قوتابخانه و بنیاتنانى مرۆڤــ
June 18, 2019
وتار و بیروڕا

زانا و فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی جۆن دیوی ده‌لێ" قوتابخانه ده‌توانێ گۆڕانكاری گه‌وره له رژێمی كۆمه‌ڵگه بكات، كه هیچ دام و ده‌زگاكانى تری كۆمه‌ڵایه‌تى ناتوانن ئه‌نجامى بده‌ن".
واته قوتابخانه ئه‌و ده‌زگا فه‌رمییه‌یه كه ده‌توانێ گۆڕانكاری گه‌وره له كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش له ئه‌نجامى پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنى رۆڵه‌كانمان و كاركردن له سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا و كارامه‌یی و ئاستیان له زۆربه‌ى بواره‌كان له هه‌مان كاتدا رۆلى قوتابخانه به‌رچاو و كاریگه‌ره له په‌روه‌رده كردنى منداڵ و بنیاتنانى كه‌سایه‌تى بۆ قوتابی و كاریگه‌ری گۆڕینی ره‌فتار و كرداری قوتابی به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و ئه‌رێنى و په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌كردنى قوتابی به‌ره‌و كار‌و كرداری باش و به سوود بۆ كۆمه‌ڵگه له داهاتوودا، هه‌روه‌كو ده‌لێن "فێركردن له منداڵى وه‌كو نه‌خشاندن وایه له سه‌ر به‌رد" واته بزر نابێت، بێگومان قوتابیش ئه‌وه‌ى له قوتابخانه په‌روه‌رده ده‌كرێ و فێر ده‌بێ له بیری ناكات و له‌گه‌ڵى گه‌وره ده‌بێت. بۆیه قوتابخانه رۆلى سه‌ره‌كى و دیارى هه‌یه له بنیاتنانى مرۆڤـــ هه‌ر له قۆناخى سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تى و ناوه‌ندى و ئاماده‌یی له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كان قوتابخانه رۆلى خۆى وون ناكات، به‌ڵكو وه‌كو تیشك و بریسكه وایه رێگاى داهاتووى قوتابی روناك ده‌كاته‌وه له سه‌ر به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كان و زانسته‌كان په‌روه‌رده‌ى ده‌كات ده‌بێته ئه‌ندامێكى كارا و قازانج به‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه و له‌گه‌ڵى ئاوێته ده‌بێت.
بۆیه هه‌رده‌م قوتابخانه ئه‌و دڵه گه‌وره و فراوانه‌یه كه سه‌رجه‌م رۆله‌كانى له باوه‌ش ده‌گرێت و چاودێریان ده‌كات، وه‌ك چۆن دایك چاودێری كۆرپه‌كه‌ى ده‌كات، ئه‌لێره‌وه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه قوتابخانه نابێت رێچكه‌ى په‌یڕه‌و كرا‌و و به‌رپرسیاریه‌تی خۆى وون بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام قوتابخانه رۆلى سه‌ره‌كى و چه‌قی سه‌رهه‌ڵدانى بنیاتنانى مرۆڤ بێت هه‌رده‌م له داهێنان و ته‌كاندان و بره‌ودان به‌رده‌وام بێت و نوێگه‌ری بهێنێته‌كایه‌وه له په‌روه‌رده كردن و بنیاتنان و متمانه‌ى كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وام بێت له باوه‌ش گرتن و ئاگا لێ بوونى رۆله‌كانى كه قوتابییه خۆشهویستهكانمانن له‌به‌رامبه‌ردا قوتابیانیش هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی و ئاسوده‌یی ده‌كه‌ن له قوتابخانه دا .
گرنگه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بایه‌خ به كارتی قوتابخانه (البگاقه المدرسیه) بدات وه‌كو ساڵانى حه‌فتاكان و هه‌شتاكان، به‌ڵكو چڕتر و ووردتر له جاران سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانى په‌یوه‌ست به قوتابی له خۆ بگرێت له ناو پۆل و له ده‌ره‌وه‌ى پۆل، زانیاری كه‌سى قوتابی ساڵ به ساڵ قۆناخ به قۆناخ به ووردی له‌لایه‌ن مامۆستا و رابه‌ری پۆل پڕ بكرێته‌وه ئاماژه به هه‌موو لایه‌نێكى قوتابی بدرێت واته گشتگیر بێت ئه‌ویش له پێناو چاودێری كردن و پێگه‌یاندن و بنیاتنانى قوتابی بێت تا له داهاتوودا سوودی هه‌بێت بۆ خودی خۆی و خێزان و كۆمه‌ڵگه، چونكه قوتابی ئه‌مانه‌ت و پارێزراوی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌لای قوتابخانه و ده‌سته‌ى كارگێڕى و مامۆستایان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی