یەكگوتاری ویەكرێزی پێویستێكی ئەم قوناغەیە

یەكگوتاری ویەكرێزی پێویستێكی ئەم قوناغەیە

ئاییندەی ھەرێمی كوردستان لەناوئەورووداوپێشھاتانەی لەعیراقدا روودەدەن بەتایبەت دوای قۆناغی دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەدی بۆھەرێمی كوردستان گرنگ وھەستارەكەواپێویست دەكات گەلی كوردستان یەك دەنگ ویەك رێزبن چونكەتەنھابەمەدەتوانین بەسەرھەمووپیلانێك سەربكەوین كەرابردووش ئەم راستەیی دەرخستوەھەركاتێك كوردیەكرێزو تەبابووەئەواتوانیوێتی دەسكەوتی گەورەبەدەست بھێنێت بەپێچەوانەوەش ھەرزیانێكمان بەركەوتووەدەرەنجامی پەرتەوازوناتەبایی بووەبۆیەش گرنگەلەم ئان وساتەیەدا مرۆڤ ھەلوەستەێكی خێرابكات وبۆرابردووبگەرێتەوەسەیری رۆژانی راپەرینی سالی 1991بكەین كەچۆن سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی توانی بەسەرگشت بەربەستەكان سەربكەوێت گەورەترین رژێم لەزۆربەی شاروشارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان لەناوبەرێ

راستە ڕاپەرین ڕووداوێکی زۆر گەورەی مێژوویی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستانە کە سەلماندی چیتر ژێر دەستەیی قبول ناکات بەلام لەگەل ئەمەشدا ڕاپەرین بەرھەمی یەك رێزی بەرەی کوردستانی بوو کە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی بۆ یەک ئامانج کۆكردەوە بەمەش ڕاپەرین پێی گوتین بەیەک رێزی گەل دەتوانرێت سەرکەوتنی گەورە تۆماربکرێت و ھەنگاو بۆ ئایندەیەکی پڕشنگدار بنێین کەگرنگیشەلەم قۆناغەیەداھەر ھەموو لایەنەکان بەھەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی ڕاپەرین کار بکەن لە ئاستی ھەستیاری ئەم قۆناغەی ئێستای کوردستان دا بن وزیاترلەجاران سورتربن لەسەریەكگرتووی وتەبایی ویەك دەنگی وھەوڵی پاراستنی دەسكەوتە بەدستھاتووەكان بدەن بەتایبەت ئەوماددانەی كەلەدەستوری عیراقدا جێگیركراون چونكە بەداخەوە دوای زیاتر لە14سال تێپەربوون بەسەرپەسندكردنی دەستووری عیراقداھێشتا فەرھەنگی ئینكاری كردنی گەلی كوردستان ھەرماوەوپەیرەوی لەسیاسەتی تاكرەوی لەحوكمدادەكەن ھەرچەندەدەبێ ئاماژەش بەوراستیەبكرێت ئەوەی لەئێستادالەنێوان لایەنەسیاسیەكاندا ھەستی پێ دەكرێت مایەی دلخۆشی وستایشەكەدەبێ زیاتر پەرەی پێ بدرێت وھەولی ڕێکخستنی ڕیزەکان و یەکدەنگی نیشتیمان بدەین بۆ ھەموو پرسە جیا جیاکانی کوردستان چونکە ڕەوشەکە وا پێویست دەکات سوورتر بیین لەسەر یەک ڕێزی و یەک دەنگی و تەبایی کە بە دلنییایەوە یەک ریزی لایەنەکان ھەم لەسەر ئاستی دەرەوە پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات ھەمیش فاکتەری سەرەکییە بۆ پاراستنیی دەسكەوتەكانی خەلكی کوردستان
Top