لەکوژرانی بن لادنەوە تا ئەبوبەکر بەغدادی!

لەکوژرانی بن لادنەوە تا ئەبوبەکر بەغدادی!
لەم ساڵانەی دوایدا جیهان کەوتە بەرهێڕشی تیرۆریستی و بەرفراوانبوونی گروپەتیرۆریستیەکان بەشێوەیەکی زۆر ترسی خستە دڵی ووڵاتانی جیهان بەگشتی بەهۆی ئەنجام دانی کارەتیرۆریستیەکان بەتایبەت (قاعیدە )کە گروپێکی تیرۆریستی بوو لەلایەن ئوسامە بن لادن سەرپەرشتی دەکرا،لەدیارترین ئەوکارەتیرۆریستیانەی ئەوگروپەش ئەوهێڕشەی( ۱۱ی سێپتە مبەری۲۰۰۱) بوو کە لەڕێگەی چەند فڕۆکەیەک هێرشیان کردە سەر چەند تاوەرێکی بازرگانی لە ئەمریکا کە هەزاران کوژراو برینداری لێکەتەوە و بەهۆی ئەوهێرشەوە ئەمریکاو جیهان تووشی شۆک بوون،چونکە دەست گەیشتی ئەو گروپە بە زلهێز ترین ووڵاتی دنیا کەئەمریکایە لێکدانەوەی زۆری هەڵگرت و ڕووداوێکی گەورەبوو.

ئەمەوایکرد کەئەمریکا بەرامبەر ئەوگروپەتیرۆریستیە ڕێوشوێنی ئەمنی توند بگرنەبەر ، بەشێوەیەک کە تۆڵەی ئەو هێرشە بکەنەوە،دواجار دوای کۆکردنەوەی زانیاری دروستی هەواڵگری ئەمریکا لەسەر شوێنی ئوسامە بن لادنی بەرپرسی گروپی تیرۆریستی (قاعیدە) لە ڕێکەوتی۲ی ٥ی۲۰۱۱لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکا دوای ڕووبەڕووبونەوەیەکی چەند کاتژمێری لەگەڵ پاسەوانەکانی بن لادن دواجار ئوسامە بن لادن بەدەستی سەربازەکانی ئەمریکا دەکوژرێت و کوشتی ئوسامە بە بەیەکێک لە ڕووداوە هەرەگەورەکان دانرا چونکە بەهۆیەوە ئایندەی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیەی بەنادیاری هێشتەوە و بەرە و لاوازی برد،لەهەمان کاتیش چەکێکی بەهێزی باراک ئۆبامابوو سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوە بەسەرۆکی ئەمریکا،کەدواجار هەڵبژێردرایە وە بەهۆیەوە.

بەهۆی لاوازبوونی ڕێکخراوی قاعیدە جیهان ماوەیەک ئارامی بەخۆیەوە بینی،بەڵام ئەو ئارامیە زۆری نەخایاند و ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش )کەتەعبیرە لە (دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام)دەکرد بە فۆڕم و شێوازێکی نوێ و دڕەندە تر لە قاعیدە سەری هەڵدایەوە و هەڕەشەی لەهەمووجیهان دەکرد بە سەرکردایەتی( ئەبوبەکر بەغدادی).

داعش لە سەرەتا کانی ساڵی۲۰۱۳ دەستی بەچالاکی کرد،شوێنی چالاکیان عێراق و سوریا بوو،ئەوەی داعشی بەو خێرایە بەجیهان ناسان ئەوکارەنامرۆڤانە و دڕندەی ئەم گروپەتیرۆریستیەبوو کە ئەنجامیان دەدا بەرامبەر خەڵکی سڤیل و کاروبەرنامەی ئەم گروپەکوشتن و بڕین بوو لەژێر ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام،بەڵام داعش زادەی بیرو باوەڕێکی دژەدین بوو،کارو کردەوەکانیان ناشیرینکردنی ئیسلام بوو.

دروست بوونی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیە و فراوان بوونی دەسەڵاتیان لەعێراق و سوریا وایکرد هاوپەیمانیەتیەکی بەهێز بەسەرکردایەتی ئەمریکا پێک بێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان و لەناوبردنیان،بەئامانج کردنی سەرچاوەداراییەکانی داعش لەلایەن هاوپەیمانان هەنگاوێکی سەرەتایی بوو بۆلاوازکردنی ئەم گروپەتیرۆریستیە و لەلایەکی تریش وەشاندنی گورزی سەربازی کەتێیدا لەچوارچێوەی ئەو هاوپەیمانیەتیە پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکی بینی لەتێکشکاندنی و بە نوێنەرایەتی هەمووجیهان شەڕی ئەم گروپەی کرد لەعێراق و سوریاش بەهاوبەشی لەگەڵ شەڕڤانان،توانرا داعش بچوک بکرێتەوە و لاوازبکرێت.

دواجار و دوای چەند ساڵ لەدروست بوونی داعش و شوێن بزری (خەلیفەی داعش بەغدادی)لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکادا و بەهاوکاری کورد لەسوریا توانرا کۆتاییبهێنرێت بە بەغدادی وەک لەسەرزاری سەرۆکی ئەمریکا تڕەمپ ڕاگەیەنرا و تێیدا سوپاسی کوردی کرد کە هاوکاربوونە.

هیمداد عەبدوڵڵا خۆشناو
Top