بونی گەنج لە کۆمەڵگە؟

بونی گەنج لە کۆمەڵگە؟
گەنج بەهێزترین هێزی گۆڕینی رەوتی کۆمەڵگەو چەقبەستوو و سووتەمەنی گشت شۆرش و راپەڕین و گۆڕانکاری گەورەیە هەر بۆیە لە هەر کۆمەڵگەیەکی زیندوو ئەقڵی گەنج و رووحی نوێبوونەوەی گەنج دەرفەتی گەورەی پێ دراوە بگرە پێشەنگە،گەنج ئەکتیڤترین توێژی کۆمەڵگەیە،گەنج سیستمێکە هەمیشە رۆحی نوێبوونەوەو داهێنان و دژە ئاراستەی ئەقڵیەتی کۆن و دواکەوتووەکانە.لێرەوە هەوڵدەدەین بە قەڵەمەکەمانەوە بڕژێیینە نێو جیهانی گەنجەوە ئەگەرچی جیهانێکی ئاڵۆز و پڕ پرسیارو پڕ گۆرانکاری و پڕ نهێنیە بەڵام به‌ پێی توانا ڕووی کێشەوگرفتەکان هەڵدەدەینەوە لە نزیکەوە دەیخەیننە بەردەم ئێوەی خوێنەروو بینەر.

بەھرە و توانا: گەنجان هەمیشە خاوەنی بەهرەی خۆیانن،هەمیشە لە خەیاڵییان داهێنانێکی نوێ لە بیروو ھۆشیان بەدی دەکرێ کاتێک هیچ زەمینەسازیەک نابینن بۆ دەرخستنی بەهرەکان و پەرەپێدانی ئەوا حەزو بەهرەکانی لە ناخیدا دەخنکێن وتووشی گرفتی گەورەی دەروونی دەبن هەر بۆیە دەبێت زەمینەیەک ساز بکەین بۆ ئەوەی بەهرەوتواناکیان لە ناخیانەوە بدۆزنەوە و گرنگییان پێ بدرێ.
زاڵ بونی داب و نەریت: گەنج هەمیشە رۆحێکی یاخی هەیە لە کۆت بەند و ئەقڵیەتە کۆن و دوا کەوتووەکان کاتێک نه‌ریته‌ و سیستەمە کۆنە پەسەند کراوەکان و ئاینەکان کۆت و بەندی دەکەن هەم دیسان یاخی دەبێت و دەبێتە وزەو تینی بیری نوێ کە زۆرجار کۆتوبەندەکان تێک دەشکێنن هەندێکجاریش دەبێتە قوربانی ئەو کۆتانە هەر بۆیە دەبێت هەمیشە گوێ لە گەنج بگیرێت و هەستی ئازادی بیری و کەسێتیان پێ بدەین.
دۆزینەوەی کار: گەنج وەک هەر کەسێکی تر هەمیشە پیوستی بە هەلیکارە تا توانای خۆی بەدەر بخات و دەستکەوتێکی ئابووری دەست کەوێت تا خۆی بونی خۆی بسەلمێنێت کە ئەویش بوونی هەیە لە کۆمەڵگاو هیوایەکی هەیە بۆ داھاتوو کەچی ئەم هەلە باڵی نا ئومێدی و بێزاری و شکست نزیک دەبێتەوە لێی شوێنێک نادۆزێتەوە بۆ دروستکردنی بوونی خۆی.
داھات،سەرمایە،ئابوری:گەنج هەمیشە پێویستی زیاترە لە تاکەکانی تر بۆیە بەردەوام پێویستی بە داھاتێکی باش و بژێویەکی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی بەتینتر بە سەر پەیژەی ئاواتەکانی سەرکەوێت لە کاتی بوونی ئابووری خراپ ئەم گەنجە دەست و قاچەکانی زنجیر دەکرێن.
عەدالەت و دادپەروەری نێوان تاکەکانی کۆمەلگە: گەورەترین گرفتی گەنج هەستکردن بە جیاوازی لە ئەرک و مافەکانە لە کۆمەڵگاکەی ئەمەش دووبارە هەستی نا ئومێدی پێ دەبەخشێتەوە و وای لێدەکات بەرەو وڵاتانی بێگانە سەرهەڵگرێت و کۆچ بکات چونکە هەست دەکا لەوێ وەک گەنج مافەکانی بە دەست دەهێنێت و جیاوازیەک نابینێت لە ئەرک و مافەکان لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگای بێگانە بۆیە پێویستە حکومەت ئەم هەلە بقۆزێتەوەو سنوورێک دانێت و نە‌هێڵێت ئەم جیاوازی و نا یەکسانیە لە نێوان تاکەکاندا تاکەکاندا هەبێت.

ئەوەی تیبینی دەكرێت ئەمڕۆ لەجیهاندا وەك بەرنامەیەكی فراوان و تۆكمە كار لەسەر برەودان بەتوانای گەنج ، وەبەرهێنان لەتواناكانیاندا دەكرێت ئەگەربمانه‌وێت گه‌نج وه‌ك كاراترین توێژی كۆمه‌ڵگه‌ رۆڵی خۆی بگێڕێت ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژێكی تۆكمه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كار بۆ پێشخستنی توانای گه‌نجان بكات.
Top