سازش لەسەرپرۆژەیاسای چاكسازی ناكرێت

سازش لەسەرپرۆژەیاسای چاكسازی ناكرێت

لەسەروبەندی خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای چاكسازی لەخانەنشینی ومووچەودەرمالەوبەخشین وئیمتیازاتەكانی دیكەهەندێك كەس ھەول دەدەن بە ناوی موچە و خانەنشینییەوە فرمێسكی تیمساحی بۆ پرۆژەیاساكە بڕێژن ‌بەلام كوردستانیانی خۆشەویست دلنیادەكەینەوەكەلێ ناگەڕێین ئیرادەی چاكسازی بوەستێت ‌و كار بۆ پەسندكردنی دەكەین چونكە

پرۆژەیاسای چاكسازی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە وەئێمە وەك پەرلەمانتارانی پارتی پێشترلەكاتی كاندیدبوونمان لەھەلمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڵێنی کوردستانێکی بە ھێزمان داوە بە کوردستانیان. بەڵێنی بەدیھێنانی دادپەروەری ونەھێشتنی گەندەڵی و چاکسازی کردنمان دابوو. بۆیەش دوورلەموزایدەخاوەنی بەلێنی خۆمان دەبین پابەندی سیاسەت وكارنامەی رێبازی بارزانی نەمردەبین بۆخزمەت كردنی ھاولاتیان چونكەپەرلەمانتارانی پارتی بۆبەرژەوەندی تایبەتی ومادی نەھاتوونەتەپەرلەمان بەلكونوێنەری مێژووێكی پرلەشانازین لەخەبات وتێكۆشان بۆداكۆكیكردن لەمافی خەلكی كوردستان لەوێن كەئەمەش وادەكات بەھیچ جۆرێك رێگانەدەن ئەوپرۆژەیاسایە ببێتەقوربانی ئەوھەولانەی كەدەیانەوێت لەمپەرلەبەردەم پرۆژەكەدروست بكەن بۆیەش سازش لەسەری ناكەن.

بێگومان بەپەسندکردنی یاساکە جگە لەئەنجام دانی چاکسازی کارەکان شەفاف دەبن وبەدادپەوەرانە بەرێوەدەچن وچیتر لەژێر ھەر ناو و بیانوێک رێگە نادرێت سامانی گشتی بەھەدەربدرێت وەبەمیزاج ونایاسایی پلەبەرز بکرێتەوە یان خانەنشین بکرێن
كەبەدلنیایەوەتەواوی دانیشتنەكە ش بەشێوازی راستەوخۆ بۆ خەڵكی پەخش دەكرێت ‌و هیچ هۆكارێك نییە تابەشێوازی راستەوخۆ نەبێت٠٠
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی
Top