لەچلەی ماتەمینی دا ئەحمدبرنۆپێشمەرگەیەک بۆگەلەکەی ژیا

لەچلەی ماتەمینی دا ئەحمدبرنۆپێشمەرگەیەک بۆگەلەکەی ژیا
چل رۆژبەلەئێستالەبەرواری٣-٨-٢٠١٩تێکۆشەرودلسۆزی رێبازی بارزانی(ئەحمەدرسول)ناسراوبەئەحمەدبرنۆگرتکی گەیشتەوەکاروانی نەمران
مام ئەحمدبرنۆیەکێک بوولەوقارەمانانەی ھەرلەسەرەتای لاویەتیەوەکەھاوکات بوولەگەل ھەلگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولی مەزن پەیوەندی دەکات بەرێزەکانی شۆرش ودەبێتەپێشمەرگەلەزۆرداستان وقارەمانیەتی دابەشداردەبێ دوای رێکەوتنامەی (١١)ی ئاداروەک پاسەوانی سنوروپاشانیش وەک پاسەوانی بارەگای بارزانی درێژەبەخەبات وتێکۆشان دەدا نسکۆش نەی توانی چۆکی پێ بدات بۆیەش ژیانی ئاوارەیی ھەلدەبژێرێت ھەرلەگەل دەستپێکردنەوەی شۆرشی گولانیش جارێکی تربەھەمان روحیەتی شۆرشی ئەیلول چەکی کوردایەتی دەکاتەوەشان وچیاوشاخ ودۆلەکانی کوردستان دەکاتەمالی ھەمیشەیی وھەرئەرک وبەرپرسیارەتێکیشی پێ دەسپێرن خۆنەویستانەو دلسۆزانە ئەنجام دەدات تەنانەت لەداستانی بەناوبانگی (خواکورک)رۆلی گرنگی خۆی بینی لەبەرئەوەی ھەمیشەچەکی برنۆی لەشان دەکرد بۆیەلەلایەن خەباتگێری ناسراوی کوردستان مامۆستا(حەمیدەئەفندی)نازناوی ئەحمەدبرنۆی لێ دەندرێت
ھەرلەرۆژانی دەسپێکی راپەرین بەجۆش وخرۆشەوەدەگەرێتەوەکوردستان ولەئازادکردنی زۆربەی شاروشارۆچکەکانی سنوری پارێزگای ھەولێربەشداردەبێت لەدوایشدادلسۆزانەچەندین پلەی سەربازی دەبرێت تادواجاردەکرێتەئەندامی فەرماندەیی ھەلگورد
مام ئەحمدبرنۆدلدارێکی بەوەفای کوردستان ورێبازی بارزانی بووکەھەمووتەمەنی خۆی بۆخەبات وکوردایەتی تەرخان کردخاوەنی وەفاوبەلێنی خۆی بووچۆن لەیەکەم چرکەساتی پێشمەرگایەتی دابەلێنی دابووبەخوای گەورەوبارزانی نەمروکوردستان وبەخوێنی شەھیدان تاکۆچ کردنیشی داھەرخاوەنی بەلێنی خۆی بووبۆیەک چرکەساتیش نەی پساندونەگۆراوماندوبوونی نەدەناسی تەنانەت لەم چەندسالەی دوایشداکەنەخۆشی بەرۆکی گرتبووشەری تیرۆرستان داعش لەئارادابووتاکەخەمی ئەوەبووکەلەبەرنەخۆشیەکەی نەی دەتوانی بچێتەوەسەنگەری پێشمەرگایەتی کەزۆرجاران ئەم خەمەگەورەیەی لەلای من باسی دەکردکەچۆن حەزی دەکردتوانای ھەبایە وبەیادی رۆژانی خەباتی شاخ چەکی برنۆی لەشان کردبایەووروبەرووی تیرۆرستان ببایەوەھەرلەبەرئەم رۆلەیەش بووھەمیشەجێگای رێزوبروای سەرۆک مسعودبارزانی وسەرکردایەتی پارتیمان بووبۆیەش بەشایستەی مەدالیای بارزانی نەمریان زانراولە(٢٧-٥-٢٠٠٩)لەسالیادی ھەلگیرساندنی شۆرشی گولانی پێشکەوتنخوازلەلایەن سەرۆک مسعودبارزانی خەلات کراھەروەھاجەنابیان لەپرسەکەی دابەشداربوولەووتەێکی دائاماژەی بەئازایەتی وپاکی ودلسۆزی رەحمەتی ئەحمەدبرنۆکردکەئەمەش سەروەرێکی تربووکەدوای کۆچ کردنی دابۆخۆی تۆمارکردکەبگاتەئەوئاستەیەی کەجەنابی سەرۆک شاھیدی بۆی بدات
بەوپێیەی مام ئرحمەدبرنۆپێشمەرگەیەگ بووبۆگەلەکەی وبۆکوردستان وبۆرێبازی بارزانی ژیابەتەنھامولکی بنەمالەکەی نیەبەلکومولکی ھەمووتێکۆشەرانەوبۆھەتاھەتایەبەنەمری لەدلی ھەمووکوردپەروەرێک دەمێنێتەوە
لەچل رۆژەی کۆچ کردنی داسلاودروود بۆگیانی مام ئەحمەدبرنووھەمووشەھیدانی کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر
بنووبەئارامی بۆھەتاھەتایەقسەوئامۆژگاریەکانت لەیادوھزمان دابەنەمری دەمێنەوەورێگاورێبازتان ھەمیشەپرەلەرێبوار
Top