كەسایەتی بە توانایی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەش ..
June 17, 2019
وتار و بیروڕا
بەهێزكردنی بنەماكانی دیموكراسی و بە شارستانی تر فراوانتركردنی فەزای ئازادی كۆمەڵگای سڤیل لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ئەو كۆمەڵگایانەی بە (جیهانی ئازاد) ناودەبرێن. بەمەش بەشدارییەكی فراوانی راستەقینەی هاووڵاتیان لە پرۆسەی سیاسی دێتەدی و هەموو هاووڵاتیان هۆگریان بۆ كوردستان زیاتر دەبێ، هەرێمی كوردستانێش دەكەوێتە سەر نەخشەی وڵاتە ئازادەكان. لە مەسروور بارزانی كەسایەتیەكی سیاسی كارامەیە كە بتوانێ كاری وا مەزن ئەنجام بدات، هاوشێوەی سەركردە مەزنەكان (لی كوان یو، دیگۆل و جۆرج واشنتۆن..) شانسی ئەوەی پێبڕاوە هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ئامانجە باڵاكانی. بەمەش نەك هیچ كەس و لایەنێكی نەیار بوێری كێشە نانەوە و بەربەست دانان ناكات لەبەردەم رەوتی بەرەوپێشچووی كوردستان، بەڵكو تەواوی خەڵك و پێكهاتە و هیزە سیاسیەكان دەبنە پشتیوان بۆ ئەزمونی فەرمانڕەوایی دیموكراسی كوردستان.مەسرور بارزانی كەسایەتیەكی سیاسی كارامەیە كە بتوانێ كاری وا مەزن ئەنجام بدات. بەدڵنییاییەوە بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی حوكمەت دەكرێ سەرۆك لە پێش تەنگوچەڵەمەكان چەن پلەیەك لە سەرووی بوێریەوە بێت ئەگینا پرۆژەكە هەر لە ناو بێشكەدا خۆی دەداتە دەست شكستەوە، كەسایەتی مەسرور بارزانی و ئاستی رۆشنبیری و فیكری ئەو شیاوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو كێشانە ئەگەر هاوكاری هەمو ئەندامانی كابینەكەی لەگەڵ بێت .شانسی ئەوەی پێبڕاوە هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ئامانجە باڵاكانی. بەمەش نەك هیچ كەس و لایەنێكی نەیار بوێری كێشە نانەوە و بەربەست دانان ناكات لەبەردەم رەوتی بەرەوپێشچووی كوردستان، بەڵكو تەواوی خەڵك و پێكهاتە و هیزە سیاسیەكان دەبنە پشتیوان بۆ ئەزمونی فەرمانڕەوایی دیموكراسی كوردستان.