ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا،کپ بوونی بازاڕی موزایەدەچیەکان
December 4, 2019
وتار و بیروڕا
ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەرپرسی بودجە و نەوت بۆ ساڵی۲۰۲۰ڕێکەوتنێکی گرینگە و تاڕادەیەکی زۆر بەستەڵەکی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەتوێنێ تەوە کەچەند ساڵێکە دروست بووە،نیازپاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ڕابردوو بۆڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا هۆکاری سەرەکی بوو بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لە سەرئەو پرسانە کەلەگەڵ حکومەتی بەغدا هەبوون و هەنگاوێکی ئیجابیە بۆ بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەکانی هەردوولا و چارەسەری کۆنکریتی کێشەکان کەسودی بۆهەردوولا دەبێت.
لەلایەکی تریش ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە هۆی کپ بوونی بازاڕی موزایەدەچیەکانی کە لەماوەی ساڵەکانی ڕابردوو حکومەتی هەرێمیان بەهۆکار دەزانی بۆڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا،کە ئامادەنیە۲٥۰هەزار بەرمیل ڕۆژانە تەسمیلی کۆمپانیای سۆمۆبکات،لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی بەغدا لەپیلانگێڕی بوون بۆ لەناوبردنی کیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بەچاوساغی خودی ئەو موزایەدەچیانەی کەخۆیان فرۆشتبوو بەوان،بەڵام لەگەڵ دەست بەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی (عادل عبدالمهدی)و چوونی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا هەنگاوەکانی ڕێکەوتنی ئاسانترکرد و ئاسۆی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای ڕوونتر نیشانداین..