٢٥ی ئەیلوول ئەورۆژەیەی مێژوولەیادی ناکات

٢٥ی ئەیلوول ئەورۆژەیەی مێژوولەیادی ناکات
بەرلەدووسال بۆیەکەم جارلەمێژوودا گەلی کوردستان بەجۆش وخرۆشەوەلە٢٥-٩بەرەوسندوقی دەنگ دان چوون وبە بە لێ بریاریان لەئاییندەوچارەنووسی خۆیان داوسەلماندیان کەگەلی کوردستانیش وەکوھەمووگەلانی دونیا نەتەوەیەو حەقی خۆیەتی گوزارشت لەرای خۆی بکات چونکەسەربەخۆیی ودەولەت بوون شتێکی تازەوناموونییەبەلکۆھیواوئاواتی گەلی کوردستانە بەدرێژای مێژووکەسەدەیەک بەرلەئێستاشێخ عبدالسلام بارزانی بۆئەم مەبەستەیەتێکۆشاوەوداوای لەرۆژھەلاتناسێکی بەریتانی کردوەتادیدارێکی بۆرێک بخات لەگەل پادشای بەریتانیاتاباسی سەربەخۆی کوردستانی لەگەل بکات بۆیەش
پرسی سەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە لە ھەمان کاتیشدا ئامانج و ستراتیژیەتی سەرجەم شۆرش و راپەرینەکانی گەلی کوردستان بووە، کە لەم پێناویەداقوربانێکی زۆرمان داوە کە پرسەکە گشتگیرو ھەمەلایەنەیە پەیوەستە بە ژیان و ئاییندەی ھەموو تاکێکی کوردستان، تا بە ھۆیەوە دەبین بە خاوەن دەولەت و کیان، بۆیەش سەرۆک مسعودبارزانی لەگەل لایەنەسیاسیەکاندا بریاری ئەنجام دانی ریفراندۆمی داوکەسوپاس بۆخوای گەورەلەم بەروارەیەداگەلی کوردستان دەسکەوتێکی ترمێژوویان تۆمارکردلەسەدسالی رابردوودی خەباتی گەلەکەمان کە٩٣/بەبەلێ دەنگی دالە پەراوێزی ئەم راستیەیەدا دەرکەوت لە ٢٥ـی ئەیلوول دا کوردستانیان بریارێکی راست و مێژووییان دا، بە دەنگی خۆیان بە جیھانیان راگەیاند کە کوردستانێکی سەربەخۆیان دەوێت، کە ئەمەش گەورەترین روداوی مێژووی بوو لە دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، کە سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند لایەنێک رۆلیان ھەبوو لە سەرخستنی دا، کە بۆ ھەتا ھەتایە بووە سەنەدێکی نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی، چونکە گەر ئەم دەرفەتەیەمان لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام درابا بەلام ناحەزانی دۆزی رەوای گەلەکەمان ئەمەشیان بەرەوانەزانی بۆیەش ھەمووھەولێکیان بەگەرخست بۆھەلوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم کە لەمەشیان سەرنەکەوتن چونکەریفرادۆم دەنگی سێ ملیۆن ھاولاتی بوو نەک بریارێکی سیاسی تاوابەئاسانی ھەل بوەشێتەوە بەدلنیاییەوە گەرخیانەتەکەی ١٦ئۆکتۆبەرروونەدابائەواھیچ بریاروسزاێکی سیاسی وسربازی وئابووری کاریگەری نەگەتیفی لەسەرخەلکی کوردستان دروست نەدەکرد چونکەلەرابردووپیلانی گەورەترودۆخی سەخترمان بینیوە بەلام بەداخەوە ئەوەی سەدەیەکەبەخوێن وخەبات وقوربانی بە دی ھاتبوو بەچەندکات ژمێرێک ھەمووی بەفیرۆدرا جگەلەوەی ١٦ئۆکتۆبەررۆژێکی رەش وشووم بوو لەھەمان کاتدا خیانەتێکی بێ وێنەش بوولەخوێنی شەھیدان وپێشمەرگەوخەلکی کوردستان کرا کەھەمووئەونەھامەتیانەی بەسەرکەرکوک وناوچە کوردستانیەکان داھات دەرەنجامی خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەربوو نەک ریفراندۆم چونکە دەرکەوت کە گەلی کوردستان لەسەر ریفراندۆم سزا نادرێت و مووچەو بودجەی نابردرێت بەلکو لەسەر کوردبوونە ، لەیادمانە لە سەرەتای مانگی شوباتی سالی ٢٠١٤ بوو کە مووچەو بودجەی کوردستان لە بەغدا بردرا، کە ئەوکات ریفراندۆمیش نەکرابوو، ئەوەی لە دوای ریفراندۆمیش ھاتە ئاراوە بەھۆی پیلانی تاقمێک بوو کە تەنھا راچاوی بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانیان کرد ،
بۆیەش کاتی ھاتووەلەسالیادی ئەنجام دانی ریفراندۆم بەخێرای ھەلوەستەلەھەمبەرچەند خالێکدابکەین .
