبگه‌ڕێن وبابه‌ته نه‌زانراوه گرنگه‌كانی دوای 50 ساڵ نه‌خه‌ینه روو و ناحه‌زانی پرسی كورد‌و بارزانی نه‌مر بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامێك بێت راستییه‌كان ئاوه‌ژووبكه‌نه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاریانه‌ی بۆ بكه‌ن .
له‌كاتێكدا ئه‌م ساڵ 11-3-2020 یادی یۆبیلی زێرینی 11ی ئازاره تا كۆتایی ساڵ ورۆژی 31-12-2020 ده‌كرێ قوڵتر‌و وردتر له‌سه‌ری بووه‌ستین ، له كۆنگره‌ێكی فره‌وان یا كۆنفراس و دیداری سیاسی و ئه‌كادیمیدا لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و شرۆڤه‌ی ئه‌كادیمی بۆ بكرێت و باری (سیاسیی ، ئابووری ، جوگرافی ، په‌روه‌رده‌یی و مێژوویی ، كه‌لتووری ) كوردستانی تیا تاوتوێی زانستیانه‌ی به‌ڵگه‌داری بۆ بكرێت .
له‌كارێكی ئاوادا پێگه ورۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نێوبزاڤی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازیدا هه‌رله شۆرشه‌كانی بارزان وشۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول وقۆناغه‌كانیدا باشترورێكتر ده‌بنه بابه‌ت وته‌وه‌ری هه‌مه‌لایه‌ن وهه‌مه‌جۆری توێژینه‌وه ولێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ( مێژوویی و یاسایی ودیكۆمێنتی هه‌جۆری) نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندابووه .
بۆ كورد ئه‌م رێككه‌وتنه كه به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی شۆڕش و به‌رخودان و قوربانییه‌كانیه‌تی كه به سه‌ركه‌وتێكی مه‌زن ده‌ژمێردرێت، له‌به‌ر گه‌لێ هۆكاره له‌وانه :
بۆیه‌كه‌مجاره له‌مێژووی حكومرانی ده‌وڵه‌تی عێراقداكه له 1921 وه كوردستان بێ خواستی خۆی پێیه‌وه لكێنراوه ، له‌وساوه به‌غدا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری تاكڕه‌وی به‌رهه‌مدێنێت به ده‌سه‌ڵاتی به‌غدای سه‌رده‌می حزبی به‌عسییشه كه‌له دیكتاتۆردیكتاتۆرتر وله‌نازیه‌ت نازیتر بوو،ئه‌وته‌رزه رژێمه دانبنێت به‌مافی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی وكارگێڕیی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی كوردییه‌وه و پێگه و كیانی كوردستان وه‌ك پێگه‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی بناسێنێت ، ئه‌وا كوردستان هه‌رهیچ نه‌بێ له قۆناغی یه‌كه‌میدا له‌و ناو ناتۆره ناشیرین و كرێته‌ی ( شیمالنا الحبیب ) رزگاری ده‌بێت و(كورد سه‌پانی باوكی كه‌س )ی قبوڵنابێ و به‌تووندی ره‌تی ده‌كاته‌وه .
(شیمالونا ئه‌لحه‌بیب )، ئه‌و ده‌سته‌واژه كرێت و ناشیرینه بوو له‌ئه‌قڵی شۆڤینی سیاسه‌تی عه‌ره‌بی به‌غداوه سه‌پێنرابووه سه‌ر نیشتیمان و خاكی كوردستان مه‌به‌ست لێی سڕینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه نیشتیمانیی ونه‌ته‌وه‌یی كوردستان بوو، له‌روانگه ی عێراقی ( ئومه عه‌ره‌بییه واحیده‌كه و، زات ریساله خالیده) كه‌ی حزبی به‌عسه‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردبوو،به به‌به‌رنامه و نه‌خشه و پلان دارێژراوه‌یی ئاراسته ده‌كراو خه‌ریك بووببێته ناسنامه‌ی تازه بۆوڵات و نیشتیمانی كوردستان .
حیكمه‌ت و دووربینی و ئاینده‌یی و پلانرێژی كاری سیاسیی بارزانی نه‌مر
و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆرێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وه‌ی لێی شین بوو حكومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی یاسایی ناچاربكات ملكه‌چی داوا‌و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و بزاڤی رزگاریخوازییه‌كه‌ی بێت .
