مه‌گه‌ر ئێوه‌ ناوی پاریزگاری که‌رکوکتان له‌ گیرفان دا نیه‌ ؟

مه‌گه‌ر ئێوه‌ ناوی پاریزگاری که‌رکوکتان له‌ گیرفان دا نیه‌ ؟
دیاره‌ له‌م یه‌ک دوو روژه‌یی دوایی که‌ پارتی به‌ ماف و ده‌سته‌که‌وتی ئینتخابی خویی هه‌ر دوو پوستی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم و سه‌روکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رگرت دوایی ئه‌وه‌یی که‌ ماوه‌یی نزیک هه‌شت مانگه‌ هه‌ولی ئه‌وه‌یی دائێکه‌تی نیشتمانی کوردستان رزایبکات بو به‌شداری کردن له‌ ناو حکومه‌تی تازه‌ که‌ دوای پشو درێیه‌کی زور تا رادده‌یه‌ک توانی سه‌رکه‌وتوو بێت هه‌ر چه‌نده‌ تا وه‌کو ئێستاش ئێکه‌تی له‌ نێو باله‌کانی خوه‌یی ریک نه‌بووه‌، به‌لام ئه‌وه‌یی من زورم پی سه‌یره‌ تا رادده‌یه‌ک هه‌ندێ له‌ کادره‌کانی ئێکه‌تی زور دلگرانن به‌وه‌یی که‌ پارتی پوسته‌ سه‌ره‌که‌کانی کابینه‌یی نوێ وه‌رگرتووه‌، که‌ بریتین له‌ هه‌ر سێ پوستی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم ، سه‌روکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، سه‌روکایه‌تی په‌رله‌مان،و دیاره‌ ئه‌م برارده‌رانه‌ ئه‌مه‌ به‌ خوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ به‌ردانی ئێکه‌تی ده‌زانن و له‌ بیریان چووه‌ که‌ ئه‌مه‌ دونیایی دیموکراسی و به‌رکه‌وته‌یی هه‌لبژاردنه‌کانه‌ و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک رێز له‌ رایی ده‌نگده‌ر بگرێت ...
هه‌ر وه‌ها ئه‌م براده‌رانه‌ ده‌کرێت له‌ بیریان چووبێت که‌ بو پارتی توانی ببێته‌ جێگایی ره‌زامه‌ندی خه‌لکی هه‌رێم و حزبی بڕواپیکراویی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌ خوشحالیه‌وه‌ خه‌لکی هه‌رێم چاوکراوه‌ بوونه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو مێژوویی پارتی و به‌ تایبه‌ت روداوه‌کانی 16ی ئوکتوبه‌ر که‌ بووه‌ هویی له‌ ده‌ست دانی نیوه‌یی خاکه‌ به‌ خوێن ئازادکراوه‌که‌یی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ هه‌ر وه‌ها رول و سه‌رکێشی پارتی و جه‌نابی سه‌روک بارزانی له‌ پروسه‌یی رێفراندوم که‌ توانی تاپویی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرێت و خواست و ویستی گه‌لی کوردستان بگه‌ینێت هه‌موو ولاتانی جیهان..،
هه‌ر وه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن که‌ پوستی سه‌روکایه‌تی په‌رله‌مان به‌رکه‌وته‌یی ئێکه‌تی نیشتمانی کوردستانه‌ که‌ به‌ هویی ئه‌و بالبالێنه‌ و کوتله‌بازییه‌یی نێو خویی ئێکه‌تی تا ئێستا یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه‌ نه‌ک ئه‌وه‌یی پارتی ده‌ستی به‌ سه‌ر ئه‌و پوسته‌دا گرتبێت ،،،
له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر ئاخو ده‌بێت براده‌رانی ئێکه‌تی نیشتمانی باش ئه‌و راستیه‌ بزانن که‌ ئه‌وان به‌ فه‌رمی و له‌ سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی یه‌کان بلێن ئێمه‌ ناوی پارێزگاری که‌رکوکمان له‌ گیرفاندایه‌ ‌!!! ئه‌وکات به‌ریی گه‌ل و نیشتمان به‌ دلنیایی یه‌وه‌ له‌ ده‌ست پارتی دا ده‌بێت چونکه‌ خه‌لک پاداشت و سزایی هه‌ر لایه‌ک ده‌دات و دیاره‌ پارتی شایه‌نی ئه‌و پاداشته‌یه‌ که‌ پوسته‌ سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌رێم پێشکه‌شی بکرێت له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌
بوویه‌ ئه‌وه‌یی له‌ کوتایی دا ده‌مه‌وێ له‌ سه‌ر ئه‌م گله‌یی یه‌یی براده‌رانی ئێکه‌تی بڵیم ئه‌وه‌ی که‌ (مه‌گه‌ر ئێوه‌ ناوی پارێزگاری که‌رکوکتان له‌ گیرفاندا نیه‌؟)
Top