دەیکوژم»»کووشتم»»کووشتیان ???? (کۆمەلگەی نەخۆش)

دەیکوژم»»کووشتم»»کووشتیان ????                                       (کۆمەلگەی نەخۆش)

رۆژانە لە شەقام گوێبیست دەبین كە حاڵەتی كوشتن رویداوە ، زۆرترین ئەو حاڵەتانەی كە كوشتنی لێكەوتۆتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە چەك لەدەستی هاوڵاتیاندایە هەرلەبەر ئەوەش بێ گەڕانەوە بۆ تەرازووی دادوەری لە كوردستان دیاردەی تۆڵەكردنەوە و كوشتن بوە بە حاڵەت، دەبینین لەسەر 25 هەزار دیناری عێراقی و لەسەر گرتنی سەرچوۆپیوو، کێشەی زەوی زاروو موڵک و ناموس وھەلگرتنی کچ و کێشەی کۆنی خێلایەتی لە ھەفتەیەک زیاد لە دەیان حاڵەتی کوشتن روو دەدات،دیاردەیەکی کۆن قێزەون دواکەوتوو ناشارستانی کە بەدرێژایی مێژووی بەرۆکی نەوە دوایی نەوەی ئەم کۆملگەی گرتوە،رۆژ دوای رۆژیش لە زیادبوونە،بە شێوەیەک بوە بە حاڵەتێک ئەوەی مەترسیدار نەبێ کوشتنە،بیریشمان نەچێ لەوەش مەترسیدار تر چارەسەر و سزادانی تاوانبارە بە داخەوە سەرەڕای بانگەشەی یاسا سەروەری، هێشتا مەكتەبی كۆمەڵایەتیی حیزبەكان و تەکیە و دیوەخانەکان جمەیان دێت لەو كەسانەی نایانەوێ‌ كێشەكانیان بچێتە دادگاکان، كە زۆرجار کێشەکانیان لە رۆتیندا گیر دەخوات و دەبێ چەند مانگێك چاوەڕێی یەكلابوونەوەی بكەن،بۆیە بەناچاری پەنا دەبەنە بەرسوڵحی عەشایەری.
لە كوردستان وەختێك لەهەر كەسێك دەپرسی كە ئاخۆ بۆ چەكت هەڵگرتووە و پەنات بۆ ئەو ئامرازە توندە بردووە دەڵێت : بۆ خۆپارێزی و پاراستنی خۆ ، ئەم جۆرە لە دیدگا بۆ تاك لەناو كۆمەڵ وەختێك لە دایك دەبێ كە ئاسایشی ووڵات لە ئارامی و ئۆقرەی نەبێت ، جگەلەوەش بێمتمانەی و لاوازی دەزگاكانی رووبەڕووی دیاردە ناشارستانییەكان وایكردووە كە رۆژ بەرۆژ كوشتن لە ناو فەرهەنگی كۆمەڵگە خۆی نوێ بكاتەوە ، رەگی قوڵی دیاردەی چەكداری لە كوردستان بە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نائارامیەی كە لەم ووڵاتە بەردەوام هەبووە و شەڕ و جەنگ بە بەردەوامی بۆتە بەشێك لەژیانی خەڵك و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی وایكردووە كە بەردەوام چەك لەدەستی تاك حزوری جدی هەبێ .

ئەوەی جێگەی باس و هەڵوەستە كردنە كە دەسەڵاتی دادوەری و تەشریعی و تەنفیزی هەنگاوی جدیان تا ئێستا نەناوە لەسەر ئەم جۆرە دیارەدە قێزەونەو بەریان بەو دیاردەیە پێ نەگیراوە ، ئێستا رۆژانە چیرۆكەكانی كوشتن و تۆڵەكردنەوە بۆتە فاكێكی قێزەون كە ژیان و ئاسایشی كۆمەڵگەی خستۆتە مەترسییەوە.
Top