ئه‌وسا كاتێكی هه‌ستیاروقۆناغێكی ناسكیش بوو، له‌سه‌ره‌تاكانی شۆڕشدا بوو له نێوان ساڵانی ( 1964-1969 ) نێوماڵی سیاسیی كوردستانی و خودی بزاڤه شۆرشگێرییه نیشتیمانییه‌كه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بارگاوی بوو بوو، به ده‌ردو نه‌هامه‌تییه‌كانی په‌تای ئینشیقاق وشه‌ڕی نه‌گریزی ناوخۆ.. بۆیه به‌سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنامه‌كه بارزانی نه‌مر یه‌كریزییه‌كی پته‌وی سیاسیی كوردستانی هێنا ئاراوه له ئاستێكی وابه‌رزو پیرۆزدابوو ببێت به شانازیه‌كی مه‌زن وئومێده‌كی گه‌وره‌ی كوردانی دیكه له( باكور،رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا‌و وسۆڤیه‌تی جاران) یش.
ئه‌مه بۆ ناوخۆی كوردستانی مه‌زن ، بۆده‌ره‌وه‌ش خودی رێككه‌وتنه‌كه سه‌رباری دڵه‌راوكێ وترس و سه‌رسامبوونی وڵاتانی وه‌ك (سوریا‌و ئێران وتوركیا) وله‌ورۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه‌ی دونیایێش (له‌نده‌ن و مۆسكو و واشنتۆن ) یش ،له‌وه‌ی كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نیشتیمان و ناوچه‌كه‌ی خۆیدا گه‌ر ببێته كیانێكی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی كارا، ئه‌وا كارله هاوكێشه‌ی هه‌ردوو بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆئاوا ده‌كا و ده‌بێته هۆكاربۆ لاسه‌نگ بوونی هێزو پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌و دوو زلهێزه‌كه‌ی جیهان، ئه‌مریكاو سۆڤیه‌تی جاران .
كه‌وا ده‌ڵێن گه‌لێ نووسین و بابه‌تی به‌ڵگه‌دارهه‌ن وێرای ئه‌و پانتاییه جوگرافییه‌ی یا ئه‌و تونێڵ و جوگرافیا داخراوه‌ی كه گۆڕه‌پانی شۆڕشی ئه‌یلول بوو بۆ خه‌بات وتێكۆشانی ،دیكۆمێنته زیندووه‌كان، نووسین وبابه‌ته‌كان رۆڵ و كاریگه‌رێتی بارزانی نه‌مرزیاتروروونتر ده‌خه‌نه روو.
له‌وه‌ش دڵنیاین گه‌لێ له‌و دیكۆمێنت و نووسینانه بۆ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی زۆركه‌م تیشكیان خراوه‌ته سه‌ر زۆر كه‌م باسكراون له‌مه‌شدا پشت ئه‌ستوورین به چه‌ندین نووسین وبه‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ .
له‌م نووسین و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ،ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌م نووسینه‌مان بشێ ته‌نیا ئاماژه مان به نووسین وبه‌ڵگه نامه‌كانی ( د.یه‌فگینی بریماكۆف ) سیاسه‌تمه‌دارو رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌وێ رۆژێی سۆڤیه‌تی و(د.مونذرالفضل)ی نووسه‌روشاره‌زای بواری یاسا وشرۆڤه‌كاری ناوداری عێراقی داوه .
ئه‌مه وێرای بوونی چه‌ندین نووسین و به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی دیكه‌ی زانستی له ه‌ی نووسه‌رو شرۆڤه‌كاروپیاوانی ئه‌كادیمی و دیبلۆماتكارانی بیانی وعه‌ره‌بی و...تد
بریماكۆف له‌و نێوه‌ندو پێناوه‌دا دبلۆماتكارو سیاسه‌تمه‌دارێكی هوشیارو به‌ئاگای زۆرێك له‌و كه‌ین به‌ینه‌ی رێككه‌وتنامه‌كه‌یه ، به‌هۆی پێگه‌كه‌ی له ده‌زگای هه‌وڵگری به‌رپرسی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی-به‌شی ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌تی له ده‌زگای ( كه‌ی .جی .پی) یه‌كێكه له‌ودبلۆماتانه‌ی شاره‌زای زۆر لایه‌نی پرسی كوردوناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌و سه‌رده‌مه‌م و ئان وساته‌یدا گه‌شت و سه‌ردانی تایبه‌تی هه‌بووه بۆلای بارزانی نه‌مر، وه‌ك نێرده‌ی سۆڤیه‌تی ده‌هاته ناوچه‌كه . ئه‌وگه‌شته‌شی كه‌به(گه‌شتی زستان) ه‌ی ناوزه‌دكراوه تایبه‌ت بۆلای بارزانی نه‌مر ئه‌نجامی داوه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1969 و سه‌ره‌تای ساڵی 1970بوو له قاهیره‌وه - له نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌ی (پڕاڤدا)وه ده‌ستی پێكرد ، بۆبه‌غدا له‌وێوه‌ش بۆچۆمان وناوپردان بۆلای بارزانی نه‌مر.
هه‌رچه‌ند سه‌رده‌م و قۆناغی دوای رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی و یاساییه‌كه‌ی 11ی ئازار تێپه‌ڕده‌بێت به هه‌ردوو باری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ له لایه‌ن به‌غداوه له‌دوای 11ی ئازاری 1974وهێڕشكردنه‌وه سه‌ركوردستان، پاشان رازیبوونی به‌غدا به‌تكاو رجا وپاڕانه‌وه و سازشێكی زۆره‌و تا به‌رێككه‌وتنامه‌ی خیانه‌تكاری 6ی ئازاری 1975 ی جه‌زائیری نێوان شای ئێران و سه‌دام حوسێن سه‌ری گرت ، گه‌ر حكومه‌تی عێراق له جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی 11ی ئازاردا ساردی نه‌نواندبوایه‌و به‌مه‌به‌ستی كات كوشتن و غه‌فڵه‌تگیركردنی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی شۆرشی ئه‌یلول و له‌وڵاوه‌ش خۆبه‌هێزكردن و پڕ چه‌ككردن و خۆ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی بۆ شه‌ڕ، جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه بۆگه‌لانی عێراق وناوچه‌كه بایه‌خی زیاتری ده‌بوو، له‌و زیانه زۆروزه‌وه‌نده‌ی كه‌له ئاینده‌دا به‌رعێراق و ناوچه‌كه كه‌وت ئه‌وسا ژیانی عێراقییه‌كان به‌گشتی و كوردستانیش به‌تایبه‌تی پڕله ده‌دره‌وشانه‌وه بوژانه‌وه ده‌بوو ، له‌برێتی ئه‌و وێرانه‌یی وكاره‌ساتانه‌ی به‌غدا به‌سه‌ر عێراق وناوچه‌كه‌ی داهێنا .
ملنه‌دان ومانۆرو خۆدزینه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عسی عێراقی بۆجێبه‌جێكردنی به‌نده‌كان وده‌ستپێشخه‌ریشی
بۆ هێرش و په‌لاماردان و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕدژی كوردستان به هه‌ر ئه‌گه‌رێك وپیلان و نه‌خشه‌و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی عێراقییه‌وه‌ش بووبێ كه هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر واری واقیعی ئه‌وسا دا بوونیان هه‌بوو، هه‌روه‌ك ( د.مونذر الفضل) له توێژینه‌وه زانستییه‌كه‌یدا ( الوجه القانونی للتفاقیه الجزائیر ) به‌وردی باسی لێوه‌ده‌كات ، ئه‌وا به‌رگریی قاره‌مانه‌ی پێشمه‌رگه وخه‌ڵكی خۆراگری كوردستان بوو( شكستی) به به‌غدای سه‌دام حوسێن هێنا ، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه به‌غدابێ و( شكستی) به شۆرشی ئه‌یلول هێنابێ،یاوه‌ك ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه‌سانێك پێیانخۆش بووهه‌رئه‌وسا به (ئاشبه‌تاڵ) ناوی بێنن .. !!
له‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا بۆیادی مێژووی یۆبیلی زێرینی رێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئازار‌و یادی 45 ساڵه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی خیانه‌تكاری 6ی ئازاری 1975 ی جه‌زائیردا ده‌گه‌ینه ئه‌و چه‌ند خاڵه گرنگانه‌ی كه پێویست ده‌كات له سه‌ر ئه‌و چه‌ند وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه دابنێرن:
یه‌كه‌م : شۆرشی ئه‌یلول و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له به‌ره‌ی شه‌ردا له گه‌ڵ رژێمی سه‌دام حوسێن‌دا تووشی شكست نه‌بوون ، به‌واتایه‌كی تر ئه‌وه شۆرشی ئه‌یلوول نه‌بوو، له به‌ره‌ی شه‌ردا شكست بێنێ،به‌ڵكو رژێمی عێراق بوو ، تووشی شكستی سه‌ربازی سوپاكه‌ی بوو سه‌دام حوسێنی ناچاركرد ملكه‌چی هه‌موو داواكارییه‌كانی شای ئێران بێت به نێوه‌ندگیری هه‌واری بۆمیدیه‌ن و له‌به‌ر چاوی ته‌واوی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئۆپێكوه به شانازی و كه‌یفخۆشیه‌وه ده‌ست له‌ملی شای په‌هله‌وی ،خۆیان گوته‌نی( مه‌جوسی )بكات و له‌به‌رامبه‌ر پشتكردن له شۆڕشی كورد وازله چه‌ندین كیلۆمه‌تری خاك و ئاوی عێراق له‌ناوه‌راست وچه‌م و رووباری ( شه‌تی عه‌ره‌ب ) ببێنێ له‌به‌سراوه نزیك رووباری كارۆنی هێلی تالوكه‌وه پێشكه‌شی ئێران بكات . ئه‌وه‌یان ته‌نیا ئه‌و لێككه‌وته‌یه نییه ، ئه‌ی پاشان سازش له‌دوای سازشی عێراق بۆئێران و له‌ده‌ست دانی مانا‌و به‌هاو بایه‌خی سه‌روه‌ری نیشتیمانی عێراق..!! تا ئه‌وئاسته نزمه‌ی سازشكردنه‌ی سه‌دام حوسێن و ده‌وڵه‌تی غێراقی به به‌هاو سه‌روه‌ری ناوچه سنوورییه‌كان و شوێنه ئایینیه پیرۆزه‌كانی شیعه‌كانوه كردی به‌هه‌راجكردنیان بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستێك ..!! نووسه‌رو ئه‌كادیمی و یاساناسی ناوداری عێراقی ( د.منذر الفضل ) له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ :
:- شای ئێران له‌باره‌ی رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری 1975 ی جه‌زائیر ده‌ڵێ (سه‌دام خه‌ونی 42ساڵه‌ی هێنامه دی ، ئه‌و خه‌ونه‌ی نوری سه‌عیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می حوكمی پادشایه‌تی عێراقیش نه‌یهێنابووه دی .. ) ، ئه‌مه قسه‌ی محمد ره‌زاپه‌هله‌وی شای ئێرانه ..
دووه‌م : ده‌رهاویشته‌ی رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له‌ناوخۆوه به سه‌دام وحزبی به‌عس به‌خشی دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌وگه‌له‌كۆمه‌كییه نێوده‌وڵه‌تیه‌تیه‌ی له سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلول و بارزانی نه‌مر كرا ، ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی سه‌دام به‌ره‌هایی و بێ باكانه كه‌وته لێدان له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراقی هه‌بوو، هه‌ڵمه‌تی گرتن و له‌سێداره‌دان و راوه‌دوونانی شیوعیه‌كان و داخستنی ئورگانه‌كانی حزبی شیوعی له پای چۆلبوونی گۆڕه‌پانه‌كه سیاسییه‌كه بوو،له ئه‌نجامی دوورخستنه‌وه‌ی شۆرشی ئه‌یلول و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی نه‌مره‌وه بوو .. ئه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌رده‌رهاویشته‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیر نه‌بوو ..؟ مه‌گه‌ر ئێساتاش هه‌ندێ له‌سه‌ركردایه‌تی شووعی ئوممه‌می عه‌ره‌بی عێراقی هه‌بێ چاوله‌وراستییه بنووقێنێ ..؟
سێیه‌م : دوابه‌دوای ده‌رچوونی بریاری ژماره ( 1507 له 17-9-1980 ) ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی عێراقی به‌واژۆی سه‌دام حوسێن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری ژماره ( 69ی ساڵی 1976 ) كه به‌بریاری ( تصدیق المعاهده وحسن الجوار ) ه و هه‌رسێ پرۆتۆكۆله‌كه‌ی كه رۆژی 13ی حوزه‌یرانی ساڵی 1975 له‌به‌غدا له نێوان عێراق و ئێران واژۆكرابوون ناوزه‌دكراوه .
