مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كە، شۆرش و بەرخۆدانەكان ئامانجێكی دیار و روونیان هەبوو ،تا گەیشتوونەتە شۆرشەكانی بارزان و ئەیلوول و گۆڵان و تا بە ئەمرٍۆ ئەویش لە پێناو رزگاری وئازادی گەل و نیشتیمان بووە و هیچ كاتێ لە پێناو بەرژوەندی شەخش و بنەماڵەیی نەبووە، لەو پێناوەشدا باج و قوربانیی زۆر بەخشراوە و دەبەخشرێ ،پارتی و بارزانی مێژوویێكی پڕ لە شانازی و سەروەریان تۆماركردووە و خەباتێكی پاك و بێگەرد، قوربانییەكی ئێكجار زۆر و رووبەڕووی گشت تەحەدییەكانی عێراق و ناوچەكە و جیهان بوونەتەوە، چونكە پارتی و بارزانی بە بڕوایەكی پتەوەوە بە دۆزی رەوای نەتەوەی كورد بەرگریان كردووە لە كورد و كوردستان.پارتی و بارزانی لە سەختترین قۆناغەكاندا واتە لە گەرمەی شەڕی سارددا لە ساڵانی شەستەكان و حەفتاكاندا مەزنترین شۆڕشیان لە باشووری كوردستان بەرپاكرد دوای زەمینەسازیەكی باش و بە رێكخسنەوەی نێوماڵی كوردی و توانیان بۆ ماوەی نزیكەی چواردە ساڵ بەردەوام بێت، شۆڕشێك كە توانی پارێزگاری لە كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی بكات و چۆكیش بە دوژمنانی كورد دابدات لە ساڵی 1970دا. سەرۆك مەسعود بارزانیش كە لە دوای ساڵی1979 كە هاوكاتە لەگەڵ ماڵئاوایی كردنی بارزانی باوك لە كۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامی بە خەبات و تێكۆشان دەدات لەسەر رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر تاكو ئەمڕۆ جەنابیان ڕووبەڕووی زۆرێك لە تەحەدیات بوویەوە وەك سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش هەتاكو ئێستا و توانی هاوسەنگی بپارێزێت بە دیپلوماسییەتێكی بەهێز و سیاسەتێكی حەكیمانە ئەمە و لە خەباتی چەكداریشدا بە هەمان شێوە بارزانی پێشمەرگە ئاسا رۆڵێكی مەزنی بینی هەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ و هەمیش لە شەڕی دژی تیرۆریزم نێودوەڵەتیدا لە ئایندەشدا بارزانی رۆڵ و كاریگەریەكی گەورەی دەبێت لەنێو گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و نێوخۆیی، چونكە جیهان بە گشتی وەك تاكە مەرجەعی كورد لە بارزانی دەڕوانێت. سەرۆك مەسعود بارزانی لەسەر هەموو ئاستەكاندا واتە سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، سەربازی، ئەمنی كە هەموویان تەواوكەری پرەنسیبی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانین پێگەی بەهێزی خۆی بەكارهێناوە بەمەبەستی پاراستنی گەل و خاكی پیرۆزی كوردستان، چونكە دۆزی كورد خاوەن دوژمنی سەرسەختە لەناوچەكەدا ئەمەش سیاسەتێكی حەكیمانە و ژیرانە پێویستە بۆ دوورخستنەوەی گەلی كوردستان لە هەڕەشەكانی عەقڵییەتی ئینكاركردنی ناسنامەی نەتەوەیی كورد، كەواتە لە دووماهیدا بوونی پارتی و بارزانی لە دوێنێ و بۆ ئەمڕۆ و لە ئەمڕۆ و بۆ داهاتوو زەروورەتێكی حاشاهەڵنەگرە ببوو مانەوەی كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی و بەهێزبوونی پێگەی بارزانی، واتە بەهێزبوونی پێگەی كورد و كوردستان...
پارتیی دیموكراتی كوردستانە بە ڕێبەرایەتیی مستەفا بارزانیی ئەو حزبەی كە لە قۆناخە جیاوازەكاندا و ئێستایشی لەگەڵدا بێت، لە خەبات و قوربانیدان لە پێناو دۆزی ڕەوای نەتەوەی كورد بەردەوامە و لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی گەلی كورددا ژیاوە. شۆرشی مەزنی ئەیلوول سەلمێنەری رێكخستنی پتەوی پارتیی دیموكراتی كوردستانـە كە بۆ یەكەم جار بوو لە مێژووی كورددا شۆڕشێك بۆ بەرگریكردن لە نەتەوەی كورد سەر هەڵبدات كە هەموو كوردستانیان نەك تەنیا لە باشووری كوردستان، بەڵكە لە تەواوی بەشەكانی تری كوردستان بەشداریی تێدا بكەن و خەبات بۆ فەراهەمكردنی سەندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی كورد بكەن، كە دواجار ئۆتۆنۆمی وەك دەستكەوت بۆ كورد بە دەست هێنا، ئەم دەستكەوتە یەكەم بەڵگەنامەی داننانی دوژمنانی كوردە بە بەشێكی گرنگی خاكی كورد و مافی كوردستانیان كە بێگومان لەو سەردەمەدا بۆ كورد زۆر گرنگ بوو تەنانەت بۆ ئێستای فیدراڵی و داهاتووی سەربەخۆییش سوودی زۆری بۆ كورد هەیە. ڕۆڵی پارتی وەك پێشەنگ لە هەڵگیرساندنی تەواوی شۆڕش و داستانەكانی نەبەردیدا دیارە، لەوانە شۆرشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵانی پیشكەوتنخواز، داستانی خواكوڕك و ڕاپەرینی مەزنی بەهاری ساڵی 1991، بەشداریكردن لە ڕووخاندنی رژێمی فاشستی بەعس. پارتی لە خەباتی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیی خۆی بەردەوام بوو و دەیان و سەدان دۆستی بە پرسی كورد ئاشنا كرد، كە ئێستا لوتكەی ئەو كارە سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیانە لە كوردستاندا دەبینینەوە. لەمپەر و تەگەرە زۆر بوون لەسەر رێگەی پارتیمان، بەڵام بە سەركردایەتیی سەرۆك بارزانی و خوێنی شەهیدان و قارەمانێتیی پێشمەرگە و ورە و هاوكاریی جەماوەر هەموو لەمپەرەكان تێك شكێنران.لە ئێستادا وەك هەمیشە پارتیی دیموكراتی كوردستان خەمخۆری بەرگریكردن لە خاكی كوردستان و پەیامی سەربەخۆییە و بۆ ئەم مەبەستەیش پشتیوانیی جەمارەی خەڵكی كوردستان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وەرگرتووەپارتی هەڵگری بیروباوەڕی نەتەوەییە. هەر رۆژێكی تەمەنی ئەم پارتییە سەروەرییەكی بۆ خۆی و بۆ میللەتەكەی تۆمار كراوە، لەبەر ئەوەی هیچ كاتێك سازشی لەسەر مافە رەواكانی كورد نەكردووە، هەمیشە دوژمنان بە چاوی رقەوە لێیان روانیوە و پیلانیان دژی داڕشتووە، سوپاس بۆ خوا و بە پشتیوانیی گەلی كورد و حیكمەتی سەركردایەتییەكەی، گشت پیلانەكانیان بوونەتە بڵقی سەر ئاو، پارتی بە رابەرایەتیی سەرۆكی نەتەوەیی كورد مەسعوود بارزانی كورد بە ئاقارێكی ئارام دەگەیەنێت.