لەكارەتیرۆریستی یەكەی 1ی شوبات دا دوژمنان چیان پێ گوتین؟

لەكارەتیرۆریستی یەكەی 1ی شوبات دا دوژمنان چیان پێ گوتین؟

16ساڵ بەرلە ئێستا لە 1-2-2004لەكاتێكدا كوردستانیان سەرقالی بەجێگەیاندنی مەراسیمی پیرۆزبایی جەژنی قوربان بوون تیرۆرستان بەسوود وەرگرتن لەو رێورەسمە ئایینی وكۆمەلایەتی یەی بەم بۆنەیەوە لە هەریەك لە بارەگای لقی 2 پارتی ومەلبەندی 3 یەكێتی بەرێوەدەچوو كارەساتێكی كەم وێنەیان ئەنجام دا كە بەهۆی یەوە پۆلێك سەركردە وكادیری بەتوانا وهاولاتیان شەهید وبریندار بوون كە بەداخەوەبەشێكیان تا بەئەمرۆ دەگات كاریگەری ئەم كارەساتەیە لەسەر جەستەیان ھەر ماوە .
دوای تێپەربوونی چەندین سال گرنگەھەلوەستەیەك لەھەمبەرئەم روداوەكەم وێنەیەدابكەین بگەینەئەوتیروانینەی كەتیرۆریستان بەم كارەیان چیان پێ گوتین ؟
چونكە بەم كارەیان ھیچ جیاوازێكیان لەنێوان ھیچ كوردێكدانەكرد ودوژمنی سەرسەختی گەلی كوردستان بوون بەبێ جیاوازی تێراونینی سیاسی بەلام لەگەل ئەمەشداسوپاس بۆخوای گەورەنەیان توانی ئیرادەی گەلی كوردستان لەناوبەرن بەلكورووداوەكەبووەمایەی یەكھەلوێستی ویەك رێزی گەلی كوردستان بۆیەش كارەساتی 1ی شوبات بووەسیمبولێكی دیكەی كارەسات ونەھامەتیەكان كەبەدرێژایی مێژووبەسەرگەلەكەمانداھاتووەكەھەرئەمەشەوای كردوە هیچ كات كارەساتی یەكی شوبات لە لای لەیاد ناكرێت بەڵكو ساڵانە وەك رۆژی ماتەمینیی یادی دەكرێتەوە.
گرنگەسالانەلەگەل یادكردنەوەی ئەم رۆژە ماتەمینیە سوودو وانە لەروداوەكەوەربگرین و ھەولی بەرانگاربوونەوەی هزی توندرەویی و جیاكاری بدەین چونكەی لە رابردووئێستا و داهاتووشدا تیرۆر بوویتەهەرەشەیەكی مەترسیدار لەسەر ئایندەی كوردستان لە رابردووشدا ئەم راستی یە سەلمێندرا كە چ زیانێكی گەورەی هەبووە بەدڵنیایەوە پێویستەرێگری لێ بكرێت بەداخەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە بیری توندرەوی لە كوردستاندا بوونی هەیە لە هەر كوێ یەكی دونیاشدا تیرۆر بوونی هەبووبێت ئەوا مەترسی لە سەر ئاسایشی نیشتیمان و پێكەوەژیان و ئازادیش هەبووە بەلگە نەویستی یشە تیرۆر وكاری توندوتیژی و تێكدەرانە لەگەل پرەنسیپەكانی ئایینی ئیسلام ناكۆكە بەداخەوە زۆر جاریش بەهۆی كورت بینی وتێنەگەیشتنی خەلكانێك لە جەوھەری ئیسلام لە ژێرناوی پیرۆزی ئیسلام كاری تیرۆرستی ئەنجام داراوە كە بەهەموو شێوەیەكیش ئایینی ئیسلام لەگەل كارەكانیاندا ناكۆكە چونكە لە تێروانینی ئیسلام دا نابێت بە هیچ جۆرێك ئایین و بنەماكانی بەزۆر بچەسپێندرێت بەلكو لەگەل بیرورای ئازاد وپاراستنی رۆح و ژیان وكەرامەتی مرۆڤەكاندا بووە بەلام لەگەل ئەوەشدا گەلی كوردستان لەپێشەنگی گەلانی موسلمان دایە و پابەندە بە ئەركە ئایینی یەكان وێرای ئەوەی ھەمیشەكوردستان لانكی شارستانیەت وپێكەوەژیانی ھەمووئایین وپێكھاتەیەك بووەبۆیەش دوژمنان سوودیان لەو تیروانینیەی گەلی كوردستان وەرگرتووە لەم پەنایەشدا زیانی گەورەیان پێكاوە كە هەر یەك لە رووداوی هەولی تیرۆكردنی جەنابی نەمر مەلا مستەفا بارزانی لە 29/9/1970 لە رێگای چەند كەسێكی بەكرێگیراو بە جل وبەرگی مەلایەتی و كارەساتی یەكی شوباتی 2004لەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا نموونەی هەرە دیاری ئەم راستی یەن بەلام ئەمەش نەبووینە هۆكارێك تا تاكی كورد بەلای بیری نامۆ و توندرەوی و تەكفیری دابچێت چونكە لە بنەرەتدا گەلی كوردستان بە تێگەیشتنێكی تەواو ئایینی ئیسلامی وەرگرتووە كە پێویستە
لەم قۆناغەشدا زۆر بە جدی كار بكرێت بۆ رێگە گرتن لە هەموو فكرەیەكی مەترسی دار تا جارێكی تر رووبەرووی كارەساتێكی تر لە شێوەی یەكی شوبات نەبینەوە كە بەداخەوە تا ھێشتا كاریگەری و ئاسەوارە خراپەكانی هەرماوە .
وەلەھەمان كاتیشدا پەرەی زیاتربەیەك رێزی وتەبایی نێوان لایەنەسیاسیەكان بدرێت وبەرژەوەندیەلاوەكیەكان بەلاوەبندرێت ھەولی پتری پاراستنی دەسكەوتەكان بدرێت چونكەگەرخۆمان لەگەل یەكتری تەباویەك رێزنەبین ئەوادوژمنان ھیچ جیاوازێك لەنێوانمان داناكەن
لەم یادەماتەمینیەداسلاو دروود دەنێرین بۆ گیانی پاكی شەهیدانی یەكی شوبات و سەرجەم شەهیدانی بەرگری لە كوردستان لەسەرووی ھەموویانەوەبارزانی نەمر.
Top