شەرمەزارییە بۆ جیهان، لەشکرکێشی و داگیرکاری سەر کوردستانی ڕۆژئاوا ڕاناگرێت و دەست درێژی سەر کوردەکان کورت ناکات.....
October 11, 2019
وتار و بیروڕا
تورکیای دوژمن لەوەتەی هەیە دڕندانە دژایەتی گەلی کورد لە باکورو ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هەرگیز نەپەنگاوەتەوە لە هێرشکردن و کوشتن و بڕینی ڕۆلەکانی گەلی کورد‌و هەر بەمەش نەوەستاوە هاتوون نامرۆڤانە هێرشی داگیرکاری خاکی کوردستانی ڕۆژئاوای دەست پێکردووەو تەعریب و داگیری دەکات بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی ڕۆژئاوا بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر کە ئەمانج لێی نیشتەجێکردنی عەرەب و چەتەکانی بەرەی خۆیەتی تاوەکو هێڵێکی دابراو لە نێوان باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان درووست بکات.
تورکیە پێشتریش لە دوای داگیرکردنی عەفرین و دەوروبەری دەستی نەپاراستووە گۆڕینی دیمۆگرافیاو دەستبەسەرداگرتن و بەتاڵان بردنی هەموو سەروەت و سامانی خەڵکی کورد و بە زۆری زۆرداریانەوە ئەو هەموو زوڵم و ناڕەواییانەی دژ بە گەلی کورد ئەنجام دا بە بەرچاوی جیهانەوە، ئاشکرایە کە نەیارانی ئەمڕۆی کورد لەهەرچوار بەشەکەی هەمان دوژمن و مرۆڤ کوژانەن کە بە درێژایی مێژوو کوردیان توش بە کارەسات و ئاوارەیی و دەربەدەری کردووە و تا ئەمڕۆش لێ نەگەڕێن کە کورد لە ناو وارو ماڵی خۆیدا بە ئاسودەیی و ئارامی بژیت و کورد ببێت بە خاوەن کیان و سیادەی خۆی، لەکاتێکدا مافی شەرعی نەتەوەیی و وەڵاتی خۆیەتی.
دەیان ساڵە داگیر کەرانی نیشتیمانی ئێمەی کورد هەر بە هامان فاک و فێک و هەست و بیری کەسیفیانەوە و ڕەفتاری دکتاتۆرانەیانەوە دەڕواننە کورد و گوێ بە هیچ پەیمان و یاسا‌و هەستی پاکی مرۆڤایەتیەوە نادەن، تورکیە دەیەوێت وەک ڕابوردو کە چۆن صدام حسین ی دیکتاتۆر هەموو جۆرە دڕندایەتییەکی لەسەر ئێمەی گەلی باشور تاقی کردەوە، بەهەمان نەفەس شوێنە ستراتیژیەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا داگیر بکات و گەلی کورد ئاوارەو دەربەدەر بکات و هەموو سەروەت و سامان و کان و نەوتێکی ئەو بەشەی کوردستان دەست بە سەردا بگرێت و خاکی کورد بۆ هەمیشە داگیر بکاتەوە و بە هەزاران لە ڕۆلەکانی گەلی کورد دیسانەکە شەهیدو ئەنفال و ون و وێل بکەنەوە، کە پێم وایە ئەو لەشکرکێشیەش تەواوکەری پیلان و گەلەکۆمەکەی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 یە بەداخەوە کە لە نێوان تورکیا‌و ئێران و عێراق و... ڕێککەوتنی لەسەر کراوەو
