بارزانی ئەو مەرجەعەی لەخەمی هەمووکوردە!
October 9, 2019
وتار و بیروڕا
بۆیە پێویستە ئێستا لەهەمووکات زیاتر گرینگ و پێویستە کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێست هەنگاوبنێ و خۆی ئامادەبکات بۆ هەر ڕووداوپێشهاتێک کەلەناوچەکە دێتەپێش.
هەرکوردێک لەهەرشوێنێک بێت،پشتیوانی سەرۆک بارزانی بێت بێ جیاوازی،چونکە ئێستا سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعێک لەجیهان وناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدادەکرێت و خۆشی لەخەمی هەمووکوردە،بەتایبەت ئەوپێشهاتەی ئەم دواییانەی ڕۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا،ئەگەری هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان،هەروەک سەرۆک بارزانی لەتویتێکدا ڕایگەیاند:"ئێمە لەو دۆخەی لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتۆتە پێش، زۆر نیگەرانین. بەهەموو توانایەک لە هەوڵداین و لەگەڵ زۆر لایەن لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا تووشی کارەساتی تر نەبن".
هەرلەلایەکی تریشەوە دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ بۆهەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی،جەنابی سەرۆک دووپاتی لەوەکردۆتەوە کە دەبێ لەو بارودۆخە تازەیەی سوریا ، کوردی رۆژئاوا پارێزراو بێ و نابێ جارێکی دیکە کورد ئاوارە بێتەوە.