داستانە مێژووییەکەی (پردێ)کوردستانی پاراست

داستانە مێژووییەکەی (پردێ)کوردستانی پاراست
دوای ئەوەی لە16ی ئۆكتۆبەری 2017بەبیانووی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەپێ پیلانێكی نەخشە بۆ كێشراو هێزە عیراقییەكان بەپاڵپشتی چەند كەسێكی لایەنێكی سیاسی هێرشیان كردەسەر هەرێمی كوردستان وھەولی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستانیان دەداكەلەدوایشدارووداوەكان دەریان خست لەبەر ریفراندۆم خەڵكی كوردستان سزا نادرێت بەڵكو تەنها ریفراندۆم كرایتە بەهانەیەك كەمەبەستیان بوو ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان لەناوبەرن و پارتی دیموكراتی كوردستانیش لاواز بكەن چونكە هەمیشە سەرۆك مسعود بارزانی وپارتی خاوەن پرۆژە وستراتیژیەتی تایبەتن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان وسازش لەسەر مافی رەوای خەڵكی كوردستان ناكەن ،بۆیەش هەمیشە دەکرێنە ئامانج و جۆرەها پیلانیان دژ دەكرێت لەكاتێكدا ئەنجام دانی پرۆسەیەكی وەكو ریفراندۆم شتێكی ئاسایی ویاسایی بوو تەنانەت سەرەتاترین مافی هەر هاوڵاتێكە تا لەم رێگایەوە بریاری بدات چۆن بژێت بۆیەش ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان مافێكی ئایینی ویاسایی و سروشتی بوو كە 93%خەڵكی كوردستان بریاری خۆی داو بەمەش دەركەوت كەریفراندۆم سەركێشی و شكست نەبوو بەڵكو خواست و ویست وئیرادەی كوردستانیان بوو کەبۆهەتاهەتایە بووەدیکۆمێنتێکی نەتەوەیی بەلام دوژمنان وخاك فرۆشان ئەمەشیان بەرەوا نەبینی بۆیەش بەدەرفەتیان زانی تا هێرش بكەنە سەر هەرێمی كوردستان سوپاس بۆ خوای گەورە ئەم پیلانەشیان سەرنەکەوت وەك هەمیشە پێشمەرگەكانی پارتی وبارزانی لەسەنگەری بەرگری دا مانەوەو بەهەمان ئیرادەی داعش بەزێن وەلامێكی جەرگ بڕی داگیركەران ونۆكەرانیان دایەوە لە یەكەمین داستانیشدا لە (پردێ) سنوریان بۆ خائین وخاك فرۆشان دانا وسەلماندیان ئیرادەی كوردستانیان پۆلاینە و هیچ كات گرەو لەسەر تێكشكاندنیان ناكرێت بۆیەش داستانی (پردێ) جگە لەوەی بەشكۆمەندیەوە ناوی لە لاپەرەكانی پرلە سەروەری مێژووی گەلەكەماندا تۆمار كرا لە هەمان كاتیشدا بووە سەرەتایەك بۆ گۆرینی هاوكێشەی سیاسی كەوای كرد ئیدی دوژمنان بیر لە داگیر كردنی كوردستان نەكەن،هەروەک (داستانی كۆرێ)بەبیری هاونشتیمانیانی هێنایەوە كە چۆن لە رۆژانی دەستپێكی راپەرین دا هاوكێشەی سیاسی گۆری و رژێمی بەعسی ناچار كرد داوای وەستاندنی شەر بكات ودەستی بە گفتوكۆكردن لەگەل سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی ئەوكات کردبەهەمان شێوەش داستانی (پردێ) قۆناغێكی نوێ بەرووی خەڵكی كوردستاندا كردەوە وپێشمەرگەش مێژووێکی نوێی لەبەرگری وخۆنەچەماندن تۆمارکردچونکەھەرەسی بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستانی ھێناكە ئیتر رێگە بە خاین وخاك فرۆشان نادرێت.
لێرەوە نابێت ئەو بەراوردەشمان لەیاد بچێت كە داستانی (كۆرێ) پێشمەرگەی هەموو لایەنە سیاسیەكانی ئەوکاتی بەرەی کوردستانی بەشداربوون بەلام لە داستانی (پردێ) تەنها رۆلە بەوەفاكانی پارتی و بارزانی بەشداربوون و رێگریان لە دوژمنان كرد لەگەل ئەوەی پێشكەوتووترین چەك وتانكی سەربازیان بەكار هێنا بەلام نەبووە بەربەست لەبەردەم مقاوەمەتی پێشمەرگە كە دەبێ ئەو راستی یەش بخرێتەرووگەر ئەو بەرگری یەی لە (پردێ)كرا تەنیا بۆ چەند كاتژمێرێكیش لە كەركوك و ناوچەكانی تر كرا با بەدڵنیایەوە رەوشە دەگۆرا و دوژمن نەی ئەتوانی بستێك خاكمان داگیر بكات بەلام خیانەت رێگای نەدا كەسەر ئەنجام راستەئەم ناوچانەداگیرکران بەلام ھیچ کاتێک خەلکی کوردستان دەست بەرداریان نابێت ووازلەبستەخاکێکی خۆیان وخواستی رەوای خۆیان کەسەربەخۆییەناھێنن لە ساڵیادی ئەم داستانە كەم وێنەیەدا كاتی هاتووە بیر لەوە بكرێتەوە داستانی (پردێ) و داستانەكانی تریش بخرێنە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن تا نەوەی ئێستا وداهاتووش ئاشنا بن چونکەئەم داستانانەوەرچەرخانێکی گەورەومێژوویی بوون لەخەباتی رەوای گەلەکەمان کەکوردستانی پاراست وبەرگری لەکەرامەتی خەلکی کوردستان کردوپیلانی ناحەزان وخائینانی ھەلوەشاندەوەوکەتەنھا بەمەش راستی یەكان هەمیشە بەزیندووی لەناومان دا دەمێنەوەكە دەرئەنجامی خاك فرۆشتن چی بوو
چ قازانجێكیان كرد چونكە جگە لە داگیركردنی ناوچە كور دستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێمی كوردستان و تەعریب كردن ولابردنی سیمای كوردانەو ئاوارەبوونی هەزاران كەس هیچی تر بەدوا دانەهات كە تەنها ئەنجام دەرانی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر لێ بەرپرسن كە بەدڵنیایەوە مێژوو لە لاپەرەێكی رەش ناوی تۆمار كردوونە كە هیچ كات مێژووش روحمی بەكەس نەکردوو ناکات
سلاولەقارەمانی داستانەکان (پردێ -سحێلا-محموودی-تلسقۆف)کەپیلانی نەیارەکانیان تێکشکاند
Top