خەباتی بارزانی پاراستنی مێژوو ومۆركی نەتەوایەتیی بووە تا بە ئەمرٍۆ..

خەباتی بارزانی پاراستنی مێژوو ومۆركی نەتەوایەتیی بووە تا بە ئەمرٍۆ..
یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی مستەفا بارزانیی پاراستنی مێژوو، شوناس و مۆركی نەتەوەیی بوو كە داگیركەرانی كوردستان بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دا بوون كە بیسرنەوە و هەستی كوردبوون لە نێو ناخی تاكی كوردی لاواز بكرێت ، سەدەی خەباتی گەلان لەپێناوئازادی وسەربەخۆیی لەهەروڵات وشوێنێك دا بووبێ پیاوانی هەرەبڵیمەت ولەخۆبردوو ڕابەرایەتیان كردووە مستەفابارزانی ئەوپیاوە ئەفسوناویەی كوردستانە كەهەمیشە لەدژی داگیركەراندا خەباتی بێ ووچان بووە بەبێ هیچ سازشێك جگەلەوەی هەرلەناوەراستی سەدەی نۆزدەوە ماڵباتی بارزانی خەباتی رزگاریخوازی خۆی دژبەداگركەرانی كوردستان لەپێناوبەدەست هێنانی مافەڕەواكانی نەتەوەكەی دەست پێ كردووە.بارزانی مستەفا ئەو كەسایەتییە بەهێزەی نەتەوەیی كوردستان بوو كە سەدەی بیستەم بوو كەتوانی گەلی كوردستان هۆشیاروبەئاگابێنێت ونەتەوەی كورد چیتر قبوڵی زوڵمی سەپێنراوی زاڵمان نەكات ئینتمایی بۆنەتەوەوخاك بەگوێی تاك تاكی كوردستان دا چرپاند مێژوو مێژووزانان گەواهیدەری ئەوراستیەن و واپێناسی بارزانیان كردووە
جیمس ئەكینسی ئەمریكی دەڵێ ناكرێ بارزانی بەتەنها لەگەڵ سەركردەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەراوردبكرێ بەڵكو ئەوكارێزمایە لەهەمووجیهان بێ وێنەیەـ
لۆران سینكینس لەرادیۆی واشتۆن دەڵێ بارزانی ڕێڕەوی گاندی هەبووئەوكەسەی كەگەلەكەی بەسەربەخۆی گەیاند ـكریس كۆچێرا دەڵێ بارزانی دژی تیرۆریزم بوو
د ـ سیمس میك فێرسەن لەواشتۆن دەڵێ دانیالی كوڕم یادگاری وبیرەوەری لەسەرژەنەڕاڵ بارزانی هەیە و دەڵێ جارێكیان لەبارزانیم پرسی تۆلەگەڵ كام لایەنی و خەبات بۆكێ دەكەی ؟بارزانی نەمر لەوڵام دا گوتی من بۆستەمدیدەكان خەبات دەكەم و من لایەنگری ئەوانەم ـپێوستە ، بیروهزری مستە بارزانی باوك بكەینە هەوێنی یەكریزی نێوماڵی كورد و بارزانی ئاسا درێژەپێدەری كاروانی خەبات وتێكۆشان بین ئامانجمان ئامانجی ئەوبێ وبەئامانەتەوە پەیامی كوردانەی بگەیەنین بەترۆپك لەپێناوئاسودەبوونی رۆحی بەرزەفڕی ژەنەراڵ مستەفابارزانی باوك و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان ـ ئەوەی گرنگە ئەوەیە ، گشت بەها نیشتیمانی و كوردایەتییەكان بكەینە پرۆگرامی خەباتی سیاسی و رێچكەی تێكۆشانمان لە پێناو بەدەسهێنانی گشت مافەرەواكانمان .. سەرۆك بارزانیی، پێشمەرگە، قوتابی رێبازی كوردایەتیی پەروەردی مستەفا بارزانیی رابەری رۆحی نەتەوەیی كورد و كەسایەتیی بەهێزی نەتەوەییە ، گشت خەسڵەتەكانی لێواولێون لە هەستی نیشتیمانپەروەری و كوردایەتیی لە سیاسەتكردندا خاوەن كەسایەتییەكی