زیاتر لەنەوەد لەسەدی ئەندامانی کونگرەی یەکێتی ،دەنگیان بەباڤێل و لاهۆر تالەبانی(سەرانی خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر)دا.ئەم ئەنجامە بۆ من وەکو تاکێک چاوەڕوان کراو بوو.من لەسەرەتاوە پێم وابوو خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر کاری چەند کەسێک یان بالێکی نێو یەکێتی نیە،بەلکو بڕیاری هەموو یەکێتی بوەو هەموویان بەشدار بوون لەو خیانەتەدا.بێ گومان هەر لەسەرەتاوە باڤێل و لاهۆر لەڕێگای میدیاکانەوە،ڕاستگویانە ئەم حەقیقەتەیان ڕون کردەوە.بەلام ئەوە ئێمە بوین بڕوامان بەو سناریویانە کرد کە کوسرەت ڕەسول و هەندێکی دیکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان لەهەولێر ،دایان ڕشت و جێبەجێیان کرد. ئێستا بەڕۆنی دەرکەوت هەموو یەکێتی خیانەتەکەیان کردوە.بەلام هەموویان جورئەتی ئەوەیان نەبوو ،وەکو باڤێل و لاهۆڕ بەرپرسیارێتی خیانەت هەلگرن.لەوەدا باڤێل و لاهۆڕ لەوانی دیکە پیاوتر بوون.ڕاستگۆیانە لەشاشەی تیڤیەکانەوە دانیان بەخیانەتدا ناو،بەرپرسیارێتیان هەلگرت.بەلام ئەوان دیکە بەقسە لەگەل ڕیفراندوم بوون و لەژێرەوەش ڕۆلی کارایان لەخیانەتدا هەبوو. بەم پێیە ئەمانە زۆر لەباڤێل و لاهۆر ترسناکترو نامەردتر بوون.دیارە یەکێتی واقعێکی تالەو ناتوانرێت لەئیدارەدانی کوردستان پشت گوێ بخرێت.لەم سونگەوە پارتی لەپێناو بەژەوەندیە بالاکانی کورد ناچارە وەکو دیفاکتو سەردەری لەگەل ئەم واقعە تالە بکات.بویە بۆ سەردەری کردن لەگەل ئەم واقعە، وا باشە ئەم پەندە کوردیە بکرێتە پێوەر کەدەلێ:دۆژمنێکی مەردو و ڕاستگۆ لەدوستێکی نامەردو دوو ڕوو باشترە.