په‌روه‌رده و متمانه به‌خشین به قوتابی
January 12, 2020
وتار و بیروڕا
نوسه‌ر و شاعیری به‌ریتانى سمویل جوسنۆن ده‌لێ" متمانه به‌خۆبوون یه‌كه‌م پێداویستییه بۆ ئه‌نجامدانى ئیشى گه‌وره و شكۆمه‌ند".
واته بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى گرنگ پێویسته سه‌ره‌تا متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌بێت، شك له‌وه دانییه كه قوتابخانه به‌رده‌وام رۆڵى سه‌ره‌كى و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنى متمانه به‌خۆبوون، قوتابخانه ده‌توانێ به‌رده‌وام سوپایه‌ك له قوتابی متمانه پێكراو و متمانه به‌خۆ بوو بهێنێته به‌رهه‌م ئه‌ویش پاڵپشت به مامۆستای دڵسۆز و بوێر، پرۆگرامى زیندوو، ژینگه‌ى له بارى فێركردن، له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێ چاڵاكی له ناو پۆل و ده‌ره‌وه‌ى پۆل.
له قوتابخانه مامۆستا وانه به قوتابی ده‌لێت و په‌روه‌رده‌ى ده‌كات و راسته‌وخۆ هاوكێشه‌ى قوتابی و مامۆستا هاوسه‌نگى هه‌ره گرنگى كۆمه‌ڵگه‌یه، چونكه مامۆستا رۆڵى سه‌ره‌كى و گرنگى هه‌یه له پێدانى متمانه به قوتابی، چونكه هه‌ڵس و كه‌وتى رۆژانه‌ى مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابی كاریگه‌رى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌سه‌ر متمانه به‌خشین به قوتابی، چونكه مامۆستا ده‌توانی ره‌فتار و كردار و گوفتاری قوتابی به‌هێز و پته‌وبكات، وه بیركردنه‌وه و هزری تۆكمه‌ى بۆ دروست بكات، ئه‌وه‌ى كار و ره‌فتاری جوان و قه‌شه‌نگه له ناخى قوتابی بچێنێ و په‌ره‌ى پێ بدات. مامۆستاى به‌هێز و دڵسۆز، قوتابی به‌هێز و دڵسۆز بنیات ده‌نێت، مامۆستاى دوو دڵ و راڕاش، قوتابی راڕا و دوو دڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بۆیه گرنگه هه‌رده‌م مامۆستا متمانه بداته قوتابی له سه‌ر چۆنیه‌تى باس كردنى وانه و بابه‌ت، قوتابی به‌شدارى پێ بكات و بیجولێنێ و به‌كردار پراكتیزه‌ى بابه‌ت به قوتابیان بكات، به‌رده‌وام گفتوگۆ و ووتوێژ به قوتابیان بكات تا بتوانن به‌شداری بكه‌ن، بۆیه ئه‌و مامۆستایه‌ى به‌رده‌وام قوتابییه‌كانى به‌شدارى پێ ده‌كات و هیچیان په‌راوێز ناخات، ئه‌وا متمانه ده‌دات به قوتابییه‌كانى و به‌رده‌وام گروپێكى به‌هێز دروست ده‌كات، جگه له‌وه‌ش زمانى گوتاری مامۆستا به‌رامبه‌ر به قوتابییه‌كانى كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر متمانه‌ى قوتابی، چونكه گه‌ر زمانى پیشه‌یی مامۆستا ئه‌رێنى بوو به‌رامبه‌ربه قوتابییه‌كان و دوور بوو له ده‌ربڕینى لۆمه‌كردن و گله‌یی كردن و شكانه‌وه و بریندار كردنى قوتابییه‌كان، ئه‌وا متمانه‌ى زیاتر ده‌دات به قوتابی و كه‌سایه‌تى به‌هێز ده‌بێت، بۆیه پێویسته زمانى پیشه‌یی له نێوان كارگێڕى و قوتابیان یان له نێوان مامۆستاكان خۆیان و یانیش مامۆستایان و قوتابیان به‌رده‌وام زمانى ئه‌رێنى و په‌روه‌رده‌یی بێت، چونكه كاریگه‌رى راسته‌وخۆ دروست ده‌كات له سه‌ر متمانه به‌خشین به قوتابییه‌كان و به‌هێزكردنى كه‌سایه‌تیان، هه‌روه‌ها بوونى پرۆگرامی باش و په‌روه‌رده‌یی كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌یه له‌سه‌ر متمانه به‌خشین به قوتابییه‌كان، بۆیه پێویسته له كاتى دارشتن و دیزایین و دانانى پرۆگرامه‌كان به شێوه‌یه‌ك بێت كه‌وا متمانه به‌خش بێت بۆ قوتابی له ده‌قه‌كان له بابه‌ته‌كان له ووشه و چیرۆكه‌كان هه‌مووى بابه‌تى متمانه به‌خشین بێت به قوتابی، چونكه ئه‌و پرۆگرامانه راسته‌وخۆ قوتابی ده‌یانخوێنێت و هه‌ندێكیشیان له شێوه‌ى چالاكی ناو پۆل و ده‌ره‌وه‌ى پۆل پراكتیزه ده‌كرێن، له بیرمان نه‌چێت ژینگه‌ى فێركردنیش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر متمانه به‌خۆبوون، بۆ نموونه گه‌ر دیواری قوتابخانه‌كان به رسته و ووشه‌ى په‌روه‌رده‌یی متمانه به‌خشین بێت یان تابلۆ و وێنه سه‌ر تاپای قوتابخانه‌كه‌ى رازاندبێته‌وه و گوزارشت بكه‌ن له لایه‌نى په‌روه‌رده‌یی و پێدانى متمانه به قوتابی و رێزگرتن و بنیاتنانى قوتابی له هه‌موو روویه‌كه‌وه، ئه‌وا بێگومان كاریگه‌رى راسته‌وخۆى ده‌بێت له سه‌ر بنیاتنانى قوتابییه‌كى متمانه پێدراو. له بیرمان نه‌چێت فه‌یله‌سوف و شاعیری ئه‌مریكى رالف والدو ئیمرسۆن ده‌لێ" متمانه به‌خۆبوون بریتییه له گیانى پاڵه‌وانیه‌تى".
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چالاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی