چاکسازی وەك پرۆسەیەكی بەردەوام

چاکسازی وەك پرۆسەیەكی بەردەوام

دوای چاوەروانێكی زۆر سەر ئەنجام پرۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی ومووچە ودەرمالە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە وەك بەشێك لە كارنامەی كابینەی نۆیەم بەسەرۆكایەتی بەرێز مەسرور بارزانی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان كرا كەلەچەند رۆژی داھاتوودا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت کە بەمەش گرنگی وبایەخی ئەم پرۆژە یاسایە بەدەردەكەوێت چونكە دەمێكە خەلكی كوردستان لەچاوەروانیەتی بەم ھەنگاوەشە ئومێدێکی زۆرلای کوردستانیان دروست بووە تا بەگەشبینیەوە سەیری ئاییندەی حوکمرانی کوردستان بکەن.
ھەرچەندە لەخولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانیش پرۆژە یاسای چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلی پەسندکرا بەلام ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێکیان ئارستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کرد بەمەبەستی ھەموارکردنەوەی ئەو ماددانەی کەلەلایەن شەقامەوە گلەیی و تێبینیان لەسەربوو کە سەرئەنجام پرۆژە یاساکە ھەروەکوو خۆی مایەوە بۆیەش لەروانگەی پێویستی یاسا کەلەئێستادا پرۆژە یاساكە ئامادەكراوە كە مافەكانی ھاوولاتیان پارێزراو دەبن ووەك پرۆسەیەك بەردەوام دەبێت كەگشت سێكتەرەكان دەگرێتەوە چونکە واقیعەێكی حاشا ھەلنەگر ھەیە کە لە کوردستاندا بەھۆی كۆمەلە ھەل ومەرجێكەوە(گەندەل)ی بوونی ھەیە کە ئەمەش بوویتە مایەی ئەوەی ھەم شەقام و ھەمیش لایەنەكان بەردەوامی قسەی لە بەرامبەر بکەن و ھەولی بنبرکردنی بدەن بۆیەش لەیادمانە لەکاتی ھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردن لایەنەکان دروشمی چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلیان بەرزكردبووە وبەلێنیان بەکوردستانیان دابوو گەر سەرکەوتن چاکسازی بکەن وێرای ئەوەی لەسەروبەندی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمیش لەکاتی گفتوگۆکردن مەرجی چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلیان دانا کە ئەمەش وای کردوە پرسەکە ببێتە خواستێکی جەماوەری تەنانەت لایەنەکانی ئۆپۆزسێونیش داوای چاکسازی بكەن لەئیستادا كەپرۆژەكە لەپەرلەمانی كوردستانە گرنگە ھەموو فراكسیۆنەكان پشتگیری لە پرۆژەكە بكەن وتێكەل بەناكۆكی سیاسی نەكرێت چونكە ھەم پرۆژەكە ھی ھەموو لایەنە بەشدارەكانی حكومەتە ھەمیش خەلكی شایستە مافەكانیان پارێزراودەبێت
بێگومان بەپەسندکردنی یاساکە جگە لەئەنجام دانی چاکسازی کارەکان شەفاف دەبن وبەدادپەوەرانە بەرێوەدەچن وچیتر لەژێر ھەر ناو و بیانوێک رێگە نادرێت سامانی گشتی بەھەدەربدرێت وەبەمیزاج ونایاسایی پلەبەرز بکرێتەوە یان خانەنشین بکرێن .
ناكرێت نكۆلی لەوراستەیەش بكەین كەچاكسازی شتێکی ئاسان وسادەنیە تا بتواندرێت لەماوەێکی کەمدا بنبر بکرێت بەلام پرسیار ئەوەیە ئایە دەكرێت چیتر دەستە وەستان بوەستین؟؟ .
بەدلنیایەوە گرنگە ھەر ھەموومان ھاوکاربین بۆ سەرخستنی پرۆسەكە بەمەش دەتواندرێت رەوشی ئابووری ھەرێمی کوردستان بەرەوپێش بەرین ولەخزمەتی بەرژەوەندی گشتی دابێت
Top