زامی ھەلەبجەھەرگیزلەیادناكرێت

زامی ھەلەبجەھەرگیزلەیادناكرێت


١٦-٣-١٩٨٨یەكێكی ترە لە رۆژە خەمناكەكانی گەلی كوردستان كە ٣٢ سال بەلەئێستاگەورەترین تاوان دەرحەق بە مرۆڤایەتی و سروشت وژینگەی تێدا ئەنجام درا بەبێ هیچ یاسا ونەریتێكی مرۆڤایەتی بۆیەش ھەلەبجە تاھەتاھەتایەبوویتە برینێكی قول بەجەستەی گەلی كوردستان كەھەرگیزسارێژنابێت كەبەرۆژی ماتەمینی گەلی كوردستان ناسراوەكارەساتەكە بە جۆرێك بوو ویژدانی ئەوانی جولاند كە خاوەن ویژدان بوون كە لە چەند چركەساتێكدا پێنج هەزار مرۆڤی بێ تاوان گیانی سپاردوو بە هەزارانیش بریندارو ئاوارەبوون كە تاكو ئێستاش هندێكیان كاریگەری برینەكانیان هەرماوە كە ئەمەش لوتكەی درەندەیی رژێمی بەعس بەدەردەخات كە تەنها مەبەستی سەرەكی لەئەنجام دانی ئەم تاوانە و سەرجەم تاوانەكانی تر سرینەوە و قركردنی گەلی كوردستان بوو بەلام سوپاس بۆ خوای گەورە نەیانتوانی ئیرادەی گەلی كوردستان لە ناوبەرن وەھەرگیز زامی ھەلەبجەلەیادناكرێت.
لەم سالیادەداگرنگەھەلوەستەلەھەمبەرچەندراستی یەك بكەین كەلەم چەندخالانەی خوارەوەدەیان خەینەروو.
یەكەم : كارەساتی ھەلەبجەدیارترین وگەورەترین تاوانەكانی مێژووبوودەرحەق بەگەلی كوردستان كراكەبرینیەكەی زۆر قولە لە جەستەی گەلی كوردستان بەلام كاریگەرێكی گەورەی هەبوو لەسەر ناسینی كێشەی رەوای گەلەكەمان كە بووە پێناسەی مەزلومیەت و قوربانی دان وەهەتاهەتایەش هێمایەكە بۆ دڕندەیی و دیكتاتۆریەتی رژێمی بەعس كە هەرگیز لە بیرناچێتەوە.
دووەم:لەئان وساتی كارەساتەكە دا زۆر ولات ودامەزاوە وورێكخراوی مرۆڤ دۆست ویژدانیان جولا وبەهانای خەلكی لێقەوماوی هەڵەبجە هاتن و دەستی یارمەتیان ھەبووبەلام لەگەل ئەمەشدا بەداخەوە وولاتانی عەرەبی و ئیسلامی كەمترین هەڵوێستیان هەبوو بێ دەنگ بوون بەرامبەر بەو هەموو زولم وستەمەیە وهیچ رۆل وكارردانەوەیەكیان نەبووكەدەبێ مڕۆڤایەتی بەشەرمەوەلەئاست ھەلەبجەدابوەستێ ئەمەش مایەی سەرنج وتێرامانە و لەكەێكی رەشە بۆیان چونكە لە روانگەی ئیسلامەوە هەموومان براین دەبێت هەمیشە برای موسلمان لە خەمی برا موسلمانەكەی دابێت و بەرگری لێ بكات گەر هەر هیچ نەبائەوا (اضعف الایمان)بە قسەێكیش بادەبووھەلوێستێكیان ھەبا .نازانم دەبێ چ گەلێكی دونیا هێندەی گەلی كورد موسلمان بێت جگە لەوەی تاكە گەلی موسلمانە كە ئارەزوومەندانە موسلمان بووە لە بلاوكردنەوە وگەیاندن وداكۆكی كردن لە پەیامی ئیسلام وخاك و پیرۆزییەكانی رۆلی دیار وگەورەی گێراوە بۆیەش حەق بوو وەلاتانی ئیسلامی غیرەتی ئیمانی ومرۆڤایەتیان جولابا و داكۆكیان لە كێشەی رەوای كورد كردبا .
سێ یەم :ئەنجام دەرانی ئەم تاوانەوسەرجەم تاوانەكانی تركەدەرحەق بەخەلكی كوردستان كران بەسزای خۆیان گەیشتن وتۆلەی ھەلەبجەوسەرجەم تاوانەكانی تریان لێ كرایەوەوبەرچاوی ھەموودونیا بەسزای خۆیان گەیشتن .
چوارەم :ھەمیشە ھەلەبجەوھەلەبجیەكان جێگای رێزوبایەخی كوردستانیان بووینەھەولی خزمەتكردنیان دراوەلەم چوارچێوەیەدالەسالی ١٩٩٩فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان پرۆژەوداواكاری بەپارێزگاربوونی ئەم شارەی ھەبووكەسەرەنجام بریاری پەرلە مانی كوردستانی دەربارەی وەرگیرابۆیەش لە١٣-٤-٢٠١٤بەھەول وكۆششی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی حكوومەتی فیدرال بەدەست ھات سەبارەت بەپارێزگابوونی ھەلەبجەكەسەرەنجام لەلایەن سەرۆك مسعودبارزانی وەك سەرۆكی ئەوكاتی ھەرێم مەرسومی بەپارێزگابوون بۆشاری ھەلەبجەدەركرابەمەش ھەلەبجەبووەیەكەم پارێزگالەسەردەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان .
پێنجەم :راستەلە ماوەی رابردودالەزۆربوارداھەولی ئاوەدانكردنەوەی دراوەبەلام ھێشتاش پێویستی بەخزمەتی زیاترھەیەلەگەل چارەسەركردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیاویی تابەخزمەتكردنیان وئاوەدانكردنەوەی زیاتری شارەكەسەرجەم برینەكانیان سارێژبكرێن

سلاو ودرودبۆگیانی پاكی پێنج ھەزارمرۆڤی بێ تاوانی هەڵەبجە كە بۆهەتاهەتایەناونیشانی قوربانیدانی گەلی كوردستانن لەرێی رزگاری وئازادیدا.
ھیوای تەندرۆستێكی باش بۆبرینداربووانی چەكی كیمیاوی دەخوازین.
Top