ەپەراوێزی پەسندكردنی یاساكەی دا ماده هۆشبه‌ره‌كان ئافاتێكی مەترسیدار
January 12, 2020
وتار و بیروڕا
شتێكی روون ئاشكرایه بەھۆی كۆمەلەھەل ومەرجێكەوەبەتایبەت تریش ھاوسنوربوونی ھەرێمی كوردستان لەگەل چەندوولاتێك ھەست بەھەبوون وتەشەنەكردن وبڵاوبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان دەكرێت كەئەمەش بەیه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئافاتی مه‌ترسیداردادەندرێت كەھەرەشە لەمرۆڤایەتی دەكات كەبەپێ ی ئامارە رەسمیەكان لەسەرتاسەری جیھاندا(183)ملیۆن كەس ئالوودەی ماددەھۆشبەرەكان بووینەبۆیەش هه‌میشه دوژمنانی گەلەكەمان ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ستی رووخاندنی تاك‌و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان، كارلەسەرتاكی كوردبكەن وبەمەبەستی ئالوودەكردنیان كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و پیلانانه‌ی كه ده‌گرنەبەربۆ دوورخستنه‌وه‌ی تاكی كورد له راسته‌رێ رەسەنی خۆیی و بێ هێزكردنی هه‌ست نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی .كه‌ده‌توانین ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوكه‌ری پیلانه‌كانی تری دوژمنان دابنێن، بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵكی كوردستان كه ده‌بَی هه‌موو لایه‌ك هه‌ول و كۆشه‌ش بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و بنبركردنی ئه‌م ئافاتەیەچونكه به‌كارهێنانی ئه‌م ماده‌یه جگه له‌وەی پێچه‌وانه‌ی پرەنسیپەكانی ئایینی ئیسلامه له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه،چه‌ندین كێشه و گرفتی كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و رامیاری‌و ته‌نانه‌ت خێزانیشی دروست كردوە.
كه كاتی ھاتوەھەست بەمەترسیەكانی بكەین ورووبه‌رووی ببینه‌وه نه‌خاسمه كەلەماوەی رابردودا حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری توندروسزای قورس‌تر پرۆژەیاساێكی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كردكەدوای گفت وگۆیكی تێروتەسەل سەرەنجام لە دانیشتنی ئاسایی خۆی دالەبەرواری 12-1-2020پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران یاساكەی پەسند كردكەلێرەوەبەدوابەپێ ی ئەم یاسایە مامەلەلەگەل ئەم ئافاتەمەترسیدارەیە دەكرێت لەھەرێمی كوردستان كەلە یاساكەدا جگەلەپێك ھێنانی لیژنەێكی بالابۆبەرەنگاربوونەوەی ماددەھۆشبەرەكان وكارتێكارەعەقلییەكان لەھە مان كاتداقورسترین سزابۆبازرگانانی ماددەی ھۆشبەرداندراوەلەگەل كردنەوەی سەنتەرێكی چارەسەركردن كەبەدلنیایەوە ھەمووئەمانەش دەبنەھۆكارێكی سەرەكی بۆرێگری كردن لەوكارەمەترسی دارەیە
لەم دەرفەتەیەداپێویستەبەگرنگیەوەئاماژەبە رۆلی دەزگائەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان بدرێت كەبەبەردەوامی لەھەولی بەرەنگاربوونەوەی ماددەھۆشبەرەكان دابووینە تاھەرچۆنێك بێت رێگری لەم ئافاتەمەترسیدارە یە بگرن .
لەپەراوێزی پەسندكردنی ئەم پرۆژە یاسایەھیواوئومێدمان وایەهه‌موو لایه‌ك هاوكار وپالپشت بن له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان تاهه‌میشه كوردستان ھەربەپاكی بمێنێته‌وه له‌م جۆره ماددە مه‌ترسی دارانه كه به پیلانی دوژمنان ئاودیووی ناو خاكی پیرۆزی كوردستان دەكرێن.
خوای گەورەیارمەتی دەرمان بێت بۆسەررێگای راست.