نێچیرڤان بارزانی و پێگەی سەرۆکایەتی هەرێم

نێچیرڤان بارزانی و پێگەی سەرۆکایەتی هەرێم
دامەزراوەیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەو حوکمەی نوێنەرایەتی گەلی کوردستان دەکات لە دەرەوە و ناوخۆیی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و ستراتیژیە ، پێگەیەکە دەبێت بە دەستێکی ئەمین و سیاسەتێکی ئەمین پڕ بکرێتەوە ، بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش ، کەسی شیاوی ئەم پێگەیەیە ، مێژوویی سیاسی و دیبلۆماسیەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئەوەمان پێدەڵێن ، بارزانی بە باشی دەتوانێت لە پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمدا بەشێوەیەکی دەستووری ئەرکە یاساییەکانی ڕاپەڕێنێت ، هەر وەک چۆن لە کایەی سەرۆکایەتی حکومەتدا ، حکومەت و قەوارەی کوردستانی لە داڕمان و لە ناوچوون پاراست لە کاتێکدا زۆرێک گرەویان لەسەر بچوکردنەوەی حکومەت و دامەزراوە فەرمیەکانی کوردستان کرد ، بەڵام کەشتی حکومەتی هەرێم بە ڕابەرایەتی نێچیرڤان بارزانی نەوەستا ، تا گەیشتە لەنگەری ئارامی و توانرا گشت قەیرانە درووستکراوەکان تێپەڕێنێت ، پێگەی سیاسی نێچیرڤان بارزانی وەک کارەکتەرێکی دیبلۆماسی لە ناوخۆ و وڵاتانی دەرەوە پێگەیەکی جێگیر و بەهێزە ، بۆیە بارزانی دەتوانێت ، ئەم پێگە بەهێزەی کە هەیەتی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمدا لە خزمەتی گەلی کورد و قەوارەیی کوردی بە گەڕی بخات و بۆشاییە یاسایی و دەستووریەکان بە ئاسانی پڕ بکاتەوە و دۆخێکی ئارام و شایستە بخوڵقێنێت .
Top