ئەنجامدانی چاکسازی لەخزمەتی بەرژەوەندی گشتیدایە

ئەنجامدانی چاکسازی لەخزمەتی بەرژەوەندی گشتیدایە
ماوەێکەپەرلەمان وحکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقالی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای چاکسازین لەمووچەودەرمالەوخانەنشینی وئیمتیازاتەکانی دیکەن کەئەمەش ئەوراستیەبەدەردەخات کەلەم قۆناغەدائەم پرۆژەیاسایە گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە ولەخزمەتی بەرژوەندی گشتی دایەھەرچەندەلەخولی چوارەمی پەرلەما نی کوردستانداپرۆژەیاسای چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلی پەسندکرابەلام ژمارەیەک پەرلەمانتار پاداشتێکیان ئارستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردبەمەبەستی ھەموارکردنەوەی ئەوماددانەی کەلەلایەن شەقامەوە گلەیی وتبینیان لەسەربووکەسەرەنجام پرۆژەیاساکەھەروەکوخۆی مایەوەبۆیەش لەروانگەی پێویستی یاساکەلەئێستادالەرێگای لیژنەێکی ھەماھەنگیەوەلەنێوان پەرلەمان وحکومەتەوەئامادەکاری دەکرێت تابەمەبەستی خوێندنەوەوگفتو گۆکردن وپاشانیش پەسندکردن رەوانەی پەرلەمان بکرێت کەلەچەندرۆژی رابردوادایەکەمین کۆبونەوەی ئەم لیژنەیەبەرێوەچووکەئەمەش ئومێدێکی زۆری لای کوردستانیان دروست کردوەتابەگەشبینیەوەسەیری ئاییندەی حوکمرانی کوردستان بکەن چونکەواقیعەیەکی حاشاھەلنەگرھەیەکەلەکوردستاندابەھۆی بارودۆخی نەخوازراووی کوردستانەوە(گەندەل)ی بوونی ھەیەکەئەمەش بوویتەمایەی ئەوەی لایەنەکان ھەلوەستەی لەھەمبەری دابکەن وھەولی بنبرکردنی بدەن بۆیەش لەکاتی ھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردن لایەنەکان دروشمی چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلی بەرزدەکەنەوەوبەلێن بەکوردستانیان دەدەن گەرسەرکەوتن چاکسازی بکەن وێرای ئەوەی لەسەروبەندی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمیش لەکاتی گفتوگۆکردن مەرجی چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلیان دانا کەئەمەش وای کردوەپرسەکەببێتە خواستێکی جەماوەری تەنانەت لایەنەکانی ئۆپۆزسێونیش داوای چاکسازی دەکەن
بێگومان بەپەسندکردنی یاساکە جگەلەئەنجام دانی چاکسازی کارەکان شەفاف دەبن وبەدادپەوەرانە بەرێوەدەچن وچێترلەژێرھەرناووبیانوێک رێگەنادرێت سامانی گشتی بەھەدەربدرێت وەبەمیزاج ونایاسایی پلەبەرزبکرێتەوەیان خانەنشین بکرێن
بۆیەش گرنگەبەھەموولایەک ھەولی سەرخستنی یاساکەبدەین راستەبابەتەکەشتێکی ئاسان وسادەنیەتابتواندرێت لەماوەێکی کەمدابنبربکرێت بەلام لەگەل ئەمەشدا ناکرێت چیتردەستە وەستان بوەستین بەلکوپێویستەھەموومان ھاوکاربین بۆبنبرکردنی گەندەلی وئەنجام دانی چاکسازی کە پرسەکەگشگیروھەمەلایەنە کەتەنھابەمەش دەتواندرێت رەوشی ئابووری ھەرێمی کوردستان بەرەوپێش بروات ولەخزمەتی بەرژەوەندی گشتی دابێت
Top