دینداری وخۆشەویستی نیشتیمان لەیەکتری جیاناکرێنەوە

دینداری وخۆشەویستی نیشتیمان لەیەکتری جیاناکرێنەوە
بوونی نەتەوەوگەلی جیاوزمان ورەنگ وروخساری جۆراوجۆریەکێکەلەنیشانەکانی بالادەستی وھێزی خوای گەورەوەھیچ کات رێگەی نەداوەئەم جیاوازیە ببێتەھۆکارێک بۆچەوساندنەوەوستەم کردن بۆیەش مافی ئاسایی ھەرمرۆڤێکە کەشانازی بەبوونی نەتەوەیی خۆی بکات وخاک ونیشتمانی خۆشی لەلاپیرۆزوخۆشەویست بێت چونکەھەرکەسێک بەبیانووی ئایینەوەدژی ھەرنەتەوەوگەلێک بێت ئەوالەروانگەی ئیسلامەوەتاوانبارەچونکەدژی ویستی خوای گەورەوەستایتەوە کەلە(333)ئایەتدالەقورئانی پیرۆز خوای گەورەباسی نەتەوەوگەلی جیاجیای کردوەبەلام لەھیچ شوێنێکدا بەبێ نرخی یان جیاوازباسی لەھیچ نەتەوەێکی ترنەکردوەتەنانەت مەبەستی سەرەکی خوای گەورەلەبوونی نەتەوەوزمان وفەرھەنگی جیاوازخۆی لەیەکێ لەئایەتەکانی قورئانی پیرۆز دیاری کردوەکەدەفەرمووێ(وجعلناکم شعوباوقبائل لتعارفوا)بۆیەش
لەم چوارچێوەیەداگەرسەیری قورئانی پیرۆزبکەین بۆمان دیاردەکەوێت کەرێگادراوەقورئان بە(7)شێوە(لەھجە)بخوێندرێت کەئەمەش بەلگەێکی ترەلەسەررێزگرتن لەنەتەوەوگەلی جیا
لێرەوەدەگەینەئەودەرەنجامەی کەھەموونەتەوەیەک مافی ئاسایی خۆیەتی شانازی بەناسنامەی نەتەوەیی خۆی بکات وخاک ونیشتیمانی خۆشی خۆش بووێت کەخودی پێغەمبەری ئیسلامیش ئەم ھەستەی لەلابووەوشاری (مەکە)ی شوێنی لەدایک بوونی خۆش ویستوەتەنانەت ئەوساتەی شاری مەکەشی جێھێشتوەزۆربەدل خەمباری وگریانەوەدەست بەرداری بووەھەرئەمەش نابەلکوبەرگری کردن وپارێزگاری لەخاک بەچاکترین ئەرکی داناوە(خیرکم المدافع عن عشیرتەمالم یاثم)وێرای ھەمووئەمانەش ھیچ کات ئایینی ئیسلام رێگای نەداوەھیچ گەل وھۆزێک لەژێرھەرناووبیانووێک دەست درێژی یان ھێرش بکاتەسەرھیچ نەتەوەێک تەنانەت مافی پارێزگاری وبەرگری کردنیشی بەکارێکی رەوای ھەمووتاکێکی داناوە(فمن اعتدی علیکم فاعتدواعلیە بمثل مااعتدی علیکم)
لەژێررۆشنایی ئەم راستیانەی سەرەوەگەلی کوردستانیش مافی خۆیەتی خاک وکوردستانی خۆی خۆش بووێت وبەرگری وپارێزگاری لەکیانی نەیەوەیی وبوونی نەتەوەیمان بکەین چونکەبرواوئیمانی مرۆڤی موسلمان ئەوکات تەواودەبی کەلەگەل دیندارییەکەی نیشتیمانیشی خۆش بوێت چونکەگرنگەھەمیشەمرۆڤی ئایین پەروەرنیشتیمان پەروەریش بێت ھەرئەمەشەوادەکات کاتێک جەنابی سەرۆک مسعودبارزانی لەمیانەی سەردانێکی دابەبۆنەی سالیادی دامەزرانیدابۆبارەگای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوای لەمامۆستایانی ئایینی ئیسلام بکات کەرۆلی خۆیان ببین لەپەروەرکردنی خەلک لەسەرئایین پەروەری ونیشتیمان پەروەری چونکەھیچ کات لەیەکتری جیاناکرێنەوەتەنانەت ئەوەی دینداربێت دەبێ نیشتیمان پەروەریش بێت بۆیەش گرنگەلەم قوناغەشدازیاترکاربکرێت لەسەربەھێزکردنی ھەستی نەتەوەیی ونیشتیمانی کەبەداخەوەزۆرجاران بەپیلانی دوژمنان ولەژێرناوی ئایینی ئیسلامەوەھەول دەدرێت لاوانمان لەھەستی نەتەوەیی دووربخەنەوەکەگوایەخۆشەویستی کوردستان تاوانەکەئەمەش بەرلەھەرشتێک پێچەوانەی خودی ئیسلامەچونکەچۆن ھەرگەلێکی دونیا مافی خۆیەتی خاوەنی نیشتیمانی خۆی بێت ئەوابۆگەلی کوردستانیش مافی خۆیەتی خاوەنی نیشتیمان ودەولەتی خۆی بێت ئەوەندەی گەلی کوردستانیش خزمەتی ئیسلامی کردوەبرواناکەم ھیچ گەلێکی تردونیابەم شێوەیە خزمەتی کردبێ تەنانەت کەسایەتی بەناوبانگی ئیسلام (محەمەدغەزالی )دەلێ ئایینی ئیسلام لەسەرسێ ستوون وکۆلەکەوەستاوە ئەم سێ ستونەش بریتین لە(دینەوەری وئامێدی وشارەزووری)کەھەرسێ کیان کوردن بۆیەش خزمەتەکانی کورد بۆئیسلام گەلێک زۆرن تەنانەت ھەمیشەکێشەی گەلی کوردستان کێشەی ئایینی نەبووەبەلکوکێشەی نەتەوەیی وخاک بووە کەئەنفال وکیمیاباران کراین لەسەرئایین نەبووبەلکولەسەرکوردبووبۆیەش دەبێت بەھیچ شێوەیەک رێگەنەدرێت دینداری وخواپەرستی خۆشەویستی نیشتیمان لەیەکدی جیابکرێنەوە
Top