لە ساڵیادی دامەزاندنی دا 16ئاب رۆژێکی پرلەشانازی لەمێژووی گەلی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزاندنی دا   16ئاب رۆژێکی پرلەشانازی لەمێژووی گەلی کوردستان

16ی ئاب رۆژێکی پرشنگداروپرلەشانازییە لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان چونکە رۆژی لە دایک بوونی حزبی دایکە کەلەم بەروارەیەدابەرلە73سال بەرلەئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک زەروورەتێکی مێژوویی لە سەر دەستی سەرکردەی نەمر مەلا مستەفا بارزانی دامەزرا بۆ رابەرایەتی کردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بۆیەش پێشەنگی بژاڤی نەتەوەیی ونیشتمانییەلەکوردستاندابەجۆرێک ھەمووکات ئامرازێک بووەبۆکۆکردنەوەی ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەییەکان وداکۆکی کردن لەمافەکانیان چونکەلەدیدی پارتی داتاکی کوردستانی ئامانجەنەک ئامرازھەرئەمەشەوای کردوەئامادەنەبێت سازش لەسەرمافەرەواکانیان بکات تەنانەت لەم پێناوەشدا ھەمووقوربانێکی داوەتەنھابۆئەوەی گەلی کوردستان بەسەربەستی وئازادی بژیت
.كە بەدرێژایی مێژووش هەمیشە دەستكەوتی گەورە لە سەردەستی پارتی بەدەست هاتوون كە رابەرایەتی كردنی شۆرشی ئەیلوول دیارترین نموونەی ئەم راستیەیەکە جگە لە وەی لاپەرەی دێرین و مێژووی گەلی کوردستانی رەنگین كردوو بەرگری وداكۆكی لە مافە راوەكانمانی كرد كە سەرئەنجام توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێكەوتنامەیەك مۆر بكات كە بریار لە بوون و مافی گەلی كورد بدات وێرای ئەمەش هیچ كات پارتی و دامەزرێنەكەی ئامادە نەبووینە مساوەمە لەسەر مافی كوردستانیان بكەن بەلكو هەمیشە لەم پێناوەیە دا قوربانیان داوە بابەتی كوردستانی بوونی كەركوك نموونەێكی زیندووە كە نەك ئامادەنەبوون دەست لە كوردستانی بوونی ئەم شارەکوردستانییە هەلبگرن بەلكو هەمیشە داكۆكیشی لە كوردستانیەتی شارەكەی دەكرد بە جۆرێك چۆن مرۆڤ ناتوانی بێ دل بژیت ئەوا كوردستان وسەرۆكەكەشی بەبێ كەركوك ناژین كەسەر ئەنجام شورشی ئەیلوولی لەم پێناوەدا دانابەلام لەگەل ئەمەشدا دوای نسکۆیش توانیان بەسەر كۆسپ وتەگەرەكاندا سەربكەون شكست بە پیلانی دوژمنان بهێن و جارێكی تر هیوا وئومێد بۆ گەلی كوردستان دروست بكەنەوە بە ھەمان رۆحیەتی شۆرشگێری ئەیلوول درێژە بە شۆرش بدەنەوە لە 26ی گولان وەدرێژە بەخەباتی سەرتاسەری بدەن بۆرزگاری کوردستان كەئەمەش وا كرد هەمیشە پارتی و بارزانی بە زیندوویی لە هزری خەلكی كوردستان بمێنەوە
لەگەل ئەوەی لەماوەی تەمەنی دا پارتی بە زۆر قۆناغ داگوزەری کردوە بەلام هیچ کات سلی نەکردوە هەر لە مەیدانی تێکۆشاندا بەدەوام بووە نەبەسەرکەوتن لە خۆبایی بووە نەبەنوسوشتیش بێ هیوا بووە بەلکووەک حزبێکی تەباووتوکمە وخاوەن پێگەێکی جێگیروبەھێزی جەماوەری مایتەوەوتاکەئومێدودواقەلایی بەرگرییە وتوانیویەتی ببێتە خاوەنی دەستکەوتی زۆر گەورە بۆ گەلی کوردستان،بۆیەش هەموو دەم پارتی هەر بەگەورەیی مایتەوە ھەرچەندەبە بەردەوامی بویتە ئامانجی دوژمنان وجۆرەھاپیلانیان دژی کردوەبەلام سوپاس بۆخوای