دوو هەلوێستى جیاواز لە کاتێکى زور هەستیاردا؟؟ هەلوێستێکى جوامێرانە :

دوو هەلوێستى جیاواز لە کاتێکى زور هەستیاردا؟؟  هەلوێستێکى جوامێرانە :

سەرەراى هەول و کوششی لێبراوانەو بەرپرسیارانەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بوارى قەلاچوکردن و رێگرتن لە بلاوبونەوەى نەخوشی کورونا ، کومەڵێک دەولەمەندى نیشتیمانپەروەر لەم کاتە هەستیارەدا وەک هەلوێستێکى نیشتیمانى جوامێرانە دەستپێشخەرن لە هاوکاریکردنى حکومەت و کومەڵگادا، وەک : دروستکردنى نەخوشخانەى تایبەت بە نەخوشى کرونا لە (سلێمانى ، هەولێر ، هەلەبجە ، کەلار و چەمچەماڵ) ، هەروەها دابینکردنى هەزاران سەبەتەى خواردن بۆ خەڵکى کەمدەرامەت و و کەل و پەلى پزیشکى بۆ نەخوشخانەکان لە لایەن چەند ریکخراوێکەوە و هاتنە پێشەوەى کومەڵێک خاوەن مولک لە بارەى لێخوشبوونیان لەوەرگرتنى (کرێی) دوکان و شوینى نێشتەجێبون، هەروەها چەندین رێکخراوى کومەڵى مەدەنى شان بەشانى دام و دەزگا فەرمییە حکومییەکان دەستیان داوە نواندنى چالاکى مەیدانى و راگەیاندن لە بوارى بلاوکردنەوەى رێنماییەکانى خوپاراستن کە لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە پەخشدەکرێن ، ئەم هەلوێستانە جێگاى شانازین چونکە سەلماندنى هەست و پابەندبونى نیشتیمانییانە بەرامبەر بە گەل و ولاتەکەیان لە کاتێکى نالەباردا.

هەڵوێستێکى نابەرپرسانە :

لە بەرامبەردا کە (زور جێگاى داخە ) ، بە بیانوى بێ واتاو بیرى تەسکى حزبی ، هەندێ لە پارلەمانتارو کەسانى قەلەم بەدەست ، ئەم بارودوخە هەستیارەیان بۆ مەرامى تایبەتى سیاسیبان قوزتوتەوە بە بڵاوکردنەوەى زانیارى ناتەندروست و دڵە راوکێ لە نێو توێژەکانى کومەڵگادا بە تایبەتى لە بوارى داراییدا ، کە زور راشکاوانە حکومەتى هەرێم لەو بارەیەوە رونکردنەوەى داوە ، بەڵام بە دلنیاییەوە هەلوێستەکانیان (نا پەسندن) لە لایەن زوربەى هەرە زورى هاولاتیانەوە و بە نەرێنى بۆخویان و لایەنەکانیان دەگەرێتەوە .
گەلەکەمان شایەستەى هەماهەنگى سەرجەم لایەنەکانە ، بە تایبەتى لە کاتى تەنگانەى وەکو ئێستا کە هەموو جیهان لە شەرێکى گەورەدایە لە پێناوى تیکشکاندانى هەرەشەى نەخوشییەکى بەربلاوو کوشوندە.

Top