مەلا مستەفا بارزانی روحی بەرخودان وتێكۆشانی گەلی كوردستانە

مەلا مستەفا بارزانی روحی بەرخودان وتێكۆشانی گەلی كوردستانە

ھەموو سالێ لە1-3گەلی كوردستان یادی یەکێ لە ڕۆژە خەمناکەکان دەكاتەوەکە لە ڕۆژێکی ھاوشێوەی دا لە سالی 1979دیارترین سەركردەی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان (مەلا مستەفا بارزانی) ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.
لە دەست دانی دالەكات وساتی ئەوكات دا گەورەترین زیان بەرگەلی كوردستان کەوت چونکە ڕێبەڕیکی مەزنی لەدەست دا کە ھەموو ژیان و تەمەنی خۆی بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلەکەی بەخت کرد تاھاوشانی گەلانی تری دونیا بەسەر فرازی لەسەر خاکی پێرۆزی کوردستان بژین و ھیچ کات ژێر دەستە وبێ خاوەن نەبێت بۆیەش مێژووی گەلەكەمان بەبێ ناوویادی بارزانی ھیچ نرخێكی نییەكەپترلەنیوسەدە یەبژافی نیشتمانی ھاوشانەلەگەل ناوی بارزانی وێرای ئەوەی لەناسكترین ودژوارترین قۆناغ دا رێبەرایەتی گەورەترین شۆرشی كردوھەمووچین وتوێژەكانی كۆمەلی كوردەواری بۆیەك ئامانج ومەبەست كۆكردنەوەكەسەرەنجام دووژمنانی ناچاركردكەدان بەمافی گەلەكەمان دابنێن ورێكەوتنامەێكی مێژوویشیان لەگەل مۆركرد ھەمووئەمانەش وای كردبارزانی نەمر بۆ ھەتا ھەتایە ببێتە سیمبولی خەباتی نەتەوەیی گەلی كوردستان لەپێناوئازادی كوردستان بۆیەش ھەموو دەم دوژمنان لە ھەوڵی پیلان گێری دابوون بۆ ناوبردنی دا كەرووداوی ھەولی تیرۆركردنی لەرێكەوتی 29-9-1970لەرێگای چەندكەسێكی بەكرێگیراوبەجل وبەرگی مەلایەتی بەلگەی ئەم راستیەیەکە سوپاس بۆ خوای گەورە بە شێوازێکی سەرسورھێنەرڕزگاری بوو بەڵام ھەموو ئەمانەش نەبوونە بەربەست تا لە داوا کردنی مافی ڕەوای گەلەکەی دا پاشگەز ببێتەوە كەلەژێررۆشنای ئەم رووداوەشدا گەورەیی بارزانی نەمریش بەدەركەوت كەئامادەنەبووبەھیچ جۆرێك شەرلەسەرخودی ئەودابكرێت بەلكوفەرمانی داگەرشەربكرێتەوەدەبێت لەسەركەركووك وخانەقین وشەنگال بێت كەئەمەش دیاترین خەسلەتی سەركردەی كارێزمەیەكەھەمیشەئامادەیە لەپێناوئازادی گەلەكەی داخۆی بەخت بكات بۆیەش گەرھەلوەستەێك بكەین بۆمان دەردەكەوێت دوای 41سال تێ پەربوون بەسەركۆچ كردنەكەی داھێشتاڕێبازفەلسەفە و قوتابخانەکەی ھەر بە زیندووی مایتەوەوكاریگەری لەسەرھزروبیری كوردستانیان ھەیەبەدڵنیایەوە ھەر ئەمەش فاکتەری بە نەمر مانەوەی ناوی بارزانی نەمرەبەپرشنگداری بۆیە گەر نەتەوەیەکانی دونیاشانازی بە سەرکردەکانیانەوە بکەن ئەوا گەلی کوردستانیش مافی خۆیەتی ھەموو کات شانازی بە مەلا مستەفا بارزانیەوە بکات کە روحی بەرخودان وتێكۆشانی بەھەموو نەتەوە ئایین و ئاینزاکانی کوردستان بەخشی لێرەوەدەگەینەئەودەرەنجامەی كەگەلی کوردستان ساڵانە وەفادارە لەبەردەم بە زیندووهێشتنەوەی یادی نەمران بۆ دووپاتكرنەوەی پەیمان ووەفاداری بۆرێبازەکەیان بەمەش دەردەکەوێ کە بارزانی نەمر مولکی هەموو خەڵکی کوردستانە چونکە بەبێ ناوی بارزانی نەمر زۆر ئەستەمە باس لە مێژوو و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان بکرێت کە تاھەتایەناوی بارزانی بە نەمری لە دڵ و ویژدانی كوردستانیان دەمێنێتەوە .
لەم یادەداسڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی بارزانی نەمر
سڵاو لە قوتابخانەورێبازورێبوارانی كاروانەكەی
Top