بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە یەکێتی زانایان یادگارێکی زیندووبارزانی نەمرە

بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە یەکێتی زانایان یادگارێکی زیندووبارزانی نەمرە

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وەک پێویستێکی ئەوکاتی قۆناغەکەبەبریاروراسپاردەی بارزانی نەمرلەبەرواری (٢١-٩-١٩٧٠)ھاتەدامەزراندن بۆسەرپەرشتی کردنی رەوشی ئایینی ورێکخستنی کاروباری زانایانی ئایینی ئیسلام لەسنوری دەسەلاتی شۆرشی ئەیلوولی مەزن کەتەنھاچەندمانگێک بەسەررێکەوتنامەی (١١)ی ئادارتێپەری بووبۆیەش تاکوئێستایەکێتی زانایان وەک یادگاریەکی رابەری مەزن مەلا مستەفا بارزانی بەزیندووی مایتەوە چونکەخودی بارزانی نەمرزۆربەگرنگیەوەدەیروانیە رۆل وپێگەیان ھەمیشەوەک شوورەی پۆلایین بۆبەرگریکردن لەپیرۆزییەئایینی ونەتەوەییەکان سەیری دەکردن بۆیەش دامەزراندنی رێکخراوێکی ئاییینی لە بارودۆخێکی وەک ئەوکاتی سەردەمی شۆرشی ئەیلوول بەگرنگ و پێویستی زانیوە بۆ سەرپەرشتی کردنی رەوشی ئایینی لە سنوری دەسەلاتی شۆرشدا کەلەو ساتەوە تا بە ئەمرۆ دەگات لە قۆناخە جیاجیاکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان یەکێتی زانایان رۆلی گرنگ و مێژووی ھەبووە ھەموو دەم پالپشت و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە بووە لە کاتی پێویست دا لە سەنگەری خەبات و تێکۆشاندا بوونیان ھەبووەو بەگیانی پێشمەرگانە وەک بەرگریکاری کوردستان بووینەوچەکی بەرگریان لەشان کردوەو بەژداری کاریگەریان ھەبووە لە پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان تا بەخشینی وقوربانی روح و خوێن وە
وێرای ئەوەی نابێت ھیچ کات رۆلی یەکێتی زانایان لەقۆناغی ئاوارەیی لەیادبکرێت کەچۆن ھانی پێشمەرگەوقوتابیان ولاوانیان دەدالەسەنگەری بەرگری دابمێنەوەوھەمیشەوانەی خۆراگری وئارامگرتنیان پێ دەگوتن جگەلە وەی لەمزگەوت وبارەگاکانیان منالەچەوگەشەکانیان فێری نووسین وخوێندنیان دەکردن کەئەمرۆبەشێک لەقوتابیانی ئەوکات لەدام ودەزگاکان خزمەت دەکەن ھەروەھالەم چەندسالەی دوایدا لەبەرەنگاربوونەوەی داعش وفکرەی توندرەوی وتیرۆر بەئەرکی خۆیان ھەلسان ولەروانگەی ئیسلامەوە بەرپەچیان دەدانەوەوھێزی پێشمەرگەیان ھان دەدابۆبەرگریکردن لەخاکی پیرۆزی کوردستان
بۆیەش لەئان و ساتێکی وەک ئێستاداکەیەکێتی زانایان بەرەوقۆناغێکی مێژووی ھەنگاو دەنێت ولەسالی داھاتوودایادی یوبیلی زێرینی دەکاتەوەئەرک وبەرپرسیارەتی مامۆستایانی ئایینیش قورستر دەبێ ھەول بدەن ھەمیشە ھەردوو بالی ئایین پەروەری و نیشتمان پەروەری بەیەکەوە گرێ بدەن وە تەکانی زیاتر بدەن بۆ پێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی بە ھەستی پاکی ئایینی و نەتەوەیی وەک بەربەستێک بۆ رێگە گرتن لەو ھەولانەی کە دەیانەوێت لە پەنای ئایینی پیرۆزی ئیسلام گەنج و لاوانی کورد لە ھەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی دووربخەنەوەو خەلکی پێ لە خشتە ببەن چونکە دەبێت ھەمیشە مرۆڤی ئایین پەروەر نیشتیمان پەروەریش بێت گرنگە لەم ئان و ساتەی ئێستادا زانایانی ئایینی شانازی بە رابردووی خۆیانەوە بکەن کە چۆن و بە چ جۆرێک سەر کاروانی خەباتی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتیمانی بوینە ھەرواش بمێننەوە، پێویستە بە بایەخ وگرنگیەوە سەیری ئەم رۆلەیان بکرێت و ھەوڵ بدرێت زیاتر لە ناوەندەکانی دەسەلات و بریاردان دا رۆلیان پێبدرێت چونکە لێرەو لەوێ ھەست بەبوونی گلەیی و گازندەی زانایانی ئایینی دەکرێت کە وەک پێویست رۆلیان پێنادرێت
لێرەشەوەبەپێویستی دەزانین بەبۆنەی سالیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی زانایانی ئایینی بکەین وھیوای بەردەوامی وسەرکەوتنیان بۆدەخوازین
Top