تورکیا هەر بەو نیازەوە لەشکرکێشی دەکاتە سەر کوردستانی ڕۆژئاوا و بەبەرچاوی جیهانەوە هەموو ڕێکەوتن و پەیمان و یاسایەکی دیموکراسی و جاڕنامەکانی مافگەلی گەلان و مرۆیی دەخەنە ژێر پێیان و پرسیارەوە،
ئەوان دوژمنانە بە داگیر کردنی کوردستان فرچکیان گرتووە و مەحاڵە کە بتوانن واز لە گەلی کورد بهێنن کە کورد بە ئارامی بژیت، هەر لەو دەمانەوە کە گەلی کورد خاکی لێ لەتلەت و دابەش بە سەر تورکیا و سوریا‌و ئێران و عێراقدا کراوە، گەلی کورد ساتێکیش لە ژیانی ئازادی و سەربەخۆیی و ئاسودەیی بە خۆیەوە نەدیوە!. هەموو کوردێکی دڵسۆز لە هەموو کوردستاندا ئەو ڕاستیانە چاک دەزانێت کە تا ئەو سەردەمەی کە کوردستانێکی سەربەخۆو ئازاد وەدی نەیەت و گەلی کورد هەروا لە ژێر چنگی ڕۆمی و عارەب و عەجەم دا بمینێەوە لە ناوخاکی خۆیدا ئازاد و سەربەخۆنابێت و ئەوا هەرگیز گەلی کورد ئارامی نابینێت و لە ژێر دەستی ئەوان داگیرکەرانەوە ڕزگاری نابێت کە بەداخەوە کەم نین لە نێوەخۆشماندا ئەو لایەنانەی کە نەیارن بۆ پرسی سەربەخۆیی و ئازادی و واحەز دەکەن لە ژێردەستەییدا بمێنینەوە، کە بەداخەوە هەموو ئەو لەشکرکێشیەو دەگیرکارییەو کارەساتانە بەهۆکاری ئەوەن کە بێ سیادەو دەوڵەتین .
ئەوان نەیارانە هەمیشە پەلامارو هێرش دەکەنە سەر کوردستان و خاک و ماڵ و سەروەت و سامانی نەتەوەییمان لێ داگیر‌و زەوت دەکەن و چاوی تەماحیان دەبڕنە نەوت و کانی کوردستانەوە، ئەوان دوژمنانە هەرگیز لێ ناگەڕێن کە کورد ئاسودەیی و ئارامی بە خۆیەوە ببینێت،تا ئەو دەمەی کە گەلی کورد یەکگرو یەکدەنگ و جیا نەبێتەوە و کوردستان نەبێت بە وەڵاتێکی سەربەخۆی کوردستانەوە ئەوا لە گیر‌و گرفتەکانی جیهانی تورک و عارەب و فارس و ڕۆژهه‌ڵاتی پڕ له ئاشوب و ناله‌بارو ئه‌و هه‌موو کوشت و کوشتاره‌و له ناو چوونی مرۆڤی بێ‌تاوان قەت و قەت ڕزگاریمان نابێت و له سایه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی دکتاتۆر و کۆنه په‌رسته‌کانی که ساله‌هایه فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی ده‌که‌ن و خه‌ڵکی بێ تاوان ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و هۆکاری هه‌موو دواکه‌وتن و ناله‌باریه‌کانی ژیانن بەبی جیابوونەوە ئارامی گەلی کورد مومکین نابێت. دەبینین کە زۆر له مێژه‌و ساڵه‌های ساڵه دیکتاتۆرەکان ده‌ستیان ناوەتە ناو خوێنی کورده‌وه‌و سیاسه‌تی کوشتن و بڕین و مال و سامان لێ داگیر و تاڵان کردوەو نامرۆڤانە خاک و ئازادی و هەموو ژیانێکی ڕەهاو سهربهخۆو سه‌ربه‌رزانه‌ی گه‌لی کوردیان زه‌وت کردوەو هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه‌یی و ژیانێکی ئازادانه‌یان له گه‌لی کورد بە زۆری زۆرداریەوە سەندووەو هێشتاش دەست هەڵناگرن و بەردەوامن لەکاری شۆڤێنانەیان.
بۆیە ده‌بێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ڕۆژێ له ڕۆژان کورد لەسەر ئاستی نەتەوەیی خەبەری بێتەوەو ئەم نەخشەیەی کە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ نه‌مانی ئه‌و هه‌موو وه‌زعه ناله‌باره‌و دەرچوون لە ژێر چەپۆکی ڕەشی داگیرکەران و لەشکرتاریەتی دووژمنان دارێژراوه‌و که‌وتۆته ناو ئه‌تڵه‌س و په‌رتوکه‌کانی جیهانیه‌وه، که دیمه‌نێکی تر‌و گۆڕانکاریه‌کانی له ناوه‌وه دیاره‌و نه‌خشه‌ی کوردستانی مه‌زنی وەخۆ گرتووە... هەمووان پاڵپشتی بکەن و هاوهەڵوێستی بن تاوەکو سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان لەهەر بەشێکی کوردستان تەنهاو تەنها ئامانجمان بێت.
گشتپرسیەکەی دوێنێی گەلی باشور هه‌روا بێ نیاز نەبوو، وه‌دی هاتنی چاره‌سه‌ری و دروست کردنه‌وه‌ی جیهانێکی ترە کە کوردستانی سەربەخۆ تیایدا دیارە کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەو دەڤەرەی کە ساڵه‌هایه بووه‌ته هه‌لێری کۆمه‌لکوژی و جینایه‌ت و کوشت و کوشتاری ئازادیخوازان و دروست بوونی دکتاتۆره ملهوڕه‌کانی وه‌ک صه‌دامی گۆڕبەگۆڕ و ئەردۆغانی دیکتاتۆرو هەموو ئەوانەی ئەمڕۆکە که هه‌وڵی له ناو بردن و جینۆسایید کردنی گه‌لێکی وه‌ک گه‌لی کورد‌و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانی کوردستان لە کەرکوک و لە عەفرین و تەواوی سەرسنووری باکورو ڕۆژئاوایان بە ئاشکرا بە بەرچاوی جیهانەوە داوە، ئێستا ئەو هەستە کەسیڤەی دیکتاتۆرەکان هەروا بەردەوامەو ده‌بینین کە له‌هه‌ر چوار لاوه له سه‌ر ئاخی کوردستانه‌وه له لایه‌ن داگیرکه‌رانی تورک و سەفەوی و عەرەبەکانەوە به هه‌زاران مرۆڤی کورد له ناو ده‌بردرێن و خاکی ئه‌و سه‌ر زه‌مینه‌ی کوردستان کراوه‌تە دۆزه‌خێک بۆ ژیانی ئازادیخوازانی گه‌لی کورد بەداخەوە، له هه‌ر لاوه‌ش که ده‌ڕوانیت زۆر به ئاشکرایی ده‌رده‌که‌وێت که چۆن ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان و رژێمه ڕه‌فتار فاشیه‌کان به‌ربوونه‌ته گیانی ئه‌م گه‌له کورده ئازادیخوازه‌و هه‌تا ئێستاش دان به مافی کولتوری و فەرهەنگ و ناسنامەی خۆشمانه‌وه بە تەواوی نههێندراوهو به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه په‌لاماری خاک و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و هه‌موو بونێکی ئەو میللەتە خێر لەخۆنەدیوە ده‌درێت بێ ئەوەی یەک ووڵات نوقەی لێوەبێت و دەستی داگیرکەری سەر کوردەکان کورت بکات و بیوەستێنێت.
شەرمەزاریە بۆ جارنامەو ڕێکەوتننامەکانی مافەکانی مرۆیی لێنه‌گه‌ڕاون که 50 ملیۆن کورد ببێتە خاوه‌ن قه‌واره‌و بوونی ژیانێکی شاد‌و پڕ له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و ووڵاتەکەی، دیاره که تا ئه‌و ڕۆژه‌ی گه‌لی کوردیش وه‌ک ته‌واوی گه‌لانی سهربهخۆو ئازاد نه‌گات به هه‌موو مافه ڕه‌واکانی خۆیه‌وه‌و سەربەخۆیی وەدەست نەخات، مه‌حاڵ و مەحاڵە که سه‌قامگیری ئارامی و ئاسایش له ته‌وای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینەوه جێگیر ببێت و ئه‌و هه‌موو بگره‌و به‌رده و کوشتن و بڕین و دەستتێوەردانی تیرۆری و ئاژاوەیی ئێران و تورکیا که له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ساڵه‌هایه دەبیندرێت بە کۆتا بێت.