١٦ی ئۆکتۆبەررۆژێکی رەش لەمێژووی گەلەکەمان

١٦ی ئۆکتۆبەررۆژێکی رەش لەمێژووی گەلەکەمان
دووسال بەرلەئێستالە
16ی ئۆكتۆبەری 2017بەھۆی پیلانێکی نەخشەبۆکێشراوخیانەتێکی بێ وێنەلەخوێنی شەھیدان وپێشمەرگەقارەمانەکان وخەلکی کوردستان کرابۆیەش ئەم بەروارەیەبەیەکێک لە رۆژە رەش وشوومەكانی مێژوویی گەلی كوردستان دادەنرێت كەبەداخەوە بە هاوكاری چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی خیانەت لە كوردستان كرا بەبیانووی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی،كەئەمەش سەرەتاترین مافی شەرعی و یاسایی وسروشتی خەڵكی كوردستان بوو تا لەم رێگایەدا بریار لەچارەنوسی خۆمان بدەین چۆن بژێت بۆیەش تاهەتاهەتایەریفراندۆم وەک دۆکیومێنتێک بەزیندوویدەمێنێتەوە کەسەركەتووترین رووداوی مێژوویی بوولە 100ساڵی رابردوودا گەرخیانەت رێگای دابالەم قۆناغەیەداگەلی کوردستان بەئاواتی خۆیان دەگەیشتن بەلام بەداخەوەخیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر وای کردئەوەی زیاترلەسەدەیەک بەخوێن وخەبات بەدەست ھاتبووبەچەندکات ژمێرێک لەدەستی بدەین وەدەریخست گەلی كوردستان لەسەرریفراندۆم سزا نادرێت بەڵكو لەسەر كوردبوونە بەلام هەرچۆنێك بێت ویستیان بەم بیانووە کیانی سیاسی هەرێمی كوردستان لەناو بەرن ، بەلام سوپاس بۆ خوای گەورە کەئیرادەی کوردستانیان زۆر بەهێز تر بوو بۆیەش تواندرا بەخۆراگری سەرۆک مسعودبارزانی وقارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرپەرچی پیلانەكان بدرێتەوە لە ھەریەک لە داستانەکانی پردێ و سحێلا ومحمودیە ویلسقۆف سنور بۆ خائین وخاكفۆرشان دانرا بەمەش هاوكێشەكان گۆردرا ئەم خیانەتەش نەی توانی چۆک بەپێشمەرگەبدات بەلام بۆ مێژوو 16ی ئۆكتۆبەر وەك خیانەتێك تۆمار كرا وکەپەلەیەکی رەشەکەکەلینێکی گەورەی دروست کرد کەئەستەمەمێژوولەیادی بکات کەخائین وخاكفرۆشەكانیش مێژووێكی رەشیان بۆخۆیان تۆمار كردبۆھەتاھەتایەناویان لەمێژوودابەرەشی دەمێنێتەوە ،کەھەمووئەونەھامەتیانەی بەسەرکەرکوک وناوچەکوردستانیەکان داھاتووەئۆبالەکەی لەئەستۆی ئەوان دایەئەگەرچی رووداوەكانی رۆژی 16ئۆکتۆبەرورۆژانی دوایی تابەئەمرۆش دەگات بۆ خەڵكی كوردستان ناخۆش وكارەسات بار بوون هەمان دیمەنەكان دوای رێكەوتنامە شومەكەی جەزائیری بەبیر خەڵكی كوردستان هێنایەوە كە بەهۆیەوە بەشێكی زۆری خاكی كوردستان بە شاری كەركوكیشەوە داگیركران بەلام هەموو ئەمانەش نەبووە بەربەست تا واز لە بستە خاكێكی خۆمان و خواستی رەوای گەلەكەمان كە سەربەخۆیی یە بهێنین بەلكو سورتر لە جاران تێدەكۆشین بۆ هێنانەدی ئاواتەكانمان .کەریفراندۆمیش وەک تاپوێکی رەشی عوسمانی بۆھەتاھەتایەبەزیندوویی دەمێنێتەوەکەگرنگە
دوای تێپەربوونی دووساڵ بەسەر ئەم خیانەتە رەشەیە بەكورتی هەڵوەستە لەهەمبەر چەند خالێكدا بكەین بۆ ئەوەی زیاتر راستییەكان بخرێنەروو.
