گۆڕینی دیمۆگرافیا و بەئامانج کردنی کورد
October 19, 2019
وتار و بیروڕا
ئەگەر پێناسەیەکی دیمۆگرافی بکەین بە شێوازی دابەش بوونی دانیشتوان پێناسە دەکرێ،بەواتایەکی تربڵێین جیاکردنەوە و لێکترازانی دانیشتوانە و دابەش بوونیانە بەسەر چەندین شێوازدا.
گەلی کورد هەمیشە بۆتە قوربانی پیلانگێری ووڵاتە زلهێزەکان و بەتایبەت خودی ئەو وڵاتانەی کە لە ناوی دەژی،بێ ڕەچاوکردنی مافەکانی و داننان بەڕەوایەتی ئەومافانەی کە پێویستە لەچوارچێوەی ئەودەوڵەتە پێی بدرێت.
ئەگەر باشووری کوردستان وەک نمونەیەکی زیندوو وەربگرین و وەک پارچەیەکی ئازاد کراو باسی بکەین،دەگەین بەحقیقەتێکی دروست کە تائێستا بۆ هیچ کامێک لەو ووڵاتانەی وەک ئێران و سوریا و تورکیا و بگرە عێراقیش بۆیان هەزم نەکراوە و بەڕەوای دانانێن کە هەرێمێکە و لەهەریەک لەپارێزگاکانی هەولێر،دهۆک،سلێمانی،هەڵبجە پێک دێت،کاری لەپێشینەی ئەو دەوڵەتانەش هەوڵدان بووە بۆ لاوازکردنی ئەو بەشەی کوردستان کە بۆتەسایەو سێبەری هەموو کوردێک و لە جیهانیش ناسراوە و حیسابی بۆدەکرێ و خاوەنی حکومەت و پەڕلەمان و ئاڵا و زمان و کلتوری تایبەت بەخۆیەتی و لەدەستووری عێراقدا وەکو اقلیم دانی پێدانراوە.
لەزۆر بەی کاتی جیاوازدا سەرکردەی و گەورەبەرپرسانی تورکیا و ئێران و سوریا نەیان شاردۆتەوە کە نایانەوەی ئەوەی لە عێراق لەدەستیان دەرچوە لەووڵاتەکانیان دووبارەبێتەوە وەک بڵێی خێریان پێ کردووین!؟
بەڕەواشی نابینن بۆکورد لەوڵاتەکانیان ببنەخاوەن هەرێمکی سەربەخۆ لەچوارچێوەی دەوڵەتەکانیان،هەربۆیەشە دەبینین سەرەتایی ترین مافیان پێ ڕەوانابینن و هەوڵی سەرکوتکردنی کورد دەدەن و کارلەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای کورد دەکەن وەک ئەوەی تورکیا لەهەوڵدایە لەڕۆژئاوای کوردستان جێ بەجێیبکات و ئەوکوردانەی سەدان ساڵە لەسەر خاکی خۆیانن خەڵکانی بێگانەو غەریب بەو خاکە لەشوێنیان نیشتەجێ بکە!
هەربۆیە ئەو ئەقلیەتەی ئەم ووڵاتانە بەڕێوە دەبەن پێمان دەڵێن کە ئامانجیان تەنها دژایەتی کوردە و هەموو کارێک دەکەن لەدژی بۆئەوەی نەگات بەمافەکانی،بەڵام لەڕابردوو بینیمان ئەوانەی دژی خواست و ویستی گەلی کورد وەستانەوە ئەوان نەمان کورد هەر ماوە،گومانیشمان نیە بۆداهاتووش هەروادەبێت..