با سوودلەئەزموونی سەرکردە و پێشمەرگەی خاکی (ئیدریس بارزانـی )وەربگرین

با سوودلەئەزموونی سەرکردە و پێشمەرگەی خاکی   (ئیدریس بارزانـی )وەربگرین

ھەرچەندەبەخت یاوەرمان نەبووتادەرفەتی شادبوون بەدیداری رەحمەتی (ئیدرس بارزانی )مان ھەبێت بەلام لەرێگای چەندین نووسین وبەرھەمی نووسەران وكەسەنزیكەكانی ئاشنای ژیان وخەبات وتێكۆشانی بووینە راستەتەمەنێكی كەمی ھەبووەبەلام لەوماوەكەمەیەداتوانیوێتی وەك سیاسەتوانێكی كارامەودووربین رۆلی گرنگ بگێرێت بۆیەش ھەردەم لەویژدانی گەلی كوردستان بەزیندوویی مایتەوەلەم روانگەیەوەوەك وەفایەك بۆئەم سەركردەیەبەئەركم زانی لەم سالیادەداچەنددێرێك بخەمەرووچونكەجگەلەوەی كوری رابەری مەزنی گەلەكەمان بارزانی نەمرە
لەھەمان كاتیشدا سەركردەێكی هەڵكەوتوو وخەباتگێرێكی راستەقینەی كوردایەتی بوو هەمیشە دۆستی هەژاران بوو زاهیدانە ژیاو جێگای ئومێدی هەمووان بوو سیاستمەدارێكی ناسرا وئەندامێكی هەرە چالاكی شاندی وتوێژی سەركردایەتی شۆرشی ئەیلوول و رژێمی عیراق بوو لەرێكەوتنامەی 11ئادارهەروەهافەرماندەێكی بەتوانا ولێهاتووی بواری سەربازی بوو بەتایبەت لەداستانی بەناوبانگی (ھندرێن )وێرای ئەوەی ڕۆڵی دیاری بینی لە نەخشە كێشان لە هەڵگیرساندنەوەی شۆرشی 26ی گولان هەروەها رۆلێكی گرنگی ھەبوولەیەكرێزی وئاشتی كۆمەلایەتی وسیاسی بەتایبەت لەكۆكردنەوەولێك نزیك بوونەوەی لایەنە ساسی یەكان كە سەرئەنجام بەرەی كوردستانی هاتە دامەزراندن بۆیەش بە ئەندازیاری ئاشت بوونەوەی گشتی ناسرا.
بەداخەوەپاش تەمەنێكی پرلەخەبات وتێكۆشان لە كـاتێكدا هێشتا برینەكانی كۆچی دوایی رابەری مەزن مەلامستەفا بارزانی لەسەر دل ودەروونی كوردستانیان سارێژ نەببوو جارێكی تر خەم و ماتەمینی ڕووی لە گەلی كوردستان كردەوە لە بەرواری (31/1/1987 ) ئیدریس بارزانی مالئاوایی یەكجارەكی كرد بەمەش جارێكی تر كەلێنك لە رێزی تێكۆشەران دروست بوو ەوەبەلام سوپاس بۆخوای گەورەكەئەوجارەشیان رێبوارانی بەئەمەكی رێبازی بارزانی نەمرتوانیان بەسەرئەم كارەساتەیەسەربكەون ولێ نەگەران ھیچ كەلێنێك دروست ببیت ودرێژەیان دابەخەبات وتێكۆشان
بۆیەش لەگەل یادكردنەوەی ئەم سەركردەیەگرنگەھەمووان ھەلوەستەلەھەمبەرژیان وخەبات وتێكۆشانی بكەین ھەول بدەین سوودووانەلەئەزموونەكەی وەربگرین ولەكاری رۆژانەماندابەرجەستەیان بكەین چونكەراستەرەحمەتی تەمەنێكی كورتی لەمەیدانی خەباتداھەبووبەلام تەژی بوولەخزمەتكردن لەگشت بوارەكاندابۆیەش ھەمیشەلەیادە

ھەزاررەحمەت لەمامۆستا هێدی شاعیر كەجوانی فەرمووە:

ئیدریس دەریای دڵ بە پەرۆش وەرە ڕاز هەڵگری خامۆش
وەرە گەنجی بە زانست پیر گەنجینەی پڕ لە هەست و بیر
ئیدریس پێشمەرگەی شۆڕشگێڕ قەدەم ئاسنی قەڵەم زێڕ."

سڵاوو درود بۆ گیانی پاكی ئیدریس بارزانی ئەو سەركردەیەی مێژوولەیادی ناكات وبەنەمری مایتەوە
Top