یەکەم :ریفراندۆم دەرخستی خواستی خەلکی کوردستان بوو بۆسەربەخۆیی کە بەكۆتا نەهاتووە چونكە ریفراندۆم ویست ودەنگی زۆرینەی کوردستانیانەبە هیچ كەس ولایەنێك لەناو نابردرێت یاخۆد هەڵناوەشێندرێتەوە چونکەئەمەلەدەسەلاتی ھیچ کەس وھێزیک دانیەتەنھالەدەسەلاتی خەلکی کوردستان دایە کەهەركاتێك زەمینە ساز بوو كاردەکرێت بۆ راگەیاندنی درەنجامەکەی چونكە لە دوای راپەرینەوە ریفراندۆم یەكەمین پرۆسەی دەنگدان بوو كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان بە گەرم وگوریەوە بەشداری تێدابكەن .
دووەم :خیانەت لەناوگەلی کوردستان مێژووێکی کۆنی ھەیەکەخیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر بۆ هەتاهەتایە وەك رۆژێكی رەش تۆماركرا كە پلانێك بوو بەهاوكاری دەستێكی ناوەخۆیی ئەنجامدرا بۆ سرینەوە ولەناوبردنی کیانی سیاسی هەرێمی كوردستان وبێماناکردنی مافەکانمان كە بەدڵنیایەوە هیچ كات ئەم رۆژە شوومە لە یاد ناكرێت .
سێ یەم :گەلی کوردستان خاوەن ئیرادەی خۆیەتی و هیچ كەس و ھێزولایەنێک ناتوانێت بەزەبری چەك وھەرەشەوگورەشە ئیرادەیان تێك بشكێنێت چونكە ئیرادەی كوردستانیان پۆلاینە وگرە ولەسەر تێكشكاندنی ناكرێت كە داستانەكانی پردێ وسحێلا ومحمودیە شاهیدی ئەم راستی یەن كە جگە لەوەی تواندرا سنورێك بۆ خیانەت وخاكفرۆشان دابندرێت بارودۆخەكەشی گۆری بە جۆرێك لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان دابێت بەدڵنیایەوە گەر حیکمەتی سەرۆک بارزانی وقارەمانیەتی شێرەکورانی پارتی وبارزانی نەبوایە کوردستان لەرەوشێکی تردادەبوو جگە لە خوای گەورە كەس نەیدەزانی چارەنووسمان چی دەبوو.بەلام بەھۆی ئەم قارەمانییەتیە ھاوکێشەکان گۆران .
چوارەم :خۆراگری وپشوودرێژی کلیلی سەرکەوتنەکەگەلی کوردستان دەریخست ئیرادەکەی لەسەرووی ھەمووپیلانێکەکەبەھۆی پشوودرێژی وخۆر اگری خەڵكی كوردستان تواندرا گەمارۆیەكان تێكبشكێندرێت بارودۆخ وەك جاران لێ بێتەوە بۆیەش گرنگەھەمووکات هەڵوێستی خۆراگرانەی كوردستانیان لە یاد بێت .
پێنجەم :گەرئەم خیانەتەنەکرابابەدلنیایەوەزۆرئەستەم بووبەم شێوەیەکەرکوک و ناوچەکانی تری کوردستان داگیرکەرابان بەلام بەداخەوەلەپێناوبەرژەوەندی گیرفانی چەندکەسێک شارەکەھەرزان فرۆش کرابەلام لەگەل ئەمەشدا کەرکووک ھەربەھێلی سوورمایتەوەوکەبەدرێژایی مێژووش جێگای بایەخی بارزانی نەمربووەبۆیەش ھەمیشەکەرکووک وەک شارێکی کوردستانی دەمێنێتەوەوسازشی لەسەرناکرێت تەنانەت ھەروەکوبارزانی نەمرفەرموویەتی (کەرکووک یەک کوردیشی تێدانەمێنێت ھەرکوردستانە)بۆیەش ھیچ ھێزولایەنێک ناتوانن نەبەزەبری چەک نەبەتعریب بیکات بەھی خۆی وسازشی لەسەرناکرێت
Top