ریفراندۆم :ئیرادەی نەتەوەیەک

ریفراندۆم :ئیرادەی نەتەوەیەک

٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧رۆژێکی بێ وێنەوجیاوازبوولەمێژووی گەلی کوردستان چونکەرێک لەم بەروارەیەدااکوردستانیان بەبێ جیاوازی بیروبۆچونەوە بەجۆش وخرۆشەوەبەرەوسندوقی دەنگدان چوون وسەلماندیان نەتەوەیەکن دەیانەوێت لەرێگای راپرسی یەوە بریارلەچارەنوسی خۆیان بدەن کەئەمەش سەرەتاترین مافی ھەرتاکێکی کۆمەلگایە چونکە
سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوونی کوردستان ئامانجی سەرەکی و ستراتیژی گەلی کوردستانەکەزیاتر لە سەدەیەکە لەم پێناوەیەدا لە خەبات و تێکۆشان دایە کەلەم سەدەیەش بارزانی نەمربەردەوامی دابەرێگای گەیشتن بەرزگاری وسەربەخۆیی کەتاکە زامنیش بۆ دوبارە نەبوونەوەی کارەساتەکانی رابردووتەنھا سەربەخۆیە بۆیەش سەرۆک مسعودبارزانی وەک درێژەپێدەری ستراتیژیەت وفکرەی رێبازی بارزانی بۆپرسی سەربەخۆیی لەگەل لایەنەسیاسیەکان ھەولیان دا تا لەرێگای گشتپرسی وریفراندۆمەوە گەلی کوردستان بریار لەچارە نووسی خۆی بدات ولە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧مێژوێکی نوێان تۆمار کردکەئەمەش باشترین وەفاو وەڵام بووبۆ خوێنی گەشی شەھیدان و قوربانیدانی گەلەکەمان چونکە ریفراندۆم وەک کارتێکی زێرین مایەوەکەجگەلەوەی ئاییندەی گەلەکەمانی پاراست لەھەمان کاتیشدا سنوری کوردستانیشی پاراست کەھیچ کەس ولایەن وھێزێک ناتوانێ ناسنامەی ناوچەکوردستانییەکان بگۆرێت بۆیەئەوەی گەلی کوردستان ئەنجامیان دابەجێگەیاندنی ئەرک وپەیامێکی راست ورەوابووکەگوزارشت بوولەئیرادەی ئازادیخوازی گەلەکەمان .
ھەرچەندەئەوەی سەدەیەک بەخوێن وفرمێسک بەدی ھاتبووبەداخەوەلەئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەربەچەندکات ژمێرێک ھەمووی لەدەست درابەلام ئیرادەی کوردستانیان بەھێزتربووکەھیچ کات گرەوەلەسەرشکاندنی ناکرێت چۆن نسکۆی سالی ١٩٧٥نەی توانی ئیرادەوورەی تێکۆشەران بشکئنێت ئاواش دوای ئەم خیانەتەیە نەیان توانی بۆیەش دوای خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەرحکومەتی عیراق زۆرھەولی داتادەرەنجامەکانی ریفراندۆم ھەلبوەشێنێتەوەبەلام بریارەکانیان ھیچ بنەماێکی دەستوری ویاسیان نەبووبەلکوبریارێکی سیاسی بووکەدەبێت بەپی یاسابۆھەلوەشاندنەوەی ئەنجامەکەگەلی کوردستان ریفراندۆمێکی تربکات کەبەمەش دەرەنجامەکانی ریفراندۆم بۆھەتاھەتایەبووەبەلگەنامەیەک کەلەلاپەرەکانی مێژووتۆمارکراوەک تاپۆی رەشی عوسمانی
لەگەل یادکرنەوەی سالرۆژی ریفراندۆم گرنگەئەوراستیەمان لەیادبی کەدوای خیانەتەرەشەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەرگەرحیکمەتی سەرۆک بارزانی وقارەمانیەتی شێرەکورانی پارتی وبارزانی نەبائێستاھەرێمی کوردستان لەرەوشێکی واھادەبووجگەلەخوای گەورەکەس نەی دەزانی چارەنوسمان چی دەبووبەلام ئەوان بوون ھاوکێشەکانیان گۆری وخەونی داگیرکەرانیان لەگۆرناولەپردێ وسحێلاومحمودیەوتلسقۆف سنوریان بۆخیانەت وداگیرکاران دانابۆیەش خەلکی کوردستان پاداشتی ئەم ھەلوێستەی ریفراندۆمچیەکانیان دایەوەولەھەردووھەلبژاردنی مانگی ئایاروئەیلوولی سالی رابردووپارتی وەک سەرکێشی ریفراندۆم زۆرینەی دەنگی ھێناووەک حزبی یەکەم مایەوەگەرئەمەپاداشت وبەرزنرخاندنی ئەم ھەلوێستەنەبێ دەبێ چی بێت چونکەنەیارانی سەربەخۆیی گرەویان لەسەرلەناوبردن وشکستی پارتی دەکرد چونکەھەرپارتیەلەدەستپێکی دامەزراندنیەوەخاوەنی پرۆژەوپلانی تایبەتەبۆدامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆیی کوردستان .
لەم یادەداجێگای خۆیەتی پیرۆزباێکی گەرم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان وپێشمەرگەقارەمانەکان وخەلکی کوردستان وسەرکاروانی پرۆسەکەجەنابی سەرۆک مسعودبارزانی بکەین بەئومێدەوەسەیری درەنجامەکانی ریفراندۆم دەکەین
Top