عومەری خاوەر گشت رۆژێ دووبارە دەبێتەوە

عومەری خاوەر گشت رۆژێ دووبارە دەبێتەوە

نەتەوەیەکی گەورە و چل ملیۆن تاکی رۆژھەلاتی ناوەراستین، لەوەتەی ھەین تێدەکۆشین لەپێناو سەربەستی و سەربەخۆیی و ئازادی گەلەکەمان ،لەو کاتەوەی بونمان ھەییە تا ئێستا لەژێر زوڵم و زۆرداری و چەوسانەوەی بووینە،رۆژێک نەبوە نیشتیمان باوەش بۆ مەرگی دەیان ڕۆڵەی بێتاوان لە گەنج و مناڵ و پیر نەکاتەوە،گەل و نەتەوە و میللەتانی جیھان لە حەیاتی خۆیاندا دەژین تا ئەو کاتەی پیر دەبن و دەمرن،بەلام تاکی کورد و ڕۆڵەی کورد دەبێ لە سەرەتا و دەسپێکی ژیانی بمریت بۆ ئەوەی بژی.

ھەمیشە فیرعەون و کاھینەکان لەژێر پەردەی ئیسلام ئازاروو ئەشکەنجەی کوردیان داوە ھەر دەرفەتێکیان بۆ رەخسابێ بە بیانووی بێ بنەما دەست درێژیان کردۆتە سەر خاک و پیرۆزییەکانی ئەم گەل و نیشتیمانە ستەم دیدەیە ،عوسمانی وسەفەوی کەم نەبوون رژێمی ئێران و صەدامی خوێن مژ ھەر ھیچ شیعەو داعشیش لەولاوە،ئێستاش ئۆردوغانی خوێن مژ لەژێر ناوی ئیسلام و فەتح جارێکی تر ئەنفال و ھەڵبجەی دووەمی دووبارە کردەوە لە رۆژئاوا،وەک بڵێی پەروەردگار سورەتەکانی قورئانی بۆ گەلی کورد نازل کردبێ جارێک لەژێر ناوی انفال و جارێک فەتح.لەوەتەی خوا خەلقی کردووین ئاگروو ئاسن و ئاو چی چەکی مەترسیدارە لەسەرمان تاقی دەکەنەوە
ھەر لە جەنگ و ئاوارەبون وکۆت و دیلی سوچەکانی زیندان بوینە.تەنییا لەبەر ئەوەی کوردین.
کورد بون سەختە ھەر کەسێک کورد نەبێ نازانێ کوردبوون چۆنە و واتای چیە،ئێمەی کورد خاوەن ئەرشیفێکین نە لێی پەشیمانین نە شەرمی لێ دەکەین نە شتێکمان کردوە کە قەناعەتمان پێی نەبێ ،گەلێک بووینە چاومان لەحەقی کەس نەبوە،رێگەش نادەین کەس حەق و مافمان بخوات سەرۆکی کوردان قسەیەکی جوانی ھەییە دەڵێ(ھەموو دوونییا ھی ئێمە بێت ھێرش ناکەینە سەر کەس،ھەموو ھێزی دوونیاش ھێرشمان بکاتە سەر تەسلیم نابین)گەلی کورد سومبلی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان بوە، ھەمیشە مردنمان ھەلبژاردوە بەلام چۆکمان دانەداوە بۆ دووژمن،مێژووش گەواھیدەری ئەفسانەیی قارەمانییەتییەکانی پێشمەرگەیە،ئەوە دووژمن و ناحەزانی کوردن ھەمیشە چاویان بریوەتە خاک و سامانی ئەم گەلە.
بەلام خەیاڵیان خاوە سەردەمی نکولی کردن و سرینەوەی گەلی کورد بەسەر چوو،گەلی کور خاوەن ئیرادەیەکی پۆلاینە چی چەک و پۆڵا ھەییە تاقی بکەنەوە ھەر سەردەکەوێ ئەم گەلە خاوەن سەرۆک و سەرکردەیەکە فێری کردووین نیشتیمان دایکمان بێ،ئاڵا شەرەفمان بێ،میللەت باوکمان بێ
رۆڵەیەک لەسەر ئەم بنەمایانە پەروەردە کرابێ ھەرگیز کۆڵ نادات لەھەر ساتێک بێ بەسەر دووژمن و نەیارانی سەردەکەوێ.
سەرشۆری و زەلیلی بۆ دۆژمن
سەرکەوتن بۆ گەل و نیشتیمان
ھەر شەکاوەبێ ئاڵای کورد وکوردستان
Top