دوێنی عه‌بادی و ئه‌مڕۆش عه‌للاوی
February 27, 2020
وتار و بیروڕا

ئه‌و كاته‌ی كه عه‌بادی له ساڵی(2014) كابینه‌كه‌ی خۆی و دوای گفتۆگه‌یه‌كی زۆر و به خێری ده‌نگی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق و له نێویشدا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕاند، له لایه‌ن لایه‌نی كوردی، وا تێگه‌ینرابوو كه پێویسته (ئه‌و) جیاوازتر له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری خۆی (نوری مالیكی) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌نده‌كانی ده‌ستور جێبه‌جێ بكات و كار به پرنسیپه‌كانی( شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و ته‌وافوق)یش بكات كه عێراقی دوای سه‌دام حوسێنی له‌سه‌ر بنیاتنرایه‌وه.
(عه‌بادی) نه‌ك ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو له‌سه‌ر بڕینی به‌شه‌بوجه‌و قوتی خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام بوو، هێنده قین له‌دڵ بوو كه به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و له ساڵی(2017) و دوای خیانه‌ته‌كه‌ی (16) ئۆكتۆبه‌ر، هێرشی سه‌ربازی كرده سه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوانی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتی بێ تاوانی شه‌هیدو بریندار‌و ئاواره كرد.
هێنده غرور ببوو كه وایده‌زانی رزگاركه‌ری (عێراقی مووه‌حه‌د)ه له‌ده‌ستی تیرۆر و (انفصالیون)ه (ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی خوازانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی 25ی ئه‌یلول 2017 به‌كاریان ده‌هێنا)، وای ده‌یزانی هه‌یبه‌ت و شكۆی عروبیه‌تی عێراقی پاراستووه. بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه كه عێراق(وڵاتی پێكهاته‌كان)ه و گه‌ر به‌رخودان و گیان فیدایی پێشمه‌رگه نه‌بوایه، ئه‌و له به‌غدا(سێشه‌ممه‌ی) هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك، گوتاری هه‌فتانه‌ی نه‌ده‌داو په‌نجه‌ی نه‌ده‌وشاندو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ری نه‌ده‌كرد.
وای ده‌زانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی(2018)ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگی یه‌كه‌م دێنێت و ده‌بێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی چوار ساڵی ئاینده، به‌ڵام هیوای بوونه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ست و هه‌ول و هیمه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) بووه خه‌یال. هه‌روه‌ك چۆن (نوری مالیكیش) بۆ جاری سێیه‌م ئه‌و ئومێده‌ی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌رجه‌عی گه‌لی كوردستان ئه‌و ئاواته‌ی(مالكی)یش ئامانجی خۆی نه‌پێكا.
ئێستاش كه‌سێك هاتووه كه خۆی له‌به‌ر شیعه بوون و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی (سه‌رۆك وه‌زیران) له‌پشكی شیعه‌یه، كراوه به كاندیدی راسپێردراو بۆ ئه‌و پۆسته، كه خۆشی هه‌ر له‌سه‌ر پشكی حیزبی په‌رله‌مانتارو له دوو كابینه‌ش وه‌زیر بووه.
ئه‌و به‌ربژێری (سه‌درو عامری)یه‌و كوردیش له‌راسپاردنی ئه‌و وه‌ك(كه‌س) كێشه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك دیاره ئه‌ویش حه‌زی له گرتنه به‌ری عه‌قلیه‌تی نه‌خوێندنه‌وه‌ی كورده‌و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆی به سه‌ربه‌خۆ و ریفۆرمخواز پیشان بدات و به كورد ده‌ڵێت من بۆتان وه‌زیر دیار ده‌كه‌م و وه‌رن ده‌نگیش به كابینه‌كه‌م بده‌ن!
بۆ بیرهێناوه‌ی مێژوو ئه‌و مافه به خۆم ده‌ده‌م كه راشكاوانه بڵێم ئه‌و كاته باری سه‌رشانمان لار بوو و ئه‌و به‌ردانه‌ی له‌به‌ر پێمان زیاتر و زیاتر له‌ق بوون كه شاندی یه‌ك كه‌سی و چه‌ند كه‌سی ده‌چوونه به‌غداو داوای به‌رده‌وامی سیاسه‌تی بڕینی به‌شه‌بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كردو داوایان ده‌كرد كه(عه‌بادی) مامه‌ڵه‌ی پارێزگا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌و كاته‌ش لاربوونه‌كه زیاتر بوو كه له(16) ئۆكتۆبه‌ره‌و كه‌وتنه پێش ده‌بابه‌كانی جه‌یش و میلیشیایی ناوخۆیی و بیانی و خاكیان گرت و خه‌ڵكشیان شه‌هیدو ئاواره كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌شی كه به بێ ته‌وافوقی كوردستانی سه‌رۆك كۆماری عێراقیان دانا، بووه پێشینه‌یه‌كی خراپ و هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌غدا ئه‌وانه‌ی عه‌قڵیه‌تی دژایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه، بێ منه‌ت ببن له سه‌نگ و پێگه‌ی كورد‌و بكه‌ونه مامه‌ڵه‌ی سه‌یر سه‌یر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، دواینیشیان هه‌ڵسوكه‌وتی كاندیدی راسپیڕدراوه بۆ ده‌ستنیشان كردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی.
كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو(محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی)یم وه‌ك (عه‌بادی) دێته به‌رچاو، گوایه بێ لایه‌نه‌و ته‌نیا گوێ به خۆی ده‌دات و ده‌یه‌وێت كابینه‌كه‌ی بێ لایه‌ن بێنێته به‌رچاو، له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی به‌ڵێنی زۆری دا‌و چاره‌سه‌ری (11) مه‌له‌فی گرنگ وهه‌ستیاری له ئه‌ستۆ گرت، كه له (2003) ه‌وه تا ئێستا ئه‌و مه‌له‌فانه نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ڵكو زه‌ق و زه‌قتریش ده‌بنه‌وه، به جۆرێك كه عێراقیان گه‌یاندۆته لێواری هه‌ڵدێران.
ئه‌و به‌لێنانه‌ی ئه‌و له كاتێكدایه كه تا ئێستا نه كورد‌و نه سوننه(زۆرینه‌ی سوننه)و به‌ره‌ی شیعه‌ی دژی(سه‌درو عامری)یش (شیعه لیبراله‌كان)، له میكانیزمی دانان و ده‌ستنیشان كردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی ئه‌و نیگه‌رانن و نازانن به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی حكومه‌ت چییه‌و ئایا له‌سه‌ر ده‌ستی (ئه‌و) عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
له‌و لایه‌شه‌وه (موقته‌دا سه‌در) هه‌ڕه‌شه ده‌كات به‌وه‌ی ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی(عه‌للاوی) بدرێت، ئه‌گینا خۆپێشاندنی ملیۆنی ئه‌نجام ده‌درێته‌وه.
وه‌ره عێراق بكه‌وێته ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و تاكڕه‌وی و له‌و لاوه‌ش باسی هاوبه‌شی نیشتمانی هه‌موو پێكهاته‌كان بكه‌ن و بڵێن بۆچی (گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیتان ئه‌نجام دا؟)
ئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق ده‌خوێندرێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌درێت كابینه‌كه‌ی (عه‌للاوی) به بێ (كورد)و (بگره زۆرینه‌ی سوننه)ش بووبێت تێبپه‌ڕێنرێت و متمانه‌ی پێبده‌ن.
گه‌ر به زۆرینه‌یه‌كی تێكه‌له‌ی (شیعی و كه‌مێكی سوننه‌ش) له متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی (عه‌للاوی) سه‌ركه‌وتوو بوون، وای بۆده‌چم كه حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی به‌هێزتركردنی پێگه‌ی میلیشیا شیعییه‌كان و هه‌ولی به جیدی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له عێراق، چونكه ده‌رهاوێشته‌كان پێمان ده‌ڵێن كه نیه‌تی ده‌نگ دان به‌م كابینه‌یه له لایه‌ن شیعه‌وه زیاتر بۆئه‌وه‌یه كه ئه‌و كارانه‌ی حكومه‌تی (عه‌بدولمه‌هدی) نه‌یتوانی ته‌واوی بكات، ئه‌و ته‌واوی بكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر (عه‌للاوی) ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانیش(نه ئه‌و و نه هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی دوای ئه‌ویش) به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن بكه‌ونه دژایه‌تی كردنی زه‌قی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به نه‌ناردنی بوجه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم(واته هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌گرێته‌به‌ر). چونكه ئه‌ركی ئه‌و بۆ ئێستاى عێراق، ته‌واوكردنی هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ن كه له دوای كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له گۆڕه‌پانی سیاسی شیعه گوێبیستیان ده‌بین.
نیه‌ت چی بێت و چی له ئاینده ده‌گوزه‌رێت، پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه له پێناو كوردستان و ئاینده‌ی خه‌ڵك ده‌بێت له به‌غدا یه‌ك ده‌نگ بن.
خۆشبه‌ختانه شاندێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و كاندیدی راسپێردراو(عه‌للاوی) و به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆش باس له‌وه كراوه كه تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت و ناكرێت كه‌سێك له به‌غدا له جیاتی كورد‌و هه‌رێمی كوردستان بڕیار بدات و وه‌زیری بۆ دابنێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی شانده‌كه هه‌نگاوی باشن و پێویسته هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی كوردستان به یه‌كڕێزی و یه‌كده‌نگی و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ده‌نگ بن و به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌رامێكی سیاسی بوه‌ستنه‌وه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ده‌گیرێته‌به‌ر، نه‌وه‌ك تاك تاك و ژێر به‌ژێر رێكه‌وتنی ڤه‌شاره‌تی ئه‌نجام بده‌ن و خۆیان بكه‌نه ده‌مڕاستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و چه‌ندان (16)ی ئۆكتۆبه‌ری دیكه‌مان بۆ دروست بكه‌ن.