نێچیرڤان بارزانی لەئەندازیاری ئاوەدانیەوە بۆئەندازیاری ئاشتەوایی.

نێچیرڤان بارزانی لەئەندازیاری ئاوەدانیەوە بۆئەندازیاری ئاشتەوایی.

دوای ئەوهەلومەرج و پێشهاتانەی کە لەناوچەکەبەگشتی و لەعێراق بەتایبەتی هاتنە پێش و بەتایبەت ئەو ئاڵۆزیانەی بەم دوایانە ڕوویاندا لە عێراق و سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە بەشێک لەپارێزگاکانی عێراق،زۆر کەس و لایەنی هەوڵی ئەوەیاندا کەهەرێمی کوردستانیش تێوەبگلێنن لەم ئاڵۆزیانە بۆ ئەومەبەستەی کە درزبخەنەوە نێو پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و شکست بێنن بەوهەوڵانەی کە بۆچارەسەر لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی جەنابی کاک (مسروربارزانی) و حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی( د.عادل عبدالمهدی)دەستی پێکردبوون،بەڵام بۆ شکست پێهێنانی ئەو هەوڵانە و نیشاندانی هەوڵوێستی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەودۆخە نەخوازراوەی کەلەعێراق دروست بوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ دەسەڵاتداری بەغدا لەحکومەت و لایەنەسیاسیەکانی عێراق کۆبۆوە بەڕوونی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان پێ ڕاگەیاندن لەسەر ئەم بارودۆخە،کە بووە جێگای دڵخۆشی سەرجەم لایەنە عێراقیەکان بەشیعەو سونە و هەروەها بەرپرسانی حکومەتی ئێستای عێراق و بەتایبەت (د.عادل عبدالمهدی).

لەلایەکی تر و بۆیەکخستن و یەکدەنگی نێوماڵی کورد سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردووسەرۆکایەتیەکە و سەرجەم سەرکردەی حزبەکوردستانیەکانی بەشدار لەحکومەت بەئۆپۆزسیۆنیشەوە کۆبۆوە،بەمەبەستی یەکخستنی کۆدەنگی لەسەر پرسە نیشتیمانیەکان و خۆئامادەکردن بۆهەر ڕووداو پێشهاتێک کە لەناوچەکە بێتە پێشەوە،ئەم کۆبوونەوەیە لەشەقامی کوردستانی ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لێکەوتەوە و بووە جێی دڵخۆشی کوردستانیان،هەر بەمەبەستی یەک گوتاری کورد و تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە بەیەکگرتوویی بەجیا سەردانەکانی بۆلای حزبە سیاسەکانی کوردستان دەستپێکردوە کە هیوای گەورە لەسەر ئەم سەردانانەو پەڕۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد هەڵچنراوە و جێی خۆیەتی لەئەندازیاری ئاوەدانیەوە بە ئەندازیاری ئاشتەوایی ناوی بێنین.

پێویستیشە لەسەر سەرجەم حزب ولایەنە سیاسیەکانی هەرێم بێ جیاوازی کە هاوکار وپشتیوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بن و هەمووان بەیەکەوە دەست لەناودەست کوردستان بەرەو کەناری ئارام و بەهێزتر لەجاران ببەن،چونکە کوردستان هی هەمووانە و هەموانیش بەرپرسن لەپاراستنی..
Top