کاتێ سـەرۆکی مـەزن لـە قوتابخانـەی مـەزن گـەورە دەبـێـت، گـەل و وەڵات پارێـزراوە ...

کاتێ سـەرۆکی مـەزن لـە قوتابخانـەی مـەزن گـەورە دەبـێـت، گـەل و وەڵات پارێـزراوە ...
سەرۆک بارزانی بەدرێژایی مێژوویی تەمەن و خەباتی بێووچانی، قوناغگەلێکی پڕ لەهەوراز و نشێوی لەپێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی خەباتی هاوچەرخی کوردو کوردستان بڕیوە، وە سەرۆک بوو کە بە مودیرییەتی حەکیمانە و گشت پەسەندی، لە قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی خەباتدا، سیگناڵی دەستپێک و رێبەری گەلەکەی لەهەموو ئان و ساتێکی خۆش یان ناخۆش لێدەدات، سەرۆک شورشێکی فیکری شاری و شاخی، بەدرێژایی تەمەنی لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی سەربەخۆیی و ئازادی کوردو کوردستان بەخشیووەو لە سەرهەمان ڕێبازی بارزانی باوک دەستیپێکراو سەربەرزانە بە هاوخەباتی و بەشداری گشت لایەک بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندراوە.
سەرۆک بارزانی وەک کەسایەتێکی خاوەن کاریزما، بە رووکردێکی تەواو پراگماتیستانە هەمیشە توانیوویەتی ئەسڵی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بۆ حەللی ناکۆکییەکان بچەسپێنێ، هەروەها بەسوودوەرگرتن لە میکانیزمی کارای دیالۆگ گشت لایەنەکانی کوردستانی و عێراقی موزائیکی لە شەر و گرژیی دژ بەیەک دووربخاتەوە و لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش و بەختەوەری خەلکدا، ماندوونەناسانە لە هاتووچۆی بەردەوامدا بێت و لە هەموو بارودۆخێکدا قسەی یەکلاییکەرەوەی هەبێت.
ئامادەیی و هەبوونی جەنابی سەرۆک وەک کەساییەتێک کە شوێنپەنجەی بە معادلاتی سیاسی جیهانی، ناوچەیی، عیراقی و کوردستانییەوە دیارە، گومانی تێدا نیە بۆ هەلومەرجی ئێستای ناوچەکە کە تێیدا دەگوزەرێت پەیامی تۆ سەنگی محەکەو پێویستە هەموو کەس و لایەنێکی عێراقی و کوردستانی بە بایەخەوە وەری بگرن تاوەکو بتوانین هەموومان بەهەڤرا رووبەڕووی ئەو ئاڵنگاریانەی بەردەممان ببینەوەو قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ململانێ و مەترسییەکانی وەڵاتانی زلهێزو ناوچەکە بپارێزین .

Top