پێكەوە ژیان :کولتووری رەسەنی کوردستانیان

پێكەوە ژیان  :کولتووری رەسەنی کوردستانیان
پێکەوەژیانی ئایینی ونەتەوەیی یەكێ لە خەسلەتە جوان ودیارەكانی كۆمەڵگای كوردستانییە كە لە دێرین زەمانەوە لەگەل ئەوەی کوردستان بە چەندین قۆناغی جۆراوجۆرگوزەری کردوە بەلام هەمیشە شوێنی پێكەوە ژیانی ھەمووئایین ونەتەوەومەزھەبێک بووە كە كوردستانیان بە جیاوازی ئایین وزمان وبیروبۆچوونەوە لە ژێر چەترەگەورەكەی كوردستان كۆبووینەوە وە ئیماندارانی سەرجەم ئایینەكان بەیكەوە سەرقالی بەجێگەیاندنی ئەركە کانیان بووینەتەنانەت ئەم واقیعەی كە لە كوردستاندابوونی هەیە سەرنجی ناوەند و دەزگا نێودەولەتییەكانی راكێشاوە وە بەبایەخەوە لێ دەروانن بۆیەش لەراپۆرتی سالانەی خۆی دا کۆمیسیۆنی ئەمریکی بۆئازادییەئایینییەکان تیشکی خستۆتەسەرپێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان لەھەرێمی کوردستان ووەک پەناگەیەکی ئارام بۆراگوێزراوان ولێقەوماوەکان لەپێکھاتەئایینی ومەزھەبییەکان وەسف دەکات كە ئەمەش مایەی شانازییەبۆخەلکی کوردستان وسەروەریەكەی دەگەرێتەوە بۆ تێگەیشتنی گەلی كوردستان لە حەقیقەتی ئیسلام وەك ئایینێكی لیێبوردە ومیهرەبان وێرای ئەوەی رێبەرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان ھەمیشەفاكتەرێكی گرنگ بووینە بۆ چەسپاندن وبلاوكردنەوەی بنەماكانی پێكەوە ژیان و داكۆكی كردن لە مافی پێكهاتەكان بۆیەش گەر تەنها گوندی(بارزان) بە نموونە بهێنینەوە ئەم راستیەمان بۆ بەدیار دەكەوێت كە جگە لە وەی (بارزان) لانكی شۆرش وكوردایەتی بووە لە هەمان كاتیشدا لە سایەی حوکمرانی شێخ عبدالسلام بارزانی باوەردارانی چەندین ئایین بەبێ جیاوازی لە ئەرك وماف دا یەكسان بووینە وهەستیان بە هیچ جیاوازێك نەدەكرد وشوێنی ئایینی باوەردارانی ھەرسێ ئایین (موسلمان -مەسیحی -جوو)لەتەک یەک بوون بۆیەش كاتێك قەشەی بەناوبانگ (وێكرام) دێتە دەڤەری بارزان دەبینی شێخ عبدالسلام بارزانی زیاتر لەوان لە خەمی باوەردارانی ھەمووئایینەکان دایەبێ جیاوازی خۆشحال وسەرسام دەبێت بەشێخ دەلێت ئەوی تۆ دەكەی بۆ پێكەوەبوون بە ئێمە ناكرێت بۆیە دەگەرێتەوە وە نەبێت پاراستنی ئەم فەرهەنگە جوانەیە تەنها لە قۆناغێك لەقۆناغەکانی مێژوو دابووبێت بەڵكو بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەولی پاراستن وقولكردنەوەی ئەم کولتوورەدراوە تەنانەت لەسەردەمی شۆرشی ئەیلوولی مەزنیش ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەیی ومەزھەبییەکان لەژێرسەرکردایەتی بارزانی نەمر بۆیەک ئامانج ومەبەست کۆبونەوەكەرزگاری نیشتیمان بووکەسەرەنجام خودی بارزانی نەمریش بوەپارێزەری مافەکانیان ووای کرد حکومەتی ئەوکاتی عیراق دان بەمافی ھەموونەتەوەو ئایینەکان دابنێت لەکوردستاندا تەنانەت دوای رێکەوتنامەی (11)ئادار لەگەل ئەوەی بەپێ یاسای ئەوکاتی عیراق رێگاپێ نەدراوبووکەکەسێکی ناموسلمان ببێتەقائیمقام بەلام پێ داگیری وسووربوونی بارزانی نەمروای کرد رەحمەتی (فرەنسۆھەریری )کەبەئایین ئاشوری بووبکرێتەیەک قائیمقامی قەزای چۆمان بۆیەش لەخەباتی شاخ وشۆرشگێریشدا لەپێناوپاراستنی کوردستان خوێنی ئیماندارانی ھەمووئایینەکان تێکەلاوی یەکتربوونەولەزۆرشوێنیشدالەتەک یەکتردانێژراون وێرای ئەوەی دوایی ئازادی کوردستان وھاتنەئارای پەرلەمان وحکومەتی کوردستان ھەول درالەرێگای ستەمی کۆتامافی ھەمووپێکھاتەکان بپاریزێت ونوێنەری ھەمووان لەودامەزراوە یاساییەھەبێت مایەی خۆشحالیەلەم قۆناغەیەشداسەرۆك مسعود بارزانی وەك درێژە پێدەری ستراتیژیەت ورێبازی بارزانی نەمر هەموودەم پارێزگاری لە پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتە ئایینی ونەتەوەیەكانی كردوەكە لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا كاتێك گروپی تیرۆرستی داعش هێرشی سەر كوردستانیان كرد هەولی تێكدان و دەرز دروستكردن بوون لە نێوان پێكهاتەكان هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەژێررێنمایی وفەرمانەکانی سەرۆک بارزانی لە پێناو پاراستنی ئەم بەها جوانەیە فیداكارێكی كەم وێنەیان نواند وپارێزگاریان لە هەموو ئایین ونەتەوەێك كرد کەھەرێمی كوردستانیش بووە پەناگەیك بۆ ئاوارە و لێقەوماوان لەسەرجەم پێكهاتەكان كە بەهۆی رەوشی نالەباری عیراق روویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو ، بۆیەش لە ئان وساتێكی وەك ئێستای كوردستان دا گرنگە هەمووان پارێزگاری لە ئازادی وپێكەوە ژیان بكەین و پەرەی زیاتری پێ بدەین كە نیشانەی پێشكەوتنی كوردستانە چونكە هەمووان لەم هەرێمە دا هاوبەش و هاوچارەنووسین كە بەدڵنیایەوە هیچ هێزێكیش ناتوانێت كەلێنێك لەم نێوەندە دا دروست بكات لەگەل ئەمەشدا گرنگە لە م رێگایەوە رێگری لەهزری تیرۆر وتۆقاندن وجیاكاری ئایینی و تائیفی بگیرێت چونکەباشترین چەکەبۆلەناوبردنی ئەم فکرەناموویانە کەھەموومان لەمرۆڤ بوون برای یەکترین ورێگاپێ نەدراوەجیاوازی ئایینی ونەتەوەیی بکرێتەبیانووێک بۆلەناوبردنی کۆمەلگاکەگرنگیشە كەنالەكانی راگەیاندن وناوەندەكانی خوێندیش بایەخی زیاتر بە فەرهەنگی پێكەوە ژیان بدرێت تا نەوەی ئێستا وداهاتووش لێ سوودمەند بێت كە هەموو ئەمانەش بەرەوو كەناری سەركەوتن نزیكمان دەكاتەوە .
Top