میانڕەوە، نەك شانازی بە سەركردایەتیكردنەوە ناكات، بەڵكوو سەركردایەتیكردن شانازی بەوەوە دەكات، وەك دەڵێت، من تەنها پێشمەرگەم، ئەم ناسناوە لەلای من، لە هەزار سەركردە و سەرۆك باڵاتر و پیرۆزترە، كاتێك زانكۆ ویستی بڕوانامەی دكتۆرای فەخریی پێ ببەخشێت، سەرۆك بڕوانامەكەی پەسەند نەكرد، لەبەر گەورەیی و پیرۆزیی زانكۆ، لەبەرامبەردا، ئامادەیی پیشان دا ببێت بە پاسەوانی دەرگای زانكۆ.سەرۆك مسعود بارزانی لە ماوەی فەرمانڕەواییدا، بەوپەڕی ئاكاری جوان و شیاو و ڕەوشتبەرزی و بە بەهای جوان مامەڵەی لەگەڵ خەڵكیدا كردووە، وەك چۆن حزبەكەشی پێ دروست كردووە، پێشمەرگە ئاسا لەگەڵ دوژمن و داگیركەرانیشدا بە گیانی لێبوردەیی مامەڵەی كردووە، سەرەڕای ئەوەی تاوانی قێزەونیشان بەرامبەر بە گەلەكەشی ئەنجام داوە، وەك نەتەوەی كورد، هەموو ئەو نەتەوە و ئایینزایانەی خۆش دەوێت كە لەگەڵ كورددا دەژین، وەك كوردیش پارێزگارییان لێ دەكات.هەموو هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ گەیشتنی گەلەكەیەتی بە كەناری ئارامی و كۆتاییهێنان و بەو چەوساندنەوەیەی چەندین سەدەیە لەسەر گەلەكەیەتی، هەوڵی بۆ یەكخستنی نەتەوەی كوردە لە كۆنگرەیەكی نەتەوەیی گشتگیردا، سەرۆك بارزانی دەجەنگێت بۆ دانانی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان، تا مەرجەعێك بێت بۆ یەكلاییكردنەوەی جیاوازیی نێوان لایەنە كوردییەكان و نێوان هەرێم و بەغدا و چەسپاندنی برایەتیی نێوان كورد - عەرەب، لەسەر بنەمای یەكسانی و ئەرك و ماف لە عێراقی فیدراڵیدا، بەڵام هیچ كەس بە دەنگ ئەم هەوڵە نیشتمانییەی نەچوو، هەوڵی بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی كوردە بە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ـ بەوەی لە سەدەكانی رابوردوودا لە لایەن وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانەكانیانەوە ئەم گەلە رووبەڕووی لەناوچوون بووەتەوە، كە لەپشتیانەوە وڵاتانی زلهێزی خاوەن هەژموونی هەرێمی و جیهانی هەبوون، بۆ كۆمەڵگای جیهانیی سەلماند، بانگەشەی مافی مرۆڤ تەنیا بانگەشەیەكی بێ بنەمایە و مافی گەلان لە دیاریكردنی چارەنووسیان وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن، تەنیا بانگەشەیەكی ناڕاست و هەڵبەستراوە، سەرەڕای ئەوەی لە جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ و رێككەوتننامەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیشدا هاتووە، بۆیە كاتێك راپرسی دەكرێت، 92،7%ی گەلی كورد ئازادانە ویستی خۆیان بۆ سەربەستی و دروستكردنی دەوڵەت دەردەبڕن، كە زیاتر لە 2000 ساڵە ئەم ویستەیان چەپێندراوە. بۆیە، سەرۆك بارزانیی پێشمەرگەی دوێنی و رابەر و رێنیشاندەری كاروانی خەبات بۆ دەستهێنانی مافەرەواكان و لە نێویشیاندا بەدەوڵەتبوونی كوردستانە
Top