لەپەراوێزی دیداری مەسروربارزانی وپاپای ڤاتیكاندا (كوردستان :نموونەێكی جوانی بەیەكەوەژیان)

لەپەراوێزی دیداری مەسروربارزانی وپاپای ڤاتیكاندا  (كوردستان :نموونەێكی جوانی بەیەكەوەژیان)

یەكێ لە خەسلەت وتایبتمەندییەسەرنج راكێش وجیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان پێكەوەژیانی ئایینی ونەتەوەییەكەزۆربەروونی ھەست بەبوونی دەكرێت وەنەبێت ئەمەشیان شتێكی تازەونوێ بێت بەلكورەگ وریشەی قوولی ھەیەكەبەدرێژایی مێژوولەگەل ئەوەی کوردستان بە چەندین قۆناغی جۆراوجۆرگوزەری کردوە بەلام هەمیشە شوێنی پێكەوە ژیانی ھەمووئایین ونەتەوەومەزھەبێک بووە بەجۆرێك ھەرھەموویان خۆیان بەخاوەن مال زانیوە كە ئیماندارانی سەرجەم ئایینەكانیش بەیكەوە ئەركە ئایینەکانیان راپەراندووەھەرشاندێكیش بۆیەك جارسەردانی كوردستانی كردبێ ھەستی بەم تایبەتمەندییەی كردوەكەبەدلنیایەوەئەمەش رەنگدانەوەی گرنگی لێ كەوتۆتەوەكەلەدیداریدالەگەل بەرێز مەسروربارزانی سەرۆكی حكوو مەتی ھەرێمی كوردستان پاپافرەنسیس ستایشی رۆلی ھەرێمی كوردستانی كرد.بۆپێكەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینەكان كەھەمیشە بەتەنگ پێكەوەژیان وئاشتی وتەباییەوەبووە كەئەمەش دەسكەوتێكی تری پرلەشانازی بووكەچوەپال سەروەریەكانی ترچوونكە گەلی كوردستان بەتێگەیشتنی تەواوی لە حەقیقەتی ئیسلام وەك ئایینێكی لیێبوردە ومیهرەبان بریاری پێكەوەبوونی داوەلەگەل ئیماندارانی سەرجەم ئایینەكان وێرای ئەوەی رێبەرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان ھەمیشەفاكتەرێكی گرنگ بووینە بۆ چەسپاندن وبلاوكردنەوەی بنەماكانی پێكەوە ژیان و داكۆكی كردن لە مافی پێكهاتەكان گەر تەنها ھەلوەستەێكی خێرالەھەمبەرمێژووی گوندی(بارزان) بكەین دەردەكەوێت كە جگە لە وەی (بارزان) مەلبەندێكی گەورەی خواپەرستی وكوردایەتی وبەرخودان بووەلە هەمان كاتیشدا شوێنی پێكەوەژیانی ئایینەكانیش بووەكەلە سایەی حوکمرانی شێخ عبدالسلام بارزانی باوەردارانی چەندین ئایین بەبێ جیاوازی لە ئەرك وماف دا یەكسان بووینە وهەستیان بە هیچ جیاوازێك نەدەكرد بەجۆرێك باوەردارانی ھەرسێ ئایین (موسلمان -مەسیحی -جوو)لەتەک یەک بوون بۆیەش كاتێك قەشەی بەناوبانگ (وێگرام) سەردانی دەڤەری بارزان دەكات بۆی بەدیاردەكەوێت شێخ عبدالسلام بارزانی زیاتر لەوان لە خەمی باوەردارانی ھەمووئایینەکان دایەبێ جیاوازی خۆشحال وسەرسام دەبێت قەشە بەشێخ دەلێت ئەوی تۆ دەكەی بۆ پێكەوەبوونی ھەمووان بە ئێمە ناكرێت بۆیە دەگەرێتەوە وە كەئەمەش بوویتەبناغەێك بۆرێزگرتن وپاراستنی مافی ئاییندارانی ھەمووئایینەكان كەسەرەنجام بووەفەرهەنگی كوردستانیان كە بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەولی پاراستن وقولكردنەوەی دراوەكە سەردەمی شۆرشی ئەیلوولی مەزنیش بەقۆناغێكی تری زێرین دادەندرێت كەھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەیی ومەزھەبییەکان لەژێرسەرکردایەتی بارزانی نەمرداھەستیان بەبوونی خۆیان كردوەچونكە بۆیەک ئامانج ومەبەست ھەرمووان لەتەك یەكدارێكخرابوون كەئازادی كوردستان