لەپێشوازی یادی پیرۆزی مولودی پێغەمبەری ئیسلام

لەپێشوازی یادی پیرۆزی مولودی پێغەمبەری ئیسلام

ھەمووسالێ ڕۆژی ١٢ـی رەبیعی یەکەم جیاوازلەگەل رۆژەکانی تر تایبەتمەندی خۆی ھەیە لە ژیانی مرۆڤایەتی دا ، چونکە لە ھاوشێوەی رۆژێکی وەھادا لە ساڵی ٥٧٠ ی زایینی کەدوایین پێغەمبەری ئاسمانی حەزرەتی محەمەد لەدایکبوو ، کە لەدواییدا لەلایەن پەروەردگارەوە دوایین پەیامی ئاسمانی پێ سپێردرا وبووەسەرداری ھەمووپێغەمبەران ، ھەربۆیەش ئەم بەروارە بە وەچەرخانێکی مێژوویی دادەنرێت لە ژیانی مرۆڤایەتی دا، کە بەھۆی پەیامی پیرۆزی حەزرەتی محمد(د.خ)، توانرا گۆرانکاری لە شێوەی ژیان و بیرکردنەوە رووبدات و کەسایەتی مرۆڤ جارێکی تر بنیات بنرێت و شۆرشێکی گەورەی چاکسازی بەرپابکرێت کە بەھۆیەوە کۆتایی بە ستەم و کۆیلایەتی و چەوساندنەوە بھێندرێت.

وە پەرە ی زیاتربە پەیامی خۆشەویستی و یەکسانی و یەکترقبوول کردن و لێبووردەیی و پێکەوەژیان بدرێت بۆیەش لەو بەروارەوە ساڵانە لە سەرتاسەری جیھانی ئیسلامی بایەخ بە رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەدرێت وبەبەرز ی یادی دەکرێتەوە ، کەمایەی شانازییەبەدرێژایی مێژووش گەلی کوردستان لەم یادکردنەوەیە بێ بەش نەبووەو ڕۆلی دیار و پێشەنگی بینیوە کە بوونی کەسایەتی دیاری شاری ھەولێر (سولطان مەزەفەر) نموونەی ئەم ڕاستییەیە کە بۆچەند ین سەدە بەر لە ئێستا بووە خاوەنی بیرۆکەی یادی مەولود کە لە دوایداجیھانی ئیسلامی سەیری لە گەلی کوردستانیان کردوو ساڵانە لە رۆژی ١٢ـی ربیع الاول یادی مەولود دەکەنەوە..

ھەرئەمەنابەلکویادکردنەوەی ئەم رۆژە پیرۆزەیە بوویتە بەشێکی زیندووی کەلتوری گەلی کوردستان کە ساڵانە زۆر بە گرنگییەوە بەجۆرەھاشێوازیادەکەبەرزرادەگیرێت کووچەو کۆڵانەکان دەڕازێنرێنەوەو نوقل و شیرینی دابەش دەکرێن و لە بڵندگۆی مزگەوت و تەکیەو خانەقاکان دەنگی تەواشیح و سرودی ئایینی بەرزدەبێتەوە بەمەش گەلی کوردستان دووپاتی ئەو راستیە ی کردوەکە ھەمیشە (کورد ومەولود) ھیچ کات لەیەک جیاناکرێنەوەوئەم یادکرنەوەش شایەنی خاوەنی یادەکەیەوپێویستەتاھەمیشەیادی مولود بەزیندویی بمێنێتەوە. كەلەم بارەیەوەبەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی جوانی فەرمووەكە

خوێندنەوەی مەولودنامەی پێغەمبەرو قەسیدەی میعراج ، عادەتێکی ئیسلامی جوان و گەلێ سوودبەخشە ، تەنانەت مایەی پێکەوە دانیشتن و ھاودەمیەکی ناسك و خاوێنە لە ژیانی کۆمەڵایەتیی موسڵماناندا . ھەروەك دەرس و وانەیەکە لەوپەڕی تام و لەزەت و خۆشی دا بۆ یادخستنەوەی ڕاستیەکانی ئیمان و بزواندنی خۆشەویستی خواو عیشقی پێغەمبەرلە دڵی موسڵماناندا .
لەخوا داوا دەکەین ئەم عادەتە تا ئەبەد بە بەردەوامی بھێڵێتەوە .

بۆیەش گرنگە ساڵانە لەگەل یادکردنەوەی ئەم رۆژە مێژووییە ھەڵوەستەش لەسەر لایەنە جیاکانی ژیانی کەسایەتی پێغەمبەر بکەین و بەراوردێک لە نێوانمان دا بکەین ، ھەوڵ بدرێت زیاتر بایەخ بە پەیام و ئامانج و ستراتیژییەکانی بدەین بە تایبەت لە قۆناغێکی وەک ئێستای کوردستان کە زیاتر لە ھەر شتێکی تر پێویستیمان بە پەیامی لێبووردەیی و خۆشەویستی و پێکەوەژیان وسەقامگیری وخۆشگوزەرانی وئاسوودەیی ھاولاتیان ھەیە کە دیاریشە ئەمانە لە پێشەوەی بنەما ھەرە سەرەکییەکانی پەیامی پێغەمبەرن کە بە درێژایی مێژووش خەسلەتی دێرینی گەلی کوردستان بووینە ھەر ئەمەشە وایکردووە کوردستان ببێتە مەڵبەندی پێکەوە ژیانی ھەموو پێکھاتەکان ، کە بێ کێشە ئیماندارانی سەرجەم ئایینەکان ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن و رێز لە بیروباوەری یەکتر دەگرن کە ئەمەش بەڵگەی تێگەیشتنی تەواوی گەلی کوردە لە حەقیقەتی ئیسلام کە پێویستە لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام زیتر بایەخ بەم کەلتورە جوانەی پێکەوە ژیان بدەین تا ھەمیشە سیمای ئایین پەروەری لە کوردستاندارەنگ بداتەوە، چونکە ھەر ھەموومان لەم ھەرێمەیەدا ھاوبەش و ھاوچارەنووسین و ھیچ کات دوژمنان جیاوازیان لە نێوان ھیچ ئایین وپێکھاتەیەک نەکردووە .

لە دووماھیدا بەپێویستی دەزانم یادی پاک و موبارەکی سەرداری پێغەمبەران لە موسڵمانانی کوردستان پیرۆزبکەین بەو ئومێدەین ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆھەموولایەک وزیاترپتەوکردنی گیانی تەبایی وبرایەتی ویەکرێزی ھێزولایەنەسیاسیەکان وکۆتایی ھێنان بەکێشەوگرفتەکان لەپێناوزیاترخزمەتکردنی خەلکی کوردستان وپاراستنی دەسکەوتەکان وبەدیھاتنی ئاوات و خواستەکانی گەلی کوردستان بۆئایندەیەکی گەشتر بۆ کوردستانیان.
Top