ولاتی نێو کتێبەکانی خەیاڵ و ئەفسانە..... عێراقی نەخۆش(عیراق بیماری)
January 7, 2020
وتار و بیروڕا
دوای زیاتر لە ١٨ساڵ پێشێل کردنی سەروەریەکانی عێراق تازە بەتازە سیاسییە شکست خواردوەکان و پەرلەمانتارە نابوتەکان سەروەری عێراقیان بیرکەوتۆتەوە،لەرێی پەرلەمانێکی فیکروو ئایدیا ئێرانی داوا دەکەن سەروەری عێراق بپارێزن.
عێراقێک نزیک بە چارێگە سەدەیەکە لەژێر ھەژموونی ئێران و ئەمەریکا بەرێوەدەبرێت.پەرلەمانتارە شیعەکانی سەر بە ئێران و سونە مەزھەبەکانیش سەر بە ئەمەریکا،خاکەکەی ئێرانی و ئاسمانەکەی ئەمەریکی،دەمێ لەسەر موزیکی ئینگلیزی سەما دەکەن و دەمێ لەسەر فارسی،گەر نەخۆش نیت ئەی چی؟
ترسناکترین ئاستی کارەسات کە ولات و میللەت و نیشتمانێک بیگاتێ ئەوەیە، دەسەڵاتداران و زۆرینەی خەڵکەکەی مامەڵەیەکی ناجۆر و نابەرپرسانە لەگەڵ سەر و ماڵی خۆیاندا بکەن ، بەھا نیشتیمانی و پیرۆزییەکانی ولات فەرامۆش بکرێن خەلک خاوەنی نیشتیمانی دایک بێ،بەرھەمەکەی بۆ بێگانە بێت،دەسەلاتێک لەبری گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ بەڕیوەبردنی لەباری وڵات و دابینکردنی داهاتی هەمووان ،میللەتەکەی نابووت بکات، گەنجینەکانی وڵات خاڵی خاڵی بکات و کاربەدەستانی خۆیشی لە هیچەوە ببن بە ملیۆنێر؟ وڵات بەحری نەوت و پارە بێت کەچی میللەت سوالکەر بێت.
شاعیری بەنێوبانگی ئەڵمان گۆتە دەپرسێت: باشترین حکوومەت و ولات کامەیە؟ گۆتە هەر خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: ئەوەی فێرمان دەکات، خۆمان بتوانین خۆمان بەڕێوە ببەین.
حکوومەتێک نە خەڵکی فێری خۆبەڕێوەبردن کردبێ و نە خۆیشی خاوەنی هونەری بەڕێوەبردن بێت، دیارە خەڵک و وڵات بەرەو ڕووی نادیار و ترسناک دەکاتەوە.وەک چۆن لە ئێستایا مەترسی کەوتنی عێراق زیاترە لە ئێران.
٢٠ساڵە ئەمریکاو ئێران فەرمانرەوایمان دەکەن و عێراق بەرێوە دەبەن بەردەوام لە خێروو بێری ئەم ولاتە و قوتی میللەت دەخۆن،خێر تازە خەبەرتان بوەوە و دەتانەوێ عێراق رزگار بکەن. لە کاتێک خاوەنی بچوکترین کالایی دروستکراوی خۆت نیت داواش دەکەی بایکۆتی کەلووپەلی ئەمەریکی بکرێ .
پێشینان راستیان فەرموە (کلاوی خۆت بگرە با با نەیبات)
گەر عێراقییەکان نەتوانن یەک دەنگ و یەک ھەلوێست بن،سیاسەتێکی بەھێزوو تۆکمەیان نەبێ لە ئال و ساتێکی وەھادا،ئەگەری رووخانی عێراق و ھەڵوەشانەوەی زۆر زیاترە لە سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵۆزی وپێشھاتە نوێیانەی رووبەرووی دەبنەوە لەسەر حیسابی ئێران .