گەورەبەحیکمەت ووردبینی سەرۆک مسعو د بارزانی توانیوییەتی بەسەرگشت پیلانەکاندا سەربکەوێت بۆیە ھەموودەم جێگای ئومێدی خەلکی کوردستان بوەکەسەرکەوتنی پارتی لەماوەی (5)مانگدا لەدووپرۆسەی ھەلبژاردنی چارەنووسازدالەسالی رابردوودابەلگەێکی دیکەی ئەم راستییە کەچۆن خەلکی کوردستان پاداشتی پارتیان کردوجارێکی ترمتمانەیان پێدایەوە چونکە ئەوکات زۆرخەلک ولایەن چاوەروانی مەرگی پارتی بوون بەلام کوردستانیان بەم شێوەیەوولامی ھەلوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکانیان دایەوە بۆیەتابەئەمرۆش دەگات دۆست ودووژمن چاک ئەوراستیەدەزانێ بەھێزبوونی پارتی زامنی مانەوەی دۆزی رەوای گەلی کوردستانەبە زیندوویی چونکەرووداوەکانی چەندسالی رابردووبەتایبەت دوایی خیانەتەرەشەکەی 16ئۆکتۆبەر دەریخست کەتەنھاپارتیەکان وپەیرەوکارانی رێبازی بارزانی نەمرلەسەنگەرەکانی بەرگری مانەوەوشکۆی گەلی کوردستانیان پاراست ورێگریان لەپیلانی داگیرکەرانی کوردستان گرت کەھەولی لەناوبردنی ئەزموونی دیموکراسی ھەرێمی کوردستانیان دەدا کەھەریەک لەداستانەکانی (پردێ ـسحێلاـمەحمودییە ـتلسقۆف )باشترین نموونەی ئەم راستیەن کەرێگایان نەداپیلانی ناحەزان بێتەدی چونکەبەدلنیاییەوە گەرئەم بەرگرییانەنەبان جگەلەخوای گەورەکەس نەی دەزانی چارەنووسمان چی دەبووبەمەش دەرکەوت پارتی لەشکست وبێ ئومێدی دا ھیواوئومێدو سەرکەوتن دروست دەکاتەوە بۆیەش مانەوەشی بەبەھێزی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانە جگە لەوەی له ماوەی تەمەنی پرلەسەروەری دانەک تەنها لەخەباتی شاخ و چەکداری دا پێشەنگ بووە بەلکو لە خەباتی سیاسی ودبلۆماسی و هەلبژاردن و ئابووریشداھەرپێشەنگە کە لە م قۆناغەشدا بەپێ بەرکەوتەی ھەلبژاردندا پارتی وەک حزبی پلە یەک رابەرایەتی کوردستان دەکات لەھەردووسەرۆکایەتی ھەرێم وحکومەت ئەرکی قورسترەبۆخزمەتکردنی کوردستانیان لەھەمووسێکتەرەکان بۆھێنانەدی ئەوبەلێنانەی لەرابردوودا بەخەلک درابووچونکەپارتی واناسراوە خاوەن بەلێنی خۆیەتی کەلەسەرەتای کارەکانی ئەم کابینەیە ئەم ئومێدە یەش بەدی دەکرێت کەھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ رووبەروونەوەی گەندەلی مایەی دەست خۆشی وھەلوەستەکردنە کەدەبێتەبنەماێکی گرنگ بۆگۆرانکاریی وچاکسازێکی ریشەیی
کەبەدلناییەوەھەمووئەمانەش وادەکەن پارتی ھەربەشۆرەسواری مەیدان بێمنێتەوە
پێویستە لەم یادە یەدا ئەندام ولایەنگیرانی وجەماوەری پارتی حەقە شانازی بە پارتی بوونی خۆیان بكەن كە قوتابی و ئەندامی ڕێبازێكی وەها مەزنن كە لە پێناو پاراستن و بەرگریكردن لە كوردستان دامەزراوە بە جۆرێك چۆن 73سال بەر لە ئێستا وەك زەرورەتێكی مێژوویی دامەزرا لەئەمڕۆشدا پێویست تر پێوستیمان بەپارتی وسەرۆک مسعود بارزانی هەیە بۆ هێنانەدی خەونی لە مێژینەی گەلی كوردستان لەم یادە پڕ شكۆ و شانازییە دا سلاو و دروود دەنێرین بۆ شەهیدانی كاروانی پرلەسەروەری73 سالەی پارتی كە لە پێناو كوردستان یان نەمان خۆیان كردە قوربانی.
سلاو و دروود لە گیانی پاكی ڕابەر و سیمبولی نەتەوەییمان مەلا مستەفا بارزانی
Top