گەنج و دەسەڵات

گەنج و دەسەڵات
گەنج سیستمێکە هەمیشە رۆحی نوێبوونەوەو داهێنان و دژە ئاراستەی ئەقڵیەتی کۆن و دواکەوتووەکانە،بەشێکی سەرەکیە لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگا و خاوەنی زۆرترین هێزی جەستەییە.

هەمیشە گەنجان هەوڵی تازەگەری و نوێ کردنەوە و پێش خستنی ژیان دەدەن هەر کاتێک میللەت بییەوێ گۆڕانکاری لە شێوازی حوکم ڕانی کۆمەڵگا و دەسەڵات بکات,یاخود میلەت پێویستی بە شۆڕش بێت ئەوا گەنج تاکە سەرجاوەی هێز و تاکە پێکهاتەی کۆمەڵگایە کە زۆرترین کاریگەری دەبێت دەتوانێ بەو هێز و توانا و فکرەی کە حەز بە گۆڕانکاری دەکات شۆڕشەکان سەر بخەن و ژیانی کۆمەڵگا بەرەو باشتر بەرن
بۆیە گەنج بە مەترسیدارترین چین دادەنرێت لەسەردەسەڵات و هەمیشە دەسەڵات لەو وزەیەی گەنج ترساوە و لە هەموو سەردەمێکدا دەسەڵات دارەکان زۆر شێوازیان بەکار هێناوە تاکو گەنج بخافڵێنن جونکە بە خافڵانی گەنج دەسەڵات ئیسڕاحەت و بێ کێشەدەبێت و دەتوانێت بە ویستی خۆی کۆمەڵگا بەڕێوە بەرێت بەو هەمو عەیب و عارەی کە هەیەتی و بەردەوام ببێت لە جەواشە کردنی خەڵکی ناو کۆمەڵگا.
یەکێك لە ڕێگە سەرەکییەکانی خافڵاندن و بێ ئیرادە کردنی گەنج بریتی بووە لە سێکس و ماڵپەرە سێکسیەکان خواردنەوەی مەی و باروو کافێ و نێرگەلەو مادەی ھۆشبەر و تەکنەلۆژیات.لە ڕێگەی ئەمانەوە دەسەڵات هەوڵ دەدا گەنج بێ ئیرادە بکات و چۆنی بوێ وا خەریکیان بکات .
بەلام لە واقیعدا ھۆکاری کەوتن و سەرکەوتنی ھەر دکتاتۆرێک و دەسەلاتێک ھەر گەنجە.گەر بگەرێینەوە بۆ سەدەکانی رابردوو کە بە سەدەی پێشکەوتن و زانست و زانیاری و تەکنەلۆژیات دادەنرێ،دەبینین کە بە دەیان دکتاتۆرو دەسەلاتی بەناو دیموکراتی دروست بونەو خەلکیان چەواشەکردوە و چەوساندۆتەوە بەلام کۆتایەکەیان بە شۆرش و راپەرین و ھێزی گەنج کۆتایی ھاتوە.
گەنج دەبێ خۆی ببێ بە پاڵنەرێکی بەھێز بۆ زاڵبون بەسەر نەفس و حەز و ئارەزوەکانی ،جییا لەوەی دەسەڵات دەبێ دەستی ئەو چیینە بگرێ ھەوڵبدا سود لە توانا و ھێزی تاک تاکی ئەو چینە وەرگرێ،گەر سەیری ولاتانی پێشکەوتووی جیھان بکەین فاکتەری سەرکەوتن و سەرەکی ھەر یەکێکیان سود وەرگرتن بوە لە توانا و ھێزە بێ ھاوتاکەی ئەم چینە ،نمونەی ئابوری و دەسەلات و پێشکەوتنی ھەر ولاتێک بونی گەنج و لاوە لە پایە سەرەکییەکانی ئەو ولاتە گەر دەسەلات نەتوانێ رێز لە ئەزموون و شارەزایی گەنج وەرگرێ ئەوە لەھەر کات و ساتێک بێت دەبێت بە ھەرەشەیەکی گەورە بۆ خودی دەسەلات دوور نەچین عێراق یەکێکە لەو ولاتە دواکەوتوانەی کە تا ئێستا نەی توانیوە سود لەم چینە ببینێ بۆ پێشکەوتنی ولاتەکەی بەلکوو لە ئێستادا بوە بە ھەرەشێکی گەورە بۆ خودی دەسەلات و ئەگەری گۆرینی ھەییە لەھەر کاتێک بێت.
گەنج و دەسەلات دوو شتی لێک دانەبراون بە کەوتن و پشگوێ خستنی ھەر یەکێکیان ئەوەی تر ئەگەری لەناوچون و ھەرەشەی دواکەوتنی لەسەرە.گەر دەسەلات نەتوانێ سود لە توانای گەنج وەرگرێ،ولات بەرەو دواکەوتووی ولەناوچوون دەبێتەوە.کە سود لەتوانای گەنج وەرگیراو توانرا لەنێو پایەکانی حوکمرانی سود لە بیروو ھۆشی وەرگیرێ ئەو ولاتە پێش دەکەوێ و دەسەلات چەسپاو دەبێت.
Top