یەكگوتاری ویەكرێزی لەسەرپرسەسیاسییەكان پێویستێكی گرنگی ئەم قوناغەیە

یەكگوتاری ویەكرێزی لەسەرپرسەسیاسییەكان پێویستێكی گرنگی ئەم قوناغەیە

ئاییندەی ھەرێمی كوردستان لەناوئەورووداوپێشھاتانەی لەعیراقدا روویاندا بەتایبەت دوای قۆناغی دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەدی وململانێی ھێزەئیقلیمی نێودەولەتییەكان بۆھەرێمی كوردستان گرنگ وھەستارەكەواپێویست دەكات گەلی كوردستان بەیەك دەنگی ویەك رێزییەوەخۆی بۆھەمووئەگەرێك ئامادەبكات كەھەربەمەش دەتوانێت بەسەرھەمووپێشھاتێك سەربكەوین كەلەرابردووشدادەركەوتووەھەركاتێك كوردیەكرێزو یەك ھەلوێست بووەئەواتوانیوێتی دەسكەوتی گەورەبەدەست بھێنێت وبەسەرگشت لەمپەرەكانداسەربكەوێت بەپێچەوانەوەشەوەدووچاری ھەربەربەست وگرفتێك بووبین دەرەنجامی پەرتەوازی وناتەبایی نێوان لایەنەسیاسیەكان بووە كەگرنگەلەم ئان وساتەیەدا مرۆڤ ھەلوەستەێكی خێرابكات وتۆزێك بۆرابردووبگەرێنەوەسەیری رۆژانی راپەرینی سالی 1991بكەین كەچۆن سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی لەگەل كەمی ھێزوپالشتی سەربازی بەلام توانی بەسەرگشت بەربەستەكان سەربكەوێت گەورەترین رژێم لەزۆربەی شاروشارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان لەناوبەرێ

گەرچی ڕاپەرین ڕووداوێکی زۆر گەورەی مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان بوو کە سەلماندی چیتر گەلی كوردستان ژێر دەستەیی قبول ناکات بەلام لەگەل ئەمەشدا ڕاپەرین بەرھەمی یەك رێزی ویەك ھەلوێستی سەرجەم لایەنەسیاسیەكانی بەرەی کوردستانی بوو کە گشت حیزب و لایەنە سیاسیەکانی بۆ یەک ئامانج کۆكردەوە بەمەش ڕاپەرین پێی گوتین بەیەک رێزی گەل دەتوانرێت سەرکەوتنی گەورە تۆماربکرێت و ھەنگاو بۆ ئایندەیەکی پڕشنگدار بنێین کەگرنگیشەلەم قۆناغەیەداھەر ھەموو لایەنەکان بەھەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی ڕاپەرین کار بکەن لە ئاستی ھەستیاری ئەم قۆناغەی ئێستای کوردستان دا بن وزیاترلەجاران سورتربن لەسەریەكگرتووی وتەبایی ویەك دەنگی وھەوڵی پاراستنی دەسكەوتەبەدەستھاتووەكان بدەین ھەرچەندەئەوەی لەئێستادالەنێوان لایەنەسیاسیەكاندا ھەستی پێ دەكرێت لەبەغدا مایەی دلخۆشی وستایشەكەدەبێ زیاتر پەرەی پێ بدرێت
بەتایبەت لەسەر بابەتی پرۆژەبریاری دەركردنی ھێزەبیانییەكان كەفراكسیۆنەكوردستانییەكان بەشداریان لەكۆبوونەوەكەی پەرلەمان نەكردھەرچەندەبریارەكەزۆرژیرانەبوولەھەمان كاتدایەكگرتووی فراكسیۆنەكان نیشاندالەبەغداكەدەكرێت ئەمەیان ببێتە سەرەتاێكی سەركەوتووبۆكاری تری ھاوبەش

چونكەهەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا، لەسەر پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و پێشڤەچوونە سیاسییەكان، پێویست وگرنگە
كەڕەنگدانەوەی راستەوخۆی لەسەر رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستانیش دەبێت، وە دەرفەتێكیش بۆ سەركردەكانی كوردستان و كاری زیاتری پێكەوەیی". مسۆگەردەكات تا

ھەموویان بە یەکدەنگی نیشتیمانی كاربكەن بۆ ھەموو پرسە جیا جیاکانی کوردستان چونکە ڕەوشەکە وا پێویست دەکات لەئاست ھەستیاری قۆناغەكەدابین وبە یەک ڕێزی و یەک دەنگی و تەبایی ھەنگاوبنێین کە بە دلنییایەوە یەک ریزی لایەنەکان ھەم لەسەر ئاستی دەرەوە پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات ھەمیش فاکتەری سەرەکییە بۆ پاراستنیی دەسكەوتەكانی خەلكی کوردستان
Top