هەرێمی كوردستان سەقامگیری ومتمانە لە ناوچەیەكی نائاڕام دا ..

هەرێمی كوردستان سەقامگیری ومتمانە لە ناوچەیەكی نائاڕام دا ..
ررمێژوویی دوێنی و ئەمڕۆ و سبەی دەرخەری راستییەكە كە لە پێناو بەدەسهێنان و چەسپاندنی مافەرەواكانمان بە تایبەت لەو رەوشە هەستیارەی كە دۆزی كورد پێدا گوزەر دەكات دەبێ‌ كوردایەتیی پێش هەموو بەرژوەندییەكی تری حزبایەتی بكرێت ، ئەگەر ئاورێكیش لە یەكدەنگی كورد و هێزولایەنە سیاسییەكان بكەینەوە ئەوەمان بیر دیێتەوە كاتێك لە سەروبەندی بەرنامە داڕشتن بۆ پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، هێزە سیاسییە كوردستانییەكان بە روئیایەكی ڕوون و كاری پێكەوەیی ئامادەكارییان بۆ عێراقی دوای ڕژێمی بەعس كرد و توانییان باشترین و زۆرترین دەستكەوت بۆ كوردستان بەدەست بێنن.لە ماوەیەكی كورتدا، پێشمەرگە توانی بگەڕێتەوە بۆ زۆرینەی ناوچە كوردستانییەكان و ئیدارەی كوردی بۆ ئەم ناوچانە دابمەزرێنێت و بە یەكدەنگیی هێزە كوردییەكان توانرا دەستوورێك بۆ عێراق بنووسرێت، كە زۆرترین داواكارییەكانی كورد تێیدا جێگەی بكرێتەوە و بۆ یەكەم جاریش بوو لە مێژوودا سەرۆك و وەزیری دەرەوەی وڵاتێكی داگیركاری كوردستان، لە لایەن دوو كوردەوە سەركردایەتییان بكرێت.لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا، هەمان سیناریۆی بەیەكەوە كاكردنمان دووبارە كردەوە و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ژێر سەركردایەتیی سەرۆك بارزانیدا توانییان ئەزموونی هەرێم بپارێزن و كوردستان بگوازنەوە بۆ قۆناغێكی زۆر جیاوازتر لە ڕووی دەوڵەتداری و پێگەی هەرێمی كوردستانیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا گەیشە ئەو ئاستەی وڵاتان مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەرێم بكەن لە ڕووی دیپلۆماسی و سەربازییەوە.لە ئێستاشدا دەكرێت هەمان ئەزموون دووبارە بكرێتەوە، بە تایبەتی دوای رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم خۆمان ئامادە بكەین بۆ هەموو ئەگەرەكان، بەو هۆكارەی عێراق بەرەو ڕووی گۆڕانكاریی نوێ هاوشێوەی پڕۆسەی ئازادی دەبێتەوە، داواكاریی بەهەرێمبوونی بەسڕا و مووسڵیش لە كاتێكدایە، قوڵبوونەوەی ململانێی نێوان ئەمەریكا و ئێران لە عێراق لەوپەڕیدایە و هاتنەپێشەوەی سعوودیە و ئوردن بۆ ناو هاوكێشەكە لە ڕێگەی ئابوورییەوە، هاوكاتە لەگەڵ داواكاریی چوونەدەرەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچە سووننەنشینەكان، ئەمانە هەمووی ئاماژەی ڕوونن لە حەتمیبوونی گۆڕانكاری لە عێراقدا.هاوكات گۆڕانكارییە خێراكان لە وڵاتانی هەرێمیدا، ئاماژەن بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا گۆڕانكاریی سیاسیی گەورە چاوەڕوانی ناوچەكە دەكات و كوردیش ڕۆڵی سەرەكیی دەبێت. ئەگەر لە ڕابردوو عێراق ئامانج بوو، ئەم جارە ناوچەكە بە گشتی و وڵاتانی هەرێمی بە تایبەتی توركیا و ئێران ئامانجن، بەڵام بە شێوەی سەربازی نا، بەڵكو ئابووی رۆڵێكی كاریگەری هەیە، بە شێوەیەك ئاكپارتی لە دواهەڵبژاردندا پاشەكشەی كردووە و، لە ئێرانیش گەمارۆكان بە جۆرێك رژێمیان هیلاك و لاواز كردەوە، ئەگەری گۆڕانكاریی سیاسی لەم وڵاتانەدا لە ئان و ساتدایە. ئەگەر سەیری كارنامەی كابینەی نۆیەم بكەین، بەرنامەیەكی گشتگیر و داواكاریی هەموو هێزە بەشداربووەكانی ئەم حكوومەتە لە خۆ دەگرێ و چاكسازی و بەهێزكردنی كایەكانی ئەم هەرێمە، لەپێشینەی كارەكانیەتی، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەوەی پێكهێنەرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت، هەر سێ هێزی سەرەكیی گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانن، كە ڕۆڵی كارایان لە كابینەكەدا دەبێت. بۆیە، لەگەڵ ئەوەی پاراستنی دەستكەوتەكان گرنگە لە هەمانكاتیشدا هەموو ئەو مافانەی كە وابریارە لە رێگەی دەستوورەوە بەدی بێنن دەخوازێ‌ بەرووحییەتێكی كوردانەوە بەرەو كوردستانێكی بەهێز و بەدەسهێنانی مافەرەواكان .لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو و بەتایبەت 15 سابَەی دوای رووخانی رژێمی بەعس ، گەلی كورد و هەرێمی كوردستان بە سەركردایەتی سەرۆك بارزانیی و حكومەتی كوردستان ، بە هۆی گرتنە بەری سیاسەتێكی ژیرانە و دیپلۆماسییەكی ورد ، توانیویان ، سەرنجی دەیان كۆمپانیایی و كۆنسۆلخانەی وڵاتانی جیهان بەرەو هەولێری پایتەختی كوردستان رابكێشن ، هەروەها بە هۆی بوونی ئەو كەشو هەوا سەقامگیرەی هەرێمی كوردستان ئەویش لە سایەی ئەو پلان و بەرنامەی راوێژكاری ئەنجووومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان توانراوە ، ئاشتی و ئارامی لەو بەشەی ناوچەكە فەراهەم ببێ‌ ، كە ئارامی و ئەمنییەت بە كۆڵكەی پێشكەوت و سەركەوتنی هەر وڵات و وكۆمەڵگەیەك هەژمار دەكرێت .گرینگی پێگەی هەرێمی كوردستان بكرێ لەناو ئەم قۆناغە نوێیەدا.
ئاشكرایە هەرێمی كوردستان وەكو هەرێمێكی فیدڕاڵ ئەندامێكی كارا و متمانەپێكراوی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە تیرۆرە و لەم چوارچێوەیەدا وەك بكەرێكی خاوەنددەسەڵاتێكی فراوان و یەكلاكەرەوە ڕۆڵی بەرجەستەی گێڕاوە لە درووستبوونی هاوسەنگی وسەقامگیری لەم ناوچەیە و لەم ڕووەوە كەمتر لە دەوڵەتێ هەڵسوكەوتنی نەكردووە.قۆناغی نوێی دۆناڵد ترامپ لە ناوچەكە پێویستی بە هاوپەیمانێكی باوەڕپێكراوی وەكوهەرێمی كوردستانە و دەكرێ ئەم هاوپەیمانێتیە لە زۆر بواردا بەرزبێتەوە بۆ هاوبەشی ڕاستەقینە، ئەگەر سیاسەت و ستراتیژی هەرێمی كوردستان بە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی سەنگین و و ژیرانەی هاوشێوەی سیاسەتی سەرۆك مسعود بارزانی و بە كاركردنی بێ ووچان لە پێناو بەها مرۆییەكان و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و ئاسایش و سەقامگیری و بازاڕی بازرگانی ئازاد و هاوچەرخ ببێت بە بەشێ لە سیاسەت و ستراتیژی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،ئەمەش تەنها بە سەلماندنی یەكڕیزی ناوخۆ و سەنگ و قورسایی هەرێم دەبێ لە ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەوە. بە دڵنییاییەوە بە دەستبەكاربوونی هەر دوو دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی نوێی كوردستان ، چاوەروان دەكرێت جموجوڵە دییپلۆماسییەكان زیاتر گەشە بسێنن بەرەو پێشكەوتن لە گشت سێكتەرەكان بەرەو بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز
Top