١-تامەزرۆیی گەلی کوردستان بەدیارکەوت بۆسەربەخۆیی کەزۆرینەی کوردستانیان بەشداریان لەپرۆسەی دەنگدان کرد بەبەراوردلەگەل ھەلبژاردنەکانی ترکەلەکوردستان بەرێوەچوون
٢-کۆسپەکانی بەردەم پرۆسەی سەربەخۆیی کاتین وھیچ ھێزولایەنێک ناتوانی خواستی کوردستانیان بۆسەربەخۆیی لەگۆربنێت
٣- ئەنجام دانی ریفراندۆم سەرکێشی و شکست نەبوو بەلکوخواستی زۆرینەی کوردستانیان بووکەدەرکەوت چیان دەوێت بەلام خیانەتەکەی١٦ی ئۆکتۆبەرسەرکێشی وشکستی عەسکەری بوو
٤-ھیچ ھێزولایەنێک ناتوانێ کاربکات لەسەررووخاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان راستەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کوردستان دووچاری رەوشێکی نەخوازراوبوو بەلام ئیرادەی کوردستانیان بەھێزتربووبۆبەرگری لەکوردستان بۆیەش ھیچ کات گرەولەسەرشکاندنی ناکرێت کەداستانەکانی (پردێ وسحێلاومحمودیەوتلسقۆف )مێژووێکی تری بەرگری وخۆنەچەماندنی دروست کردوەوھەرەسی بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان ھێنا کەچۆن پێشمەرگەکانی کوردستان بەھەمان ئیرادەی دژی داعش وولامی داگیرکارانی کوردستانیان دایەوە
٥-ئەنجام دەرانی خیانەتە رەشەکەی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر دەبێت باجی خیانەتەکەیان بدەن، ھەرچەندە لەماوەی رابردووشدا ھەستمان بە باجەکە کردووە بەلام ھێشتا باجی زیاتر ماوە کە نەک ھەر ئەمە بەسە بەلکو خوای گەورەش ئینتیقام لە ئەنجامدەرانی وەردەگرێت کە غەدریان لە گەلی کوردستان کرد،
٦-گرنگە خەلکی کوردستان بە گەشبینیەوە سەیری ئایندەی کوردستان بکەن کە رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین کەسەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامەکەی داجوانی فەرموو(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت)
٧-خەلکی کوردستان وەفاداربوون وپاداشتی ریفراندۆمچیەکانیان دایەوەبەجۆرێک لەماوەی کەمترلەسالێک تێ پەربوون بەسەرپرۆسەی ریفراندۆم دووگەورەترین پرۆسەی ھەلبژاردن لەعیراق وکوردستان بەرێوەچوون خەلکانێک خەونیان بەمەرگی سیاسی پارتیەوەدەدیت کەجەماوەرسزای بدات بەلام رێک پێچەوانە دەرچووکە جارێکی تر لەھەمبەرھەلوێستە نەتەوەییەکانی پارتی پاداشتیان کردومتمانەیان پێ دایەوە وەک حزبی یەکەمی کوردستانی لەعیراق وکوردستان مایەوەچونکە ھەموولایەک چاک ئەوراستیە دەزانن گەرسەرۆک مسعودبارزانی وشێرەکورانی رێبازی بارزانی
نەبان جگەلەخوای گەورەکەس نەی دەزانی چارەنوسمان چی لێ دەھات بەلام حیکمەتی سەرۆک وقارەمانیەتی پێشمەرگەو خوێنی ئالی شەھیدان توانیان لەشکست وبێ ئومێدی داھیواوئومێدونەخشەرێگای سەرکەوتن دروست بکەنەوەو بەسەرپیلانەکاندا سەربکەون
ماوەتەوەلەسالیادی ریفراندۆمدالەناخی دلەوەپیرۆزبایی ئاراستەی
Top