ماهیەتی ناهاوسەنگی و هۆکاری قەیرانتر لە قەیرانەکان ئاشکرایە...
May 29, 2019
وتار و بیروڕا
ـ بۆ ئێمەی پارتیەکان: چ وەک کادیرانی پێشکەوتوو، چ وەک نوخبە تەسەوڕ وایە: جیاوازییەکان چەندە گەورە بن، هێشتا بەشی ئەوە ناکەن لە ناوەڕاستی زەریاکەدا، لەدژی یەکترو خیانەتی ئەم و ئەو، یانیش دەستتێوەردانی فڵان دەوڵەت و فڵان شەخص کەشتییەکە بشکێنین.
پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوی هەوڵی خۆیدا کەشتیەکە لەنگەر بگرێت و بگات بە کەنار بەڵام بەداخەوە دڵ و جەسییەدی کوردستانیان دەرهێناو وەکو پاروویەکی چەور خرایە دەمی فڵان و فیسار !.
ماڵتان بە قوڕتر نەگیرێ خۆ بوەستانایە دوای گەیشتنە کەنار، دەرفەت زۆر دەبوو ...! ئاخر بەدرێژایی مێژوو خیانەت و ناتەبایی و خۆخۆری و دەستتێکهەڵکردنی ژێربەژێر لە گەڵ داگیرکەران ھۆکاری سەرەکی شکستەکانمان بووە.
دەبا جەوەکە بیگۆڕین....:
تیپێکی فووتبۆڵ کاتێک یەکێک لە یاریزانەکانی بەکارتی سوور دەکرێتە دەرەوەی یاریگا، ھاوڕێکانی نەک ھەر شوێنەکەی پڕ دەکەنەوە، بەڵکو وا دەکەن یاریەکەش ببەنەوە.
- پارتیەکان ئەرێ دز و گەندەڵ و زاڵمی کۆمەڵایەتی و کەسە مشەخۆرەکان، مەترسییان زۆرترە ؟! یان داگیرکەر و دوژمن و خیانەتکاران؟!.
-لەبەردەم باھۆزی دەستتێوەردانەکانی ناوچەیی و لەمپەردانان بۆ شکست هێنان و بێ بایەخکردنی حوکومەت و پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان، نابێت کوردستان بێتە مەیدانی سەرەکی مشەخۆرو گەندەڵ و بێ ویژدانەکان. بۆیە باشترین ڕێگەچارە ئەوە، کە گەندەڵ نەبین، ئەگەرچی سانا نیە بۆ ڕێزداران سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک مەسروور بارزانی، کە دەست بۆ ئەم بابەتە ببەن و هەوڵی بنەبڕکردنی بدەن، چون کارکردن لە پێناو نەهێشتنی گەندەڵکاران لە دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان زەحمەتترەو لە گەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەولەویەت بێت بۆ هەردووک سەرکردە، هەمووشمان ماهیەتی ناهاوسەنگی و هۆکاری قەیرانتر لە قەیرانەکان دەزانین، کەواتە چکاوەی مەبەست چیە..؟ چۆن دەتوانین بەشدار بین بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک و رزگار کردنیان لەتەنگژەکاندا..؟ بۆ قۆناغی داهاتووی حوکومەت زەرووریەتە سەرکردایەتی پارتیمان، تایبەتر جەنابی کاک مەسروور لە چوار ساڵی داهاتووی دەوڵەتداریدا وەڵامێک بۆ میللەت دەستخات.