مەبەست لە ستراتیژی یان (ستراتیژیەت)چییە؟
November 22, 2019
وتار و بیروڕا
چەمکی ستراتیژی چەمکێکی بەستێنی نیزامی عەسکەرییە،ستراتیژی لە بەستێنی نیزامیدا،پلانێکە بۆ بەکارھێنانی ھێزە نیزامییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە سییاسییەکان.بەپێی ئەوە بێت دەتوانین بلێین ستراتیژی ھەمیشە گرێدراوی سیاسەت بوە.
ماکیافێلی لەبارەی ستراتیژی دەلێ:گەر بێت و ژێنێرالێکی خاوەن سوپا و چەکی کەم،ستراتیژییەکی باشی ھەبێ دەتوانێ بەسەر ژێنێرالێکی خاوەن سوپا و چەکی قورس سەرکەوێ.
کەواتە لەم بۆچوونەی ماکیافێلی بۆمان دەردەکەوێ کەوا ستراتیژی دارژتنی ساکارترین رێگەییە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی تاییبەتی سیاسی.
ستراتیژی لەرووی بیرکردنەوە و بەکارھێنانەوە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی فەرەنسییەکان و شۆرشی فەرەنسی،ئەوەش کاتێ گرووپە کۆمەلایەتییەکان پرسیارێکیان دەربارەی دۆخی ئەوکاتی ولات وورووژاند پرسیارەکەش ئەوەبوو،دەبێ چی بکرێ؟
ولامەکەشیان ئەوەبوو کە دەبێ رژێمی کۆن برووخێ و کۆمارێک دابمەزرێت کە درووشمی ئازادی،یەکسانی،برایەتی،وەدی بێنێت، بۆ ئەوکاتی ولات و باروودۆخی ناسەقامگیر ئەمە چارەسەرێکی ستراتیژی گرنگ بوو کە جێبەجێ کرا، روونە کە ستراتیژی چەمکێکە زیاتر بۆ باروودۆخی نا سەقامگیری ولات بەکارھێنراوە بەتایبەت ئەو ساتانەی ولات لەژێر مەترسی جەنگ و رووخان و نا سەقامگیری سیاسی و ئابوری و پشێوی ناوخۆدا بوە.
ئاییە ستراتیژی بۆ عێراق گرنگە؟بە چاو خشاندنەوە بە سیاسەتی ناوچەکە کە بەردەوام لەژێر مەترسی و نا سەقامگیری بوە لە رووی ئابوری و سیاسی و ناوخۆ و مەترسی جەنگ،وە فرە ئاین و رەگەز و زمان و نەتەوەیش لەلایەکی تر، پێویست بوو کە ستراتیژییەت چەمکێکی ناسراو و کارپێکراو با وە رەنگدانەوەی تەواوی بەسەر جومگەکانی ولاتدا ھەبواییە،بەلام نەک بەکار نەھێنراوە بەلکوو خودی چەمکەکەش نەناسنراوە گەر کاریشی پێکرابێ ئەوە ھیچ کات ئامانجی کۆتایی نەپێکاوە،وەک ئەوە واییە کە گروپێکی شاخەوانی تەمایان گرتبێ بچنە سەر لوتکە شاخێکی بەرز،بەلام دوای ماوەیەک بە حەسانەوە لەسەر تەپکێک رازی بن، گەرنا گەر بێت و ستراتیژییەت بەکار بھێنرێ دەبێ تا دوا قۆناغ تا ئەو ساتەی ئامانجەکانی وەدەست دێت نابێ بوەستێنرێ ناکرێ بەشێکی جێبەجێ بکرێ و بەشەکەی تری فەرامۆش بکرێ.
پلانی ستراتیژی کارپێکراو بەدیھێنەری ئامانجی گەورە و دەسکەوتی مەزنە گەر رێبەرانی ولات و گرووپ ولاییەنە جیاوازەکان پلانی مەزن و ستراتیژی دابرێژن بۆ بەرێوبردنی ولات سەرنجام دەسکەوتی مەزن و ئامانجی گەورەی لێ بەرھەم دێت وە سودوو قازانجی دەبێ بۆ سەرجەم تاک و ھاونیشتیمانییانی ولات.