رازیبوون وملكه‌چكردنی عێراق بۆهه‌موو داواكارییه‌كانی نێو رێككه‌وتنه خیانه‌تكارییه‌كه‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیروپاشان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دوای پێنج ساڵ و له‌رۆژی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران - كه‌به‌درێژترین و كاره‌ساتبارترین شه‌ڕی نێوان وڵاتان داده‌نرێت له‌دوای له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه ، له‌وساوه بۆ عێراق و ناوچه‌كه چه‌ندین ماناوده‌ڵاله‌تی یاسایی و لێككه‌وته‌یی سه‌ربازی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه‌تا له‌ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و بارودۆخه دا عێراق و ئێران له‌دوای 6ی ئازاری 1975 دا تێیكه‌وتون بریتییه له: ( شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان و خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هری هه‌ردووڵایان ، داگیركردنی كوێت و شه‌ڕی یه‌كه‌م ودووه‌می كه‌نداو وهه‌ژموونی زیاتری ئێران بۆ كه‌نداو وعێراق وسووریاو لبنان و یه‌مه‌ن و له‌خۆبایی بوونی توركیا‌و هێرش و په‌لاماردانی بۆ ئه‌مڵاووئه‌ولا ، باگا هاتنه‌وه‌ی رووسیای دوای لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و هێنانی هه‌ژموونی زیاتری سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه و ئیدی ئه‌وه ئێره ئه‌و ناوچه هه‌ڵایساوه‌ی جیهانییه ، نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان خه‌ریكه سه‌روه‌ری خۆیان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، ئاخر ئه‌وان ، ئه‌و نه‌ته‌وه له‌خۆبایی و لووتبه‌رزو باڵاده‌ستانه‌ی ناوچه‌ن كه رۆژانێك رێزیان له‌سه‌ره‌وه‌ری و خاك و نیشتیمانی كورد‌و كوردستان نه‌گرتووه و مافه یاسا‌و ده‌ستوورییه‌كانی ژیانی شارستانی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تداریان پێره‌وا نه‌بینیووه ده‌بێ باجی زیاتری ئه‌قڵیه‌تی دیكتاتۆریه‌ت و هزری ئیمپراتۆریه‌تی پاوه‌نخوازی خۆیان بده‌ن وچاوه‌ڕوانی لێككه‌وته‌وده‌رهاویشته‌ی دیكه‌ش بن .
هاوكێشه‌كانی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی كورد‌و كوردستانیش له‌نێو جوگرافیایه‌كی داخراوی ته‌لبه‌ندا به‌نموونه له ( باشوور- كوردستانی عێراق) دا، هه‌رده‌م ئه‌قڵیه‌تێكی ژیرمه‌ندانه وهزرێكی ساخ وسه‌لیمی خودان پلان و نه‌خشه‌رێژی ئاینده بینی حه‌كیمانه‌ی ویستووه ، ئه‌م هزروژیرمه‌ندیه‌ش هه‌ر له‌سه‌رده‌م و بزاڤی ناسیۆنالیستی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانییه‌وه بۆ شۆرشه‌كانی بارزان و شۆرشی ئه‌یلول به میرات مابۆوه له‌گه‌ڵ قۆناغ و سه‌رده‌میش ده‌وڵه‌مه‌دترو به ئه‌زموونتر بووه .
شۆرشی ئه‌یلوڵ ، شكستی نه‌هێنا ،چونكه شۆرشی گوڵانی به‌دواداهات ، ئه‌میش راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری مه‌زنی ئازاری 1991 . راپه‌ڕینیش حكومداریه‌تی دیموكراتیانه به هه‌ڵبژاردنی یاسایی شارستانی په‌رله‌مانی ده‌وڵتمه‌داری كه حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌دواداهات و له‌و ناوچه وئه‌و هه‌رێمه‌دا به‌مه‌زنی له‌دایك بوو .
ئێستا دوای 50ساڵ ، خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كوردستانی ئه‌مرۆی دوای داعش و ماعشه‌كان ،كه ئاوڕ له دوێنێی رێككه‌وتنامه خیانه‌تكارییه‌كه‌ی 6 ی ئازاری 1975ی جه‌زائیر ده‌ده‌نه‌وه، دڵگران و خه‌فه‌تبارن له‌وه‌ی كه‌چۆن و بۆچی رێككه‌وتنامه‌ی مێژوویی و یاسایی 11ی ئازاری 1970 له‌لایه‌ن به‌غداوه پێشێلكراوجێبه‌جێ نه‌كرا .