بووکەسەرەنجام خودی بارزانی نەمریش بوەپارێزەری مافەکانیان وای کرد حکومەتی ئەوکاتی عیراقیش دان بەمافەكانیان بنێت لەکوردستاندا تەنانەت دوای رێکەوتنامەی (11)ئادار لەگەل ئەوەی بەپێ یاسای ئەوکاتی عیراق رێگاپێ نەدراوبووکەکەسێکی ناموسلمان ببێتەقائیمقام بەلام پێ داگیری وسووربوونی بارزانی نەمروای کرد رەحمەتی (فرەنسۆھەریری )کەبەئایین ئاشوری بووبکرێتەیەکەمین قائیمقامی قەزای چۆمان بۆیەش لەخەباتی شاخ وشۆرشگێریشدا لەپێناوپاراستنی کوردستان خوێنی ئیماندارانی ھەمووئایینەکان تێکەلاوی یەکتربوونەولەزۆرشوێنیشدالەتەک یەکتردانێژراون كە دوایی ئازادی کوردستان وھاتنەئارای پەرلەمان وحکومەتی کوردستان ھەول درالەرێگای سستەمی کۆتامافی ھەمووپێکھاتەکان بپاریزێت ونوێنەری ھەمووان لەودامەزراوە یاساییەھەبێت مایەی خۆشحالیشەلەم قۆناغەیەشداسەرۆك مسعود بارزانی وەك درێژە پێدەری ستراتیژیەتی رێبازی بارزانی نەمر هەموودەم پارێزگاری لە پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتە ئایینی ونەتەوەیەكانی كردوەكە لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا كاتێك گروپی تیرۆرستی داعش هێرشی سەر كوردستانیان كرد هەولی تێكدان و درز دروستكردن بوون لە نێوان پێكهاتەكان هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەژێررێنمایی وفەرمانەکانی جەنابیان لە پێناو پاراستنی ئەم بەها جوانەیە فیداكارێكی كەم وێنەیان نواند وپارێزگاریان لە هەموو ئایین ونەتەوەێك كرد کەھەرێمی كوردستانیش بووە پەناگەیكی ئارام بۆ ئاوارە و لێقەوماوان كە بەهۆی توندوتیژی ورەوشی نالەباری عیراق روویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو .
كەلەراپۆرتی سالانەی خۆی دا کۆمیسیۆنی ئەمریکی بۆئازادییەئایینییەکانیش تیشکیان خستۆتەسەرپێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان لەھەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەکی ئارام بۆراگوێزراوان ولێقەوماوەکان لەپێکھاتەئایینی ومەزھەبییەکان وەسف دەکات
لەژێررۆشنایی دیدارەكەی بەرێزمەسروربارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەل قەداسەتی پاپای ڤاتیكان دەگەینەئەودەرەنجامەییەی كەكوردستان نموونەێكی جوانی بەیەكەوەژیانە، گرنگە هەمووان پارێزگاری لێ بكەین و پەرەی زیاتربەم كولتوورەجوانەیە بدەین كە نیشانەی پێشكەوتنی كوردستانە چونكە هەموومان هاوبەش و هاوچارەنووسین كە هیچ هێزێكیش ناتوانێت كەلێنێك لەم نێوەندە دا دروست بكات لەگەل ئەمەشدا گرنگە لە م رێگایەوە رێگری لەهزری تیرۆر وتۆقاندن وجیاكاری ئایینی و تائیفی بگیرێت کەھەموومان لەمرۆڤ بوون برای یەکترین ورێگاپێ نەدراوەجیاوازی ئایینی ونەتەوەیی بکرێتەبیانووێک بۆلەناوبردنی کۆمەلگا
.کەكاتی ھاتووە كەنالەكانی راگەیاندن وناوەندەكانی خوێندن ومینبەری مزگەوتەكان بایەخی زیاتر بەم فەرهەنگەجوانەی پێكەوە ژیان بدەن تا نەوەی ئێستا وداهاتووش لێ سوودمەند بێت كە هەموو ئەمانەش دەبنەفاكتەری پاراستن وبەرەوپێش بردنی كوردستان وبەھێزتركردنی پەیوەندی وولاتانی رۆژئاوالەگەل ھەرێمی